کێ کردی و کێ خواردی!!!! پانۆرامایه‌کی به‌رهه‌م سالح
Sunday, 05/04/2009, 12:00
1748 بینراوە
سه‌ركه‌وتوترین سیسته‌می دیموكراتی وجوانترین مۆدێلی ده‌سه‌ڵات له دنیادا ئه‌و حكومهتانهن كه كه‌سانی ڕۆشنفكرو ته‌كنۆكرات پۆسته فه‌رمیه‌كانی ده‌گرنه ده‌ست،به‌ڵام كاتێك كادرێكی پایه‌بڵندی حیزبی پۆستێكی حكومی وه‌رده‌گرێت هه‌میشه نۆستالیژیای بۆ حیزب زیاتره تا بۆ میلله‌ت.
دكتۆر به‌رهه‌م ..پاش هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كه‌ی (جند الاسلام) له تیرۆركردنیدا له ساڵی 2002 دا و قوتاربوونی بهبهرچۆ(معجزه) وه‌ك پاڵه‌وانی نێو‌و حیكایه‌تی گوێ ئاگردان وكوژرانی پێنج لاوی خیر نهدیووله پاسه‌وانه‌كانی ،له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌م كاره‌ساتانه له دووبارهبونهوهدایه .
كاره‌ساته‌كه هێنده سه‌رانی یهكیێتی هه‌ژاندبوو به جۆرێك خودی تاڵه‌بانی هێنایه دووان به شپرزه‌یی وبهزمانێكی بازاڕیانه‌ی چاوه‌ڕوان كرا‌و له جیاتی بڵێت (یهكیێتی تهقلهبهفیل لێده‌دات..گوتی ..یهكیێتی به‌فیل ته‌قله لێده‌دات)!!
ئه‌گه‌ر به پێودانگی سه‌ربازی شیكاری بۆ كاره‌ساته‌كه بكرێت سه‌ركه‌وتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆریستان‌دا بوو چونكه دوان له تیرۆریستان وپێنج له ده‌سه‌ڵات كوژران .به‌ڵام دیاره پینج قوربانی ژماره‌یه‌كی به هه‌ند نه‌گیراوه له‌فه‌رهه‌نگی تاڵه‌بانی دا گرنگ ئه‌وه‌یه كاكی دكتۆر سه‌لامه‌ته‌و یهكیێتی ته‌قله‌ی به فیلی تیرۆر لێداوه.
تاڵه‌بانی هه‌میشه له گه‌مه‌یه‌كی پووچ و بێوادهدایه بۆ دروستكردنی كه‌سایه‌تی و پاشان لێدانی به كه‌سیكی تر ،به‌تایبه‌تی پاش خۆكهناركردنی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ره‌تا ویستی به جبار فه‌رمان شه‌ڕی ساردی بێواده‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت دا بكات به‌ڵام ده‌ركه‌وت په‌یوه‌نی هاوڕێیه‌تی نێوانیان زۆربههێزتر بوو له مهرامهپووچهكهی تاڵه‌بانی،بۆیهسهرئهنجام جبارفهرمان دهرمانخواردو كرا‌و پاشان ئیفلیج وبه‌هێواشی وزه‌لیلی جوانه‌مه‌رگی سیاسی كرا!
من لێره‌دا دژی ئه‌و موراڵه كلاوونهم كه میلله‌ت ده‌كاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانی خۆی و تاڵه‌بانی.
ته‌نها له خه‌می وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی خۆی و سكرتێری حیزبه‌كه‌یدا بێت،ئه‌مانه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو قهڵهمبازو ڕه‌وته كه‌نگه‌ر ئاساییه‌ی به‌رهه‌من ،جا به پێكه‌وه لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ینه‌وه.
د.به‌رهه‌م: كوڕه گه‌وره‌ی ڕووناک خان و برای کاک به‌ڵێن ه له شاره حه‌یاته‌که به‌ڵێن ئه‌ستیره‌ی شاره‌که‌بوو هه‌ڵبه‌ت به‌هره‌مه‌ندیه‌کی تیا بوو، باوکیشی دادوه‌ر ئه‌حمه‌دی حاجی ساڵحی قاسم كه‌سه‌رۆكی دادگابوو له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس دا!
به‌رهه‌م وه‌ک زۆربه‌ی گه‌نجی سلیمانی دوای ساڵی 1975 که‌له‌سه‌ر هیچ ئه‌گیران،که بهرهڵائهکران لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕێزدارو خۆشه‌ویست ئه‌بوون،ئه‌م زاته‌ش له خۆنزیککردنه‌وه له‌و که‌سانه تێوه‌گلاو گیرا.
پاش ماوه‌یه‌ک به یارمه‌تی باوکی و چه‌ند کوردیکی به‌عسی پیاوی حکومه‌ت که‌وتنه هه‌وڵ به‌ریاندا کوڕی فهقیروههژاریش راپێچی قه‌سابخانه‌کانی موسڵ کران،به‌رهه‌می نه‌گبه‌تیش تکریم کرا به زماله دراسی(چونکه حاكم ئه‌حمه‌د پیاوی نزیكی شکری حه‌دیسی كه‌له‌كۆتایی حه‌فتاكاندا پارێزگاری سلێمانی بوو به‌وه‌كاله‌ت سكۆلهشیپی(زماله الدراسیه) بۆبه‌رهه‌م كرد‌و هه‌ناردیه به‌ریتانیا به‌مه‌رجێك له‌وێش په‌یوه‌ندی بكات به ملحق سقافی سه‌فاره‌تی ئه‌وسایی عیراق كه د.سعد البزاز سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئێستای الزمان لێپرسراوی بوو.
) له‌سه‌ر خه‌رجی به‌عس ڕاپێچی لندن کرا به مه‌رجێک له‌وێ خزمه‌تی به‌عس بکات له‌و وڵاته وه‌ک خۆی وباوکی ته‌عه‌هودیان دابوو به مخابرات پێش سه‌فه‌ر کردنی.
ئه‌گه‌ر نا به‌رهه‌م كهههڵسوڕاوترین كادری یهكیێتی بوو له پیره كیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌كرێت ڕژێمی بهناههقكوژی به‌عس لێ بگه‌ڕێت ماڵی باوكی له گه‌ڕه‌كی قۆریهشكاو(عه‌قاری) كههاودیوار بوون له‌گه‌ڵ مدیریه الاستخبارات له سلێمانی بێ لێپرسینه‌وه تاسه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین و ئێستاش هه‌ر له‌وێدان وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه له‌كاتێكدا ڕژێم كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ی ده‌گرت و خانوه‌كه‌ی لێ زه‌وت یان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی نێوماڵهكهدا له‌گه‌ڵ زه‌وی دا ته‌ختی ده‌كرد
به‌ڵگه بۆ ئه‌م ڕاستیه‌ش به ڤیدیۆ و به وینهش ئه‌م قاره‌مانه له یادی له‌دایک بوونی السید الرئیس له‌سه‌فاره‌تی عیراقی له لندن به ڕانکوچۆغه‌ی شینکی و کڵاشی دۆمی یه‌وه شایی وههڵپهركی ئه‌کات.تا ساڵی 1991 مه‌له‌فه‌که‌ی له ڕاپه‌ڕین دا گیرا ،خۆی بینیویه‌تی زۆر که‌سانی ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کیتی ئاگاداری ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ن!
دیسانه‌وه له لندن به هه‌مان ڕێوشوین که‌وته‌وه تێکه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و کوردانه‌ی سیاسه‌تیان دژی ڕژێمی به‌عس ئه‌کرد ،تاکو خۆی نزیک کرده‌وه له هه‌ندیک که‌سایه‌تی ناسراو وه‌ک ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خه‌ستی له‌بله‌بانی ماستاوه‌که‌ی گه‌یشته ڕاده‌یه‌ک که علاقه دروست بکا له‌گه‌ڵ یه‌کیک له کچه‌کانی به‌ناوی ئه‌وه‌وه که ئه‌یهێنێ به‌ڵام درۆی له‌گه‌ڵ کرد‌و نه‌یهێنا.
له کۆتای هه‌شتاکان دا خۆی له جه‌لال تاڵه‌بانی نزیک کرده‌وه ،سه‌رنجی ڕاکێشابوو که گوایا په‌یوه‌ندی فراوانی ههیهلهگهڵ (....) زمانی عه‌ره‌بی وئینگلیزی باشئهزانی ! تاکوپاش ساڵێک دوای ڕاپه‌ڕین که تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه،له کۆنگره‌ی 1992 تێهه‌ڵکێشی ناو سه‌رکردایه‌تی کرد‌و هه‌رچه‌ند له‌و وه‌خته‌دا کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی کۆنگره ویستیان باکگراونده شه‌رمه‌زاره‌که‌ی بخرێته ڕوو به‌ڵام مامه‌ی بۆی پۆشی ،به‌ڵکو به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا ،پاش دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌ریم کردی به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و نوینه‌ری حکومه‌تی هه‌ریم له ئه‌مریکا .
له نوینه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌ریم بێجگه له کۆمه‌ڵیك په‌یوه‌ندی ڕواڵه‌تی لاواز نه‌یتوانی له ماوه‌ی هه‌شت ساڵ دا هیچ لۆبیه‌ک بنیاد بنی ،ته‌نها له یه‌ک شتا سه‌رکه‌وتو بوو ئه‌ویش له به‌رژه‌وه‌نی خۆیدا بوو که بوو به جاسوسی س.ئای.ئه‌ی به‌سه‌ر کورد خۆیه‌وه!
پاداشته‌که‌ی بۆ وه‌لی نیعمه‌تی که جلال تاڵه‌بانی یه ده‌ستی بری و یه‌کیتی به گورگان خوارد‌و دا ،کاتیک پارتی و به‌عس له 31 ئاب 1996 هه‌ولیریان داگیر کرده‌وه، وای له تاڵه‌بانی گه‌یاندبوو که ئه‌مریکیه‌کان گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یان داوه هه‌رجوڵه‌یه‌کی سوپای عیراق به توندی به‌رپه‌رچ ئه‌درێته‌وه!..به‌ڵام یه‌کیتی خۆی له قاسمه ڕه‌ش و سه‌یرانبه‌ن گرته‌وه!!
دوه‌مین پاداشتی ئه‌م هه‌لپه‌رسته بۆ تاڵه‌بانی کاتی جه‌ڵته‌که که گه‌یاندیانه ئوردون..ئه‌وه‌بوو له سلیمانی که‌وته کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نگران و ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مهرگیکی ناکاو رۆحی تاڵه‌بانی کیشا ئه‌م بچیته شوێنه‌که‌ی ..به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش ڕۆحی نه‌دا به ده‌سته‌وه قوتار بوو!
سێهه‌م پاداشتی بۆ مامی ! کاتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ی تاڵه‌بانی له خه‌سته‌خانه‌ی مایۆکلینیک ،لای به‌رهه‌م وابوو ئه‌مجاره ههلناسیتهوه وه‌ک یاسرعرفات ئه‌گه‌ریته‌وه،به پڕتاو خۆی گه‌یانده ئیران به مه‌به‌ستی پاڵپشتی ویارمه‌تی دانی که جێی تاڵه‌بانی بگریته‌وه له سکرتیری یه‌کیتی وبیته سه‌رۆککۆماری عیراق ،دوای ماڵئاوایی تاڵه‌بانی،به‌ڵام به لوتشکاوی گه‌ڕابویه‌وه چونکه پێیان وتبوو تۆ لای ئیمه به‌وه ناسراوی که جاسوسیکی موتیعی ئه‌مریکای ،ئه‌و خه‌یاڵه له مێشکی خۆت ده‌رکه..ئه‌مه وه‌فاکه‌ی بۆ تاڵه‌بانی یه که به‌وه ناسراوه خوای بێوه‌فاییه، هه‌رچه‌ند کورد وته‌نی له پڕێ کردیه کوڕێ..ئیتر نازانم ئه‌بی چ ئهمهکیکی بۆ میله‌ت وکوردستانهکهی چی بی.ئه‌و پۆسته‌ی که پشکی کورده له به‌غدا ئه‌م زاته نوینه‌رایه‌تی ئه‌کات،زیاتر له یه‌ک ملیاری به گه‌نده‌ڵی په‌یدا کردوه ،ورده‌کاری گه‌نده‌ڵیه‌کانی به‌ژماره‌و به ناو ئاشکرا ئه‌کرێ.دیسانه‌وه وه‌ک پیشه سوکهکهی خه‌ریکی جاسوسیکردنه به سه‌ر براده‌ره‌کانی له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی وپارتی،بۆ مالیکی و ئه‌مریکیه‌کان.
به‌رزان رووف به‌گ: به‌رزان به‌گ خاڵی به‌رهه‌مه‌و له‌بارانی به‌عس دا ئاشی بۆچركهیهك ووچانی نه‌داوه‌و لهخۆشیانی ده‌سه‌ڵاتی خوشكهزاكهشیدا هه‌م ئاش هه‌م جووتی له گهڕڕ دایه ..سه‌رده‌می به‌عس جێگری كه‌مال پشده‌ری مدیری الاسواق المركزیه بوو له سلیمانی ،هاوڕێ ی نزیكی هه‌ردوو تاوانباران ملازم علی و ملازم علا بوو كه ده‌یان لاوی كوردیان به‌بێ هۆ تیرباران و بێ سه‌روشوێن كرد،ئه‌م دوو ملازمه تاوانباره به‌تایبه‌ت ده‌هاتن بۆ لای به‌رزان به‌گ هه‌موو دوكاندارانی شه‌قامی گۆران باش ده‌زانن سه‌رئه‌نجام جه‌ماوه‌ری تووڕه‌ی ڕاپه‌ریو كه‌مال پشده‌ری یان له پشتی مله‌وه به مشار سه‌ربڕی وهه‌ردوو ملازمه تاوانباره‌كه‌ش پاش كوژرانیان ته‌رمه‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری هه‌ڵواسرابوو،وه‌لێ له‌به‌رخاتری خاترداران به‌رزان به‌گ بێ عاره‌ق بۆی ده‌رچوو،ئێستا خاڵی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ند دۆنمێك زه‌وی له هاوینه‌هه‌واری دوكان به‌نرخی ساڵانی په‌نجاكان وه‌رگرتووه وسه‌رقاڵی دروستكردنی كابینه‌ی گه‌شتوگوزاریه كه ئافره‌ته سۆزانیه ناچاركراوهكانی خواروی عیراق دێن له‌وێ خورمای خه‌سته‌وی جه‌سته‌یان به گورگهزار بهلیك داپچڕاوهكانی به‌رپرسه ده‌م و ده‌ست و داوێن پۆخڵهكان ده‌فرۆشنه‌وه.
نه‌خشین ئه‌حمه‌د ساڵح : ته‌نیا خوشكی نازداری كاكی دكتۆر‌و خیزانی پیره بازرگانیکی کورده به‌ختیار(ابواحمد)ه كه‌ساڵانێكی دوورودرێژه دانیشتووی شاری به‌غداده،دیسان درۆزهی سه‌رنج له‌هۆشیاری خوێنه‌ری وریا ده‌كه‌م ودهپرسم ڕژێمێكی وه‌ك به‌عس له خوشكی د.به‌رهه‌م ده‌بورێت دانیشتووی شه‌قامێكی به‌عس نشینی وه‌ك كراده الداخل بێت براكه‌شی ئه‌ندامی م.س یهكیێتی و گۆڕههڵكهنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بووبێ لای ئه‌مریكا!!
به‌ڵێن ئه‌حمه‌د ساڵح: ده‌رچووی په‌یمانگای بازرگانی وبراناوهنجی كاكی دكتۆر به‌قودره‌تی قادر له‌یه‌كێك له‌ڕێكخراوه ئه‌مریكاییه‌كان وه‌ك ڕم چه‌قێنرا پاشانیش ههناردرایه ئه‌مریكا ،بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان په‌ره‌گرافێكی نوسیبێت یان كه‌مترین سه‌وادی بواری ڕاگه‌یاندنی هه‌بووبێت له ڕادیو تاقانه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شی كوردی بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه قووت كرایه‌وه كه‌دروشمی (كوردستان یان نامان به‌ڕێوبه‌ر یان تێكدان)ی بڵندكرده‌وه تاسهئهنجام توركێك كرا به لێپرسراوی ئه‌و به‌شه‌و غه‌در له كاك به‌ڵێن كرا.
به‌تین ئه‌حمه‌د ساڵح: دوا تیری كه‌وانی خاتوو ڕوناك و حاكم ئه‌حمه‌ده ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌ییه(ساڵی ١٩٨٩ له كۆلیژی ئه‌ندازیاری تكریت به قبول خاس وه‌رگیرا تا قۆناغی دووه‌می زانكۆی خوێند ساڵی ١٩٩٢ كاك دكتۆر به پاسپۆرته‌كه‌ی خۆی ئه‌میشی ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا كرد ،واته خوێندنی ته‌واو نه‌كردوه‌و به‌ده‌رچووی ئاماده‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت) وه‌نه‌بێت له بریتانیا سه‌رقاڵی خوێندن بووبێت به‌ڵكو شۆفێری مینی كاپ واته تاكسی تهلهفوونی بوو له له‌نده‌ن كه ئابروومهندانهترین كاره وه‌ك تێكڕای كاره‌كانی تر له ئه‌وروپا به‌ڵام كاك به‌تین ئه‌مه‌یشی به ڕه‌ش ده‌كرد .ئه‌م ساخته ئه‌ندازیاره ئێستا كه‌سی یه‌كه‌می ڕێكخراوی فاو ه ،له‌كاتێكدا كوڕی شه‌هیدێكی قاره‌مان سه‌نگه‌ر كه‌ده‌رچووی پهیمانگایشه له هه‌مان ڕێكخراودا به چایچی دانراوه(له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم دا بۆ چایچی من ده‌ستی ماندووی هه‌موو كوردێكی وڵاتپارێز هه‌م ده‌گوشم هه‌م ماچیشی ده‌كه‌م)ئه‌م به‌راورده‌م لێره‌دا ته‌نها ڕه‌خنه گرتنه له‌ودوو هه‌وایه‌ی له‌بانی ڕێكخراوی فاو دا هه‌یه.زۆر ماوه قاره‌مان بوتری له‌سه‌رت به‌ڵام با جاری به‌م به‌یته شیعره کوتایی پێ بهینین:
کاکه به‌رهه‌م بهســــــــــــــیه ! بازیاتر نه‌یلێم توڕه‌ت نه‌که‌م
خۆت وكه ســـــــــوكارت بۆ ئه‌مه ڕه‌وانه‌ی تحقیق نه‌که‌م