ھەواڵه‌که‌ی کوردستانپۆست له‌سه‌ر کوشتنی عیرفان ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن پیاوه‌کانی یه‌کێتییه‌وه، یەکێتی دەھەژێنێت
Friday, 10/08/2012, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست ١٠ سلێمانیبەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردستانپۆست کەوتووە، دوای بڵاوبونەوەی ڕاستی کوشتن و شێوازی ئەشکەنجەدانی عیرفان ئەحمدی شاعیر، ئه‌م هه‌واڵه یەکێتی دەھەژێت و بەپەلە داوای ڕوونکردنەوە دەکەن و دەڵێن داوا دەکەین لێکۆڵینەوە بکرێ. ئەو لێدوانەی ئازاد جندیانی کە دەڵێت: (وێڕای ناڕحەتی زۆرمان سەبارەت بەکۆچی ناوادەی شاعیری جوانەمەرگ، رایدەگەیەنین کە مەکتەبی سیاسی خوازیاری ئەوەیە لایەنە پسپۆڕەکان بەدواداچوونی پێویست بکەن بۆ ساغکردنەوەی راستییەکان، لەوبارەیەوەو بۆ ئەوەی ھیچ جۆرە گومانێک نەمێنێت.
جوندیانی ئەوەشی وتووە: ئەوەی مەسەلەیەکی وەھا ساغ دەکاتەوە لایەنە پسپۆڕەکان و پەیوەندیدارەکانن، نەک راگەیاندنەکان.) ئه‌م قسانه‌ی جوندیانی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه و شێوازی کوشتنه‌که‌ش به لارێ‌دا به‌رن و له رێگای پزیشکه‌کانی خۆیانه‌وه راپۆرتێکی ساخته‌کارانه دروست بکه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی داموده‌زگاکان سه‌ر به خۆیانن بۆیه که‌س بڕوای به سه‌ره‌نجامی هیچ به‌دواداچوونێک نیین.
شایانی باسه لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی ئازاد جندیانی سەرچاوەیەک لەپژیشکی دادوەری قسەکانی ناوبراوی بەگاڵتەجاڕی وەسف کردن و ووتی: عیرفان ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن پۆلیس و پیاوه‌کانی یه‌کێتییه‌وه براوه و ته‌ندروستی زۆر باش بووه، به‌ڵام کاتێک له حه‌ڵه‌تی مه‌رگدا ده‌یبه‌نه خه‌سته‌خانه و پاش ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک گیان له ده‌ست ده‌دا، ئه‌مه هیچ گومان له‌وه‌دا ناهێڵێته‌وه که له ژێر ئازاردا به‌و حاڵه‌یان گه‌یاندووه، ئه‌مه کاری راگه‌یاندنه که مه‌سه‌له‌که گه‌وره بکرێت، نه‌ک وه‌کو ئازاد جوندیانی ده‌فه‌رموێت په‌یوه‌ندیی به راگه‌یاندنه‌کانه‌وه نییه. ئازاد جوندایانی بۆ خۆی یه‌کێکه له‌و تاوانبار و پیاوکوژانه‌ی یه‌کێتیی، یەکێتی لەسەر ئەم جۆرە قسانە مێژووییەکی ناپاکی ھەیە بۆ ئەوەش نمونەی ئه‌م دواییه‌ی زانا حەمە ساڵحی ھێنایەوە،
ئەو سەرچاوەیە ووتی لەڕۆژانی داھاتوو لەسەر ھەندێ کاری چه‌واشه‌کاریی و ساخته‌کاریی یەکێتی له‌و باره‌یه‌وه زانیاری بە کوردستانپۆست ده‌ده‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست