کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەرچاوڕونیەك بۆ خوێنەرانی بەرێز و وەڵامێك بۆ گروپی بەگژاچوونەوەی گەندەڵى لە كشتوكاڵی گەرمیان

Wednesday, 17/10/2012, 12:00


نووسینی / كۆمار أكبر حسن

لە بەرواری 14/10/2012 لە سایتی كوردستان پۆستی بەرێزەوە بابەتێك بە ناونیشانی (كەموكورتیەكانی كشتوكاڵی گەرمیان) بڵاوكراوەتەوە لە لایەن گروپی بەگژاچوونەوەى گەندەڵى لە كشتوكاڵى گەرمیان كە ناوی منی تێدا هاتووە و كۆمەڵێ زانیاری نا دروستی دەربارەی بەندە نوسیوە بۆیە بە پێویستی دەزانم بە وردی زانیاریەكانی بۆ ڕاست بكەمەوە..
پێشەكی: گێلێك لە مەلایەكی پرسی (مامۆستا ئەو ێەحابە كێ بوو كە ئامۆزاكانی خستیانە چاڵێكەوە و دوای وتیان سەگ خوادوویەتی)
مەلایش وتی (پێشەكی من مامۆستا نیم مەلام، ئەویش ێەحابە نەبوو پێغەمبەر بوو، ئامۆزای نەبوون برای بوون و چالأ نەبوو بیر بوو، وتیشان گورگ خواردوویەتی نەك سەگ!!)
بۆیە منیش مەلا ئاسا نازانم چی بۆ راست بكەمەوە چونكە بە راستی بە رێكەوتیش رێی لە زانیاریەكی ڕاست نەكەوتووە ئەوەی پەیوەندی بە منەوە هەبێت بۆیە هەوڵ ئەدەم بە بەڵگەوە وەڵامی دێر بە دێری نووسینەكەی بدەمەوە..
نووسەری بەرێز لە بابەتەكەیدا پێی وایە كە من زیاتر لە شەش مانگە گەڕاومەتەوە و تا ئێستا جێ دەستم دیار نیە و هیچ پرۆژەیەكم پێشكەش نەكردووە و توێژینەوەم ئەنجام نەداوە! وە هەروەها گومانی لە تواناكانی منیش هەیە.
بۆ ڕاستكردنەوەى ئەم زانیاریانە بە پێویستی دەزانم ڕوونیبكەمەوە كە من لە بەرواری 30/6/2012 گەڕاومەتەوە وڵات و لە بەرواری 19/7/2012 بە فەرمانی كارگێری بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمینانی ژمارە (3463) دەستبەكار بووم، كە دەكاتە نزیكەی مانگێك پێش تەواو بوونی كاتی مۆڵەتی خوێندنەكەم كە ئەمەش نەك هەر ناكاتە 6 مانگ وەكو نووسەر ئاماژەی پێكردووە بەڵكو كەمتر لە 3 مانگ دەكات!!
سەبارەت بە كاری توێژینەوە و تاقیگەیی كەس نازانێت نووسەری بەرێز لە چ باكگراوندێكی زانستی و ئەكادیمیەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ب.توێژینەوەى كشتوكاڵی گەرمیان بە گشتی و توانا و كارەكانی من بە تایبەتی كردووە! چونكە ئەگەر كەسێك لە ئەلف و بێی زانست تێگەشتبێت دەبێت ئەوە بزانێت كە كاری توێژینەوە شێوازی كاركردنی تایبەتی خۆی هەیە بە لەبەر چاوگرتنی هەموو هۆكارە كارتێكەرەكان و شوێنی كاركردن و كەرەستەى زانستی پێویست بۆ ئەوەى لە كۆتایدا كارێكی پوختە و سوودبەخش بێتە بەرهەم كە ئەمەش بە 3 مانگ و 6 مانگ وەكو نووسەری بابەتەكە دەیەوێت كارێكی تەواو ئەستەمە بە تایبەت لە شوێنێكی وەكو ب.توێژینەوەى كشتوكاڵی گەرمیان كە تا ئێستە بەشێكمان نیە بە ناوی سامانی ئاژەلأ و هیچ پێداویستیەكی تایبەت بەو بوارەشمان نیە.
نووسەری بەرێز بێ ئاگا لە كار و پرۆژە پێشكەشكراوەكانی ب.توێژینەوەى كشتوكاڵی گەرمیان باس لەوە دەكات كە تا ئێستە نەمتوانیوە هیچ پرۆژەیەك پێشكەش بكەم! بۆیە بۆ بەرچاو ڕوونى نووسەر بەرێز و هەموو خوێنەران پێم خۆشە ئەوە بڵێم كە من دوای ئەوەى بە مەبەستی سەردان و كۆكردنەوەى زانیاری و بە ئامانجی سوود وەرگرتن و بە ئاگا بوون لە كار و پرۆژە و توێژینەوەكانی ب.توێژینەوەى كشتوكاڵی هەولیر ئیفاد كرام بۆ بەشی ناوبراو بۆ ماوەی 2 رۆژ لە ناوەراستی مانگی ئابی ڕابردوو، لە سەر ڕۆشنایی ئەو سەردانە و لە كاتی گەرانەوەمدا بە بری نزیكەی 4 ملیار دینار پرۆژەم پێشكەش كردووە لە بودجی 2013 هەر لە داواكاری بۆ دروستكردنی بینایەكی نمونەیی تایبەت بە بەشی سامانی ئاژەڵ و كێڵگەیەكی پەلەوەری تاقیگەیی بە توانای زیاتر لە 2000 بەلەوەر و كێڵگەیەكی بەخێوكردنی مەر و كێڵگەیەكی پەروەردەكرن و چاككرن (تربیە و تحسین) و چەندین پرۆژەی تر كە نامەویت لەوە زیاتر درێژەی پێبدەم..
لە بەشێكی تری نووسینەكەدا نووسەری بەرێز سەرسوڕمانی خوی نیشانداوە كە گوایە حكومەت برە پارەیەكی زۆری بۆ خەرج كردووین! دیارە لەم زانیاریەشدا دیسان كەوتووەتە هەڵەوە و ئاوەژوكردنەوەیەكی گەورەی ڕاستیەكانی بەسەردا تێپەڕیوە چەنكە من بەش بە حاڵی خۆم بە پارەی تایبەتی (نفقە خاێە) ڕۆیشتووم كە تەنها موچەی بنەڕەتیم بۆ سەرفكراوە كە دەیكردە نزیكەی (350 دۆلاری ئەمریكی) كە ئەویش مافی سروشتی هەموو فەرمانبەرێكە كە مەرجەكان بیگرێتەوە، ئیتر نازانم كامەیە ئەو پارە زۆرە كە حكومەت بۆ منی سەرفكردووە!!
سەبارەت بە تواناكانی من كە نووسەری بەرێز پێی وایە و نوسیوویەتی(ڕەنگە توانای نەبێت) بۆیە لێرەدا تەنها ئاماژە بە دوو خاڵ دەدەم وەكو وەڵامدانەوەیەك چەنكە نامەویت كەسێكی هەلپەرست بم و ئەم مینبەرە بقۆزمەوە بۆ باس كردن لە سی ڤی دەوڵەمەنی خۆم چونكە بە كارێكی جوانی نازانم..
بەندە دەرچووی كۆلیژی كشتوكاڵ زانكۆی سلێمانیم و بە نمرەی زیاتر لە %75 بڕوانامەم وەرگرتووە و یەكێكم لە دەرچوانی چارەكی یەكەم (أوائل) كە ئەمەش لە كەسیكی كەمتوانا و كەمتەرخەم ناوەشێتەوە..
لە ساڵ 2010 بەندە بە كاندیدی شیاوی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی پلاندانان دەستنیشان كرام بۆ خویندنی ماستەر لە وڵاتی كۆریای باشوور بە سپۆنسەری سەرەكی رێكخراوی كوەیكای كۆری كە لە كۆی 8 ئەندازیاری كشتوكاڵی لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاكە (بە پارێزگای گەرمیانەوە) بەندە بە سەركەوتووی توانیم زیاتر لە 6 تاقیكردنەوە بە زمانی ئینگلیزی لە شێوەی نووسین و ئۆراڵی (شفهی و تحریری) لەسەر توانستەكانی زمانەوانى و زانستی تایبەت بە بواری دەسنیشانكراو ببرم كە لە كۆتایدا بەندە لەگەل دوو بەرێزیتردا سەركەوتین بەڵام بەهوی دەستێوەردانی حزبی بە ئاگاداری هەموو ئەوانەی ئاگایان لە كارەكە هەبوو كەسمان وەرنەگیراین كە ئەوەش بۆ خۆی چیرۆكێكی دوور و درێژە..
بۆیە ناشمەوێت باس لە چۆنیەتی بەدەستهێنانی بروانامەی ماستەرەكەم و تەواوكردنی خوێندنەكەی هندستانم بكەم، هەروەها بە پێویستی نازانم ئاماژە بە ماستەرنامەكەم بدەم كە تا چەند ئیشێكی تازەیەو چون داتاكانم كۆ كردووەتەوە و شیكرنەوەم بۆ كردووە. بۆ یەكەمجاریش دەیخەمەڕوو كە بەندە ئەندامی كارای 99هەمین كۆنگرەی زانستی هندی بووم كە چەندین زانای ناوداری جیهان و بەدەستهێنەرانی خەڵاتی نۆبلأ وانە و وتاریان پێشكەش كرد و منیش بۆ ئەو مەبەستە بڕوانامەی كۆنگرەكەم بەدەست هێناوە كە ئەوە یەكەمجترە باسی دەكەم..
لە كۆتایدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی نووسەری ئەو بابەتە بكەم كە وای لێكردم ئەوەى باسم نەكردووە و كەس نەیزانیوە لە زانیاری هەندێكی بخەمە روو لەگەل ڕستكردنەوەى زانیاریەكانی ناو بابەتەكەی و ئەمەش هاندەرێكە بۆ زیاتر چالاك بوون لە كارەكەی خۆمدا.. سوپاس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە