عه‌باسی ڤیدیۆش له سلێمانی دزێک و گه‌نده‌ڵێکی مۆدێڕنه!
Thursday, 12/08/2010, 12:00
ئه‌مڕۆ له‌به‌ختی عه‌باس، مه‌سه‌له‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لامسته‌فا و کاره دزێوه‌کانیان بۆته سه‌ردێڕی هه‌موو ڕۆژنامه‌کان، ئه‌مانی تریان له بیر چۆته‌وه، به‌ڵام له‌و گه‌نده‌ڵستانه‌ی نیشتمانی ئێمه‌دا کوردستانپۆست ئاگاداری زۆری ئه‌وه ده‌که‌ین ، که به پێچه‌وانه‌وه زۆر که‌س نازانێت له‌ناو ده‌زگا به‌ناو هونه‌رییه‌کاندا چی ڕووده‌ده‌ن و چه‌ند خه‌ڵکێکی پۆخڵ به‌ناوی هونه‌ره‌وه وه‌ک چه‌قه‌ڵ ده‌میان چاندۆته سه‌روه‌تی ئه‌و گه‌له و دایده‌دۆشن عه‌باسی ڤیدیۆ نمونه‌یه‌کی دزێوی ئه‌و بواره‌یه ، سه‌ره‌تا ویستمان به‌نامه‌یه‌ک به‌رپرسانی لێ ئاگادار بکه‌ین لێ به‌رپرسانیش له‌وان خراپترن بۆیه ڕوو له‌گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین تا ئاگادار بن بۆ ڕۆژی خۆی و ئه‌مانه وه‌کو ژماره‌یه‌کی تر له شاعێر و نووسه‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌دادگای میلله‌تا ده‌بێ راوه‌ستن و ڕیسوا بکرێن.
عه‌باسی ڤیدیۆ یه‌كێكه له‌و كه‌سانه. بزانن ئه‌م كه‌سه چۆن جیگاكه‌ی بۆ خۆی خێزانه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنیت و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌که‌یه‌وه چی ئه‌نجام بدات. بۆ نمونه:
ڕێخستنی كۆنسێرت له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و ناوه‌وه‌ی كوردوستان به‌ناوی ڕێكخراوی (ئیكان) به‌ڕێوه ده‌بات، كه ئه‌م ڕێكخراوه هیچ وجودی نییه ، له خۆی و زاوا و كچه‌كه‌ی و كوره‌كه‌ی نه‌بێ، که‌سێکی تر بونی نییه له‌م ڕێخراوه‌دا ئه‌وه‌ش ته‌نها ناوێکه و هیچی تر و پاره‌په‌یداکردن به‌واتایه‌کی تر بازرگانی کردن به‌هونه‌رو مۆسیقاوه .
له سازدان و ڕیكخستنی كۆنسێرت له ئه‌وروپادا ده‌بێت خۆی تێدا بێت و له‌وڕێگه‌یه‌وه بتوانێ گه‌شتی ئه‌وروپا بکات، به تایبه‌تیی هێنانی هونه‌رمه‌ندێکی بیانیی، یان کڕینی ئامێرێکی و هێنانه‌وه‌یله ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ کوردوستان ، ده‌بێت زاواكه‌ی و كچه‌كه‌ی تێدابێت كه هه‌موو جار مه‌سره‌فیان له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانییه. ته‌نانه‌ت به‌رێوه‌به‌رێتی به‌شی موزیك سلێمانی ئاگادار نییه له‌م كاره هونه‌رییانه، كه‌ده‌بوایه له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه جێبه‌جێ بکرێت، چونكه ئه‌مه كاری هونه‌ری موزیكه . عه‌باس له‌م به‌ڕیوه‌به‌ریه‌ته‌دا ده‌ڵێت كه‌س بۆی نییه قسه بكات له خۆم زیاتر من هه‌موو شتێكم.
ئه‌م پیا‌وه نازانم چۆن بڕوانامه‌ی وه‌رگرت له‌مێدیادا له‌کاتێکدا خۆی ده‌رچوی په‌یمانگای پیشه‌سازییه ئه‌مه جگه له‌ووڵاته عه‌جایبه‌که‌ی ئێمه، له هیچ شوێنێکی تر قابیلی قبووڵ نییه. به‌ڵام ده‌بێت عه‌باسی ڤیدیۆ که‌ناوێکه تا وه‌ری گرتوه به‌بۆنه‌ی گه‌شه‌ی ته‌کنیکه‌وه ،
شایانی باسه عه‌بسی ڤیدیۆ، به‌م نزیكانه ده‌چێت بۆ له‌نده‌ن بۆ نیشاندانی فیلم كه ده‌بوایه چه‌ند گه‌نجیكی ئه‌و شاره بچونایه له جیاتی ئه‌و.
ڕێكخرای(ئیكان)ی زاوه‌كه‌ی له‌سلێمانی كوڕه‌كه‌ی خۆی كردوه به سه‌رۆكی، ئێستا له به‌رێوه‌به‌رێتێکه‌ی خۆی له سلێمانی خه‌ریكه وه‌كو ته‌واو ڕێكخراوه‌كانی تری كوردستان بودجه‌ی بۆ وه‌رده گرێت مانگانه. من پێم سه‌یره كه ڕێكخراویك له ئه‌وروپا وجودی نه‌بێت ئه‌ی له كوردستان بۆچی پاره‌ی بۆ وه‌رده‌گرن؟ گه‌ر رێكخراویكی ئه‌وروپیش بێت ده‌بوایه رێكخراوه‌كه بۆ خۆی له ئه‌وروپا پاره‌ی هه‌بوایه و له‌سه‌ر میلاکی خۆی کاری بکردایه ئه‌مه شێوه‌یه‌کی نوێیه له‌دزی و ئه‌وروپێکانیشیان فێر کردووه و ئه‌وانیش خه‌نی بوون پێی و پاشاگه‌ردانییه‌که مرۆڤ قێزی له‌هه‌موو شتێک ده‌بێته‌وه.
ئه‌و پارانه‌ی كه له‌وه‌زاره‌ته‌وه وه‌ری ده‌گرێت ئاوا ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كات .زۆر لێزانانه بۆ کوتکردنی ده‌می چوارده‌وره‌که‌ی، ئه‌وانیش ده‌میان چه‌ورکراوه .هیچ هێزێک نییه له‌کوردستاندا بتوانێت ئه‌م به‌دڕه‌وشتییه ڕابگرێت ته‌نها ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری، ئاخر عه‌باس و نمونه‌کانی چی ده‌زانن له‌هونه‌ر؟ هونه‌ر بۆته مه‌هزه‌له بۆیه ناتوانین کاردانه‌وه‌یه‌کمان هه‌بێت، ناتوانین له‌ناو ئه‌و هه‌موو تراژیدیایه‌دا به‌رهه‌مێکی ڕه‌سه‌ن و مۆسیقایه‌یه‌کی جوان و شیاو به‌رهه‌م بهێنین ، دزیی و فڕتوفێڵ و به‌حیزبیکردنی هه‌موو شتێک بۆته ئه‌وه‌ی خۆکوژی بکه‌ین.
ده‌بێ عه‌باس و نمونه‌کانی ئه‌م پۆخڵانه ڕاوه‌ستێنین. له‌راپۆرتێکی تردا باسی هه‌ولێر و چه‌ند پۆخڵێکی به‌ناو هونه‌رمه‌ندی ئه‌وێتان بۆ ده‌هێنینه زمان چاوه‌ڕێ بن.
په‌یامنێری کوردستانپۆست
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست