کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن پرۆسەى سیاسی لە چنگاڵى جەلالى و مەلایی رزگاربكەین ؟

Wednesday, 13/05/2009, 12:00


جەلالى و مەلایی دوو پەڵەى ڕەشن لە مێژووى بزووتنەوەى چەكدارى رزگارى نیشتمانى كوردستاندا ، كە جگە لەوەى لەسەرەتاى ساڵى شەستەكانەوە بزووتنەوەى رزگاریخوازانە و خەباتى سیاسى گەلى كوردیان توشی دەیان كارەساتى جەرگبڕ و شكست كردوە ، بەهەزاران گەنج و لاو وسەركردەو پیاوى ئازاى ئەم میللەتەشیان بەناوى جەلالى ومەلاییەوە بەكوشت داوە ، بەدرێژاى ئەو مێژووە بەردەوام شەرى دوو بنەماڵەى دژ بەیەك زۆر جار خەون و ئامانجە نیشتمانى و نەتەوەكانى كوردى لەباربردوە و بوونەتە قوربانى بەرژەوەندیەكانى ئەو دوو بنەماڵە مشەخۆرە.ئەگەر تائێستا هەل و دەرفەتێكى مێژوویی و بارودۆخێكى بابەتى بۆ دژ وەستان و رووبەڕوبونەوەى نەهێشتنى كاریگەریەكانى ئەم دوو بنەماڵەیە بەسەر شۆڕش و خەباتى سیاسی گەلى كوردستاندا نەهاتبێتە دى و دەرفەتێك بۆ سڕینەوە و بنەبڕكردنى ئەم دیاردە قێزەون و دژ بە ئیرادە و ئامانجە نەتەوەییە باڵاكانى كورد نەڕەخسا بێ ، ئەوا ئەمڕۆ دەرفەت و زەمینەیەكى بابەتى مێژووى ڕەخساوە كە بەم نزیكانە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانى پەرلەمانى كوردستان ئەكرێ و كۆمەڵێ لیست دەكەونە ململانێى سیاسیەوە كە یەكێ لەو لیستانە لیستى جەلالى و مەلاییەكانە وبەیەك لیست دائەبەزن ئەمەش بۆ ئەوەیە ئەگەر رۆژانێك بۆیان لوابێ بەجیا خەڵكى كورد بۆ مەرامە تایبەتیەكانیان چەواشە بكەن ئەوا ئەمڕۆ ئەو خەونەیان لەگۆڕنراوە بۆیە بەناچارى بۆ بەدى هێنانى جارێكى ترى مەرامە بۆ گەنەكەى بنەماڵەكانیان بەیەك لیست دابەزیون . لەبەرئەوەى ئەمڕۆ دەرفەتێكى زێڕین بۆخەڵكى كوردستان هاتۆتە پێشەوە كە ئەتوانن زۆر بەئاسانى و ئاشتیانە تۆڵەى رۆڵە كوژراو و ماڵوێرانیەكانیان لەو دوو بنەماڵە كورد كوژە بكەنەوە،ئەوا پێویستە دەنگیان پێ نەدەن ، چونكە ئەگەر خەڵكى كوردستان دەنگ بەو دوو منەماڵەیە نەدات ئەوا دیاردەى جەلالى و مەلایی و جیاوازى و لێك دووركەوتنەوە كە هەریەك لە بنەماڵەكان بۆ مەبەستى تایبەتى خۆیان پەرەى پی َدەدەن لە نێوان خەڵكى دەڤەرى بادینانى ئازیز و سۆراندا بەرەو نەمان و كۆتایی هاتن ئەچێت و چى تریش ئەو دوو بنەماڵە خیانەتكارەى كورد ناتوانن یارى بە هەست وسۆزى ناوچەیی خەڵك بكەن و ئەسپى بەرژەوەندى بنەماڵەكانیان تاوبدەن ، سەرەتا و هەنگاوى یەكەمیش پێویستە خەڵك پشتگیرى و پشتیوانى خۆى بۆ لیستى گۆڕان دەربڕێت و سەرخستنى ئەو لیستە وەك ئامانجێكى باڵاى نەتەوەیی ماشابكا و وەك ئەركێكى بەرزى نیشتمانى و نەتەوەیی لە پێناو دابین كردنى عەدالەتى كۆمەڵایەتى و ژیانێكى پڕرەفاهیەت و ئازادیە مەدەنیەكان لە ئەستۆ بگرێ ، خەڵكى كوردستان ئەمڕۆ لە بەردەم تاقى كردنەوەیەكى مێژووى گرنگدایە كە دەرفەتێكى بۆ وەرچەرخانێكى مێژووى خستۆتە بەردەم كە ئەتوانێ بەو هۆیەوە ئاڵوگۆڕێكى گرنگ بەسەر ژیان و پرۆسەى سیاسی و ئەزموونەكەیدا بهێنێت و دەسەڵاتى ئەو دووبنەماڵە كورد فرۆشەى جەلال وبارزانى بۆ هەتاهەتایە لە سەر مەیدانى سیاسی وبڕیارە چارەنووس سازەكان دوور بخاتەوە و سەركردایەتى و دەسەڵاتى سیاسیان لێ وەرگیرێتەوە و بیگێڕێتەوە بۆ رۆڵەكانى گەل وە دروشمى (دەسەڵات بۆ گەل ولە پێناو گەلدا)لە ئاسۆى گەشى نیشتمانەكەیدا بدرەوشێتەوە..
دەبا هەموو پێكەوە سەربەرزى و سەرفرازى یەكجارەكى بۆ میللەتەكەمان دەستەبەربكەین و دەنگمان بدەین بەلیستى گۆڕان لیستى دەنگ و رەنگە جیاجیاكان بۆ چنینەوەى خەرمانى هەمەرەنگ و هەمەدەنگى هەموان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە