بۆ بەرێزان لە سایتى كوردستان پۆست...وەڵام دانەوە
Tuesday, 22/12/2009, 12:00
راگەیاندن
سەبارەت بەو بابەتەى رۆژنامەنووس (هێمن محموود) كە رۆژى دووشەممە بەروارى 21/12/ 2009 لە سایتەكەتان بڵاوبووتەوە ئێمە لە بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندرووستى گەرمیان ئەم وەڵامەتان بۆرەوانەدەكەین بە مەبەستى روونكردنەوەى راستى و زانستى بابەتەكەو وە بە مەبەستى بلاوكردنەوەى .
سەرەتا پێویستە هەموو كەسێك چ رۆژنامەنوس یان هەر پیشەیەكى تر ى هەبێـت شارەزاییەكى ئەوتۆى هەبێت لە وبوارەى كە كارى تێدادەكات و عاتفەو سۆز واى لێ نەكات لایەنەكانى ترى دەورووبەرى برینداربكات .
ئێمە لە بەرێوەبەر ایەتى گشتى تەندرووستى گەرمیان لەماوەى ساڵانى پێشووداو تا ئەمرۆش بەبەردەوام لە هەوڵى خزمەتكردنى هاووڵاتیانى سنوورى گەرمیانداین بە هەمووشێوەیەك و لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەى لەتواناماندا هەیە خزمەتى هاووڵاتیانى ناوچە تازە رزگاركراوەكانى ترى وەكو (خانەقین و جەلەولاو سەعدیەو قەرەتەپەو شارەبان و هتد ..........) مان كردووە بى َجیاوازى و تەنها ئامانجمان خزمەت كردن و گەرانەوەى ژیان و خۆشى بووە بۆ ئەو هاووڵاتیانەى كە روو لە نەخۆشخانەو مەڵبەندو بنكە تەندرووستى یەكانى سنوورى بەرێوەبەرایەتى یەكەمان دەكەن .
سەبارەت بەو بابەتەى رۆژنامەنووس (هێمن محمود) كە لەسایتى كوردستان پۆست دا بڵاوكراوەتەوە ئێمە لە بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندرووستى گەرمیان دەست بەجێ بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە كردووو لەگەڵ ستافى نەخۆشخانەى گشتى كەلارو ئەو پزیشكەى مناڵەكانى بینیوە بۆمان دەركەوت كە ئەو شێوازە نووسینەى كەبابەتەكەى ىنووسیوە زۆر دوورە لەراستى یەوەو جۆرێك لە وورووژاندن و نەزانینى پێوەدیارە و ئەوەى پێویست بێت لەرووى پزیشكى یەوە وەكو چارەسەركردن و دابین كردنى ئۆتۆمبیلى ئەمبۆلانس و دابین كردنى ئۆكسجێن هەموومان دابین كردووەو ئەمەى خوارەوەش كورتەى وەڵامدانەوەكەیە .
رۆژى یەك شەممە بەروارى 20/12/2009 كات ژمێر 11ى پێش نیوەرۆ دوومنداڵ بەناوەكانى
(دیار محمد تەمەن 6 مانگ ) لە جەلەولاو (مێگفى جمال تەمەن 14 رۆژ )لەخانەقین ەوە هێنراون بۆ نەخۆشخانەى گشتى كەلارو لەوێ لەبەشى ( استشارى) بەیانیان لە لایەن پزیشكى راهێنراوى مناڵان (د . عمر حبیب) بینراوون و پاش پشكنین دەركەوت هەردووكیان دووچارى (هەوكردنى توندى كۆئەندامى هەناسە- ژات الرئە) بوو بوون و هەردووكیان شین بووەنەوەیان هەبووە وەبەئاستەم هەناسەیان دەدا و دەست بەجێ رەوانەى بەشى (مناڵان) لە نەخۆشخانەى گشتى كەلار كران وەلەو بەشە چەند چارەسەرێكى پێویستى وەكو (فنتولین تبخیر) و (اوكسجین) یان بۆكراوەو پاش ئەوەش لەلایەن پزیشكى پسپۆرى مناڵانەوە لە نەخۆشخانەى گشتى كەلار بینراوەو حاڵەتەكانى بینیوەو بریارى لەسەر داوە كە رەوانەى نەخۆشخانەى مناڵانى سلێمانى بكرێن بەشى (شووشەو چاودێرى) و هەردووكیان بە
(ئەمبۆلانس) كە اوكسجین) ى(بوتلى گەورە) تەواوى لەگەڵ دابوو رەوانە ى نەخۆشخانەى مناڵانى سلێمانى كراوون .
* جێگاى ئاماژە پێكردنە كە نەخۆشى (ژات الرئە) یەكێكە لە هۆكارە سەرەكى یەكانى مردنى مناڵانى خوار تەمەن پێنج ساڵ لە جیهان دا .
بۆ زیاتر روونكردنەوە لە كەم ووردبینى براى رۆژنامەنووس ئەم چەند روونكردنەوەیەتان پێرادەگەیەنین
1- هیچ كام لەو دوومناڵە تەمەنیان یەك ساڵ و شەش مانگ نەبووە
دیار محمد تەمەنى شەشە مانگ بووە
محمد مێگفى 14 رۆژ بووە كە ئێستا لە نەخۆشخانەى مناڵانى سلێمانى داخل كراوەو چارەسەرى بۆدەكرێت .
2- ئێمە وەكو نەخۆشخانەى گشتى كەلار هیچ نەخۆشێك رەوانەى قەزاى دەربەندیخان ناكەین بەڵكو راستەوخۆ رەوانەى نەخۆشخانەى مناڵانى سلێمانى دەكەین .
3- براى رۆژنامەنووس نووسیویەتى (ئۆكسجین) لە دیار محمد براوە بەڵام راستى یەكەى ئەوەیە ئەو بوتلە ئۆكسجینە لە دوولاوە ئۆكسجین ئەدا ئەگەر ئۆكسجین لە ( د یار محمد) براوە ئەى چۆن ئۆكسجین بەبەردەوامى دراوەتە(مێگفى جمال) كە تەنها تەمەنى 14 رۆژ بووە .
4- دیارە براى رۆژنامەنووس ئەوە نازانێت كە پزیشك بەرپرسە لە چارەسە ركردن و چاودێرى و یارمەتیدانى نەخۆش نەوەكو بەرگرى كردن لە مردن كە ئەویش بەدەستى خواى گەورەیە .
5- سەبارەت بە یاوەرى كردنى نەخۆش پێویست ناكات لەو جۆرە حاڵەتانەى
كە (ئۆكسجین) ى هەیە ئەویش تەنها پێویستى بە ئۆكسجین هەبوەو بۆى كراوە .
6- وەكو كارێكى رۆژنامەنووسى دەبوایە براى رۆژنامەنووس پەیوەندى بەلایەنى پەیوەندیدار لە (پزیشكانى شارەزا) یان
(راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندرووستى گەرمیان) بكردایە بۆ وەرگرتنى وەلامى پێوییست و وەرگرتنى زانیارى راست و درووست كە دڵنیایین ئەو لەوبوارەدا زانیارى ئەوتۆى نییە كە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ كەمى شارەزایى ئەو بەرێزە لەبوارى رۆژنامەنووسیدا.
راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندرووستى گەرمیان
21 /12/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست