بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی كوا ئەو بەڵێنانەی كە بەگەرمییانییەكانت دا ؟
Monday, 28/12/2009, 12:00
ماوەیەك پێش ئێستا بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەر (عەباسی فیدیو) بەسەردانێك چووە گەرمیان و لەوێ كۆمەڵێك بەڵێنی بەگەرمیانییەكان دا، لەوانە كردنەوەی چەندین فیسیتیفاڵی هونەری گەورە لەشارەكانی گەرمیان، ئەمە بەدەر لە و بەڵێنانەی كە بەفەرمانگە رۆشنبیرییەكانی ناوچەكە داویەتی كە خۆی لە ئامادەكردنی ئامێر و شوێنی باش دەكردەوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ كام لەو بەڵێنانەی بەسەر نەبردووە، بۆیە دەپرسم "
بەرێز بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەر لەسلێمانی توش بەڵێنەكانت بەرانبەر بەگەرمیانییەكان نابەیتە سەر ؟ عەیب نییە هەر بەرپرسێكی حزبی و حكومی كەدەچێتە گەرمیان كەَمەڵێك بەڵێن ددات بەو خەڵكە رەش و روتەو كەچی هیجیشیان جێبەجێ ناكات، ئایا تۆ كاتێك سەدەها بەڵێن دەدەیتە ئەو خەڵكەو نایبەیتە سەر بەچ رویەكەوە دەچیتەوە گەرمیان؟ ئایا خوت داناوە رۆژێك لەرۆژان بچیتەوە گەرمیان ؟؟ ئایا ناترسی بەرد بارانت نەكەن ، زۆر عەیبە توو بەرپرسانی تری هەرێم ناوچەگەرییانە بیر دەكەنەوە ، خۆزگە هێندەی ئەو بیركردنەوە خراپانەتان بیرتان لەقوربانیەكانی گەرمیان كردبێتەوە، چونكە تا كارێك بۆ گەرمیان دەكرێت دەیەها كار بۆ سلێمانی و هەولێر دەكرێت
مرۆڤ پێویستە لەژیانیدا كەمێك خەبەری لەدەمی خۆی ببێت، چونكە دەم ئاگای لەهیچ نییەو بە ئەمری مرۆڤ شت دەڵێت بۆیە بەرێزت كاتێك قسەت لەگەڵ گەرمیانییەكان كردووە دەبوو ئاگات لەدەمی خۆت ببایە، یان ئەگەر بەڵێنیشت پێیان دا ئەوە هیچ نەبێت تۆسقاڵێك لەو بەڵێنانەت بەسەر ببردایە، نەك خوتی لی كەر بكەیت و هەر دەڵیی بەڵێنیشت نەداوە .
بۆیە هیوادارم كەمێك بەخۆدا بچیتەوەو ئەو بەڵێنانەی كە ماوەیەكی زۆرە بەگەرمییانییەكانت دابوو ئەنجامیان بدەیت، لەكۆتایی قسەكانیشندا رووی دەمم دەكەمە بەرێز وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێم و دەڵێم بەرێز وا چاكترە تۆ دەوروبەرەكەی خۆت پاك بكەیتەوە ئەگیدا تۆش دەبیتە شەریكی ئەو بەڵێنانەی كە هەرگیز ئەنجام نادرێن
* لە بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست