کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی له‌ سه‌ر پاره‌ سازش ناکات

Saturday, 02/03/2013, 12:00



له‌م کاته‌ی عیراق ده‌کوڵێت وڕێپێوان وڕاپه‌ڕین وتووڕه‌یی دژی مالکی وحکوومه‌ته‌که‌ی به‌رده‌وامه‌ وعیراق وه‌کوو ده‌وڵه‌ت ترسی پارچه‌پارچه‌بوونی له‌سه‌ره‌، سونه‌ وشیعه‌ دژ به‌ یه‌ک هه‌موو هێز وتواناکانیان کۆ ده‌که‌نه‌وه‌ وهه‌ڕه‌شه‌له‌یه‌ک ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ جاریش توندڕه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ له‌  کوردیش ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان بێباک پلان ته‌نها بۆ ده‌ستخستنی پاره‌ی زۆرتر داڕێژن.
له‌م کاته ‌ناسکه‌دا ئۆپۆزسیۆنی کوردستان هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕوانکراو ودڵسۆزانه‌ی نواند وجارێکیتر جه‌خت  له‌به‌شدارینه‌کردن له‌حکوومه‌ت وگه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان ده‌کات، پارتی خۆی گێلده‌کات  وقه‌یرانه‌کان به‌هه‌ڵواسراوه‌یی ده‌هێڵێت هه‌موغه‌می هه‌ر پاره‌یه‌.
په‌رله‌مانتارێکی پارتی دانی پیاده‌نێت وده‌ڵێت پارتی سازش له‌ سه‌ر پاره‌ ناکات. که‌واته‌ وه‌کوو ئاشکرایه‌  هه‌موو ده‌یبینین وده‌یزانین وپێش چه‌ند ڕۆژێک په‌رله‌مانتارێکی گۆڕانیش په‌رده‌ی له‌ سه‌ر هه‌ڵدا که‌  ده‌سه‌ڵات سازشی له‌ هه‌موو مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کان وناوچه‌دابڕاوه‌کان کردووه‌ وته‌نها هه‌وڵی پاره‌ کۆکردنه‌وه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر شتێکی به‌ر یه‌کێتی بکه‌وێت به‌ڵام به‌شه‌ زۆره‌که‌ بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌.
نێچیربه‌رزانیش ڕووی قسه‌ی له‌ به‌غدا ده‌کات وداواده‌کات ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌ سه‌ر نه‌وت دروستبووه‌  چاره‌سه‌ربکه‌ن. که‌واته‌ هه‌موو قه‌یرانه‌که‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ سه‌ر نه‌وت وپاره‌ی نه‌وته‌ ئه‌مه‌ش پارتی و بنه‌ماڵه‌ هیچ کاتێ سازشی له‌سه‌ر ناکه‌ن، تاقه‌ شته‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ سازشی له‌سه‌ر ناکات.
نێچیربه‌رزانی له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی بێگانه‌ له‌حکوومه‌تی عیراق داواده‌کات ئه‌و  قه‌یرانی نه‌وته‌ چاره‌سه‌ربکات چونکه‌ نه‌وتی عیراق بۆعیراقیه‌کانه‌. به‌ڵام نێچیربه‌رزانی ئه‌م دوا ڕسته‌یه‌ی  ته‌واونه‌کردووه‌، که‌ ده‌بوایه‌ بیڵێت که‌ نه‌وتی کوردستانیش بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌۰

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە