کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ عیماد احمد

Monday, 02/03/2009, 12:00


عیماد احمد باسى لە كارو چالاكیەكانى حكومەتى هەریم دەكات و دەلێت قەزا و ناحیەكانمان ئاوەدان كردووەتەوە كاكە خەڵك خۆى خانووى دروست كردوە وە یان دەلێت كوردستان دەوڵەمەندى زۆر تێدایە كاكە دەوڵەمەند كەى كارو چالاكى حكومەت و كاك عیمادە.
من بە عیماد دەلێم با پێمان بڵێت بودجەى هەرێم چەندە و چەندتان بۆ خەڵك و كوردستان خەرج كردووە,با عیماد باسى راتب و جادە نەكات ئەگەر حكومەت راتب نەدات ئیتر كەى ئەوە حكومەتە بەڕێز تۆ بۆ منەت دەكەیت بە پێدانى راتب.
لە %25بوجەى هەرێم وەزیرو سەرۆك وجێگرەكەى و ئەندام پەرلەمان و بەرێوەبەرە گشتیەكانە ئیتر بۆ پۆز لێدەدەیت بەسەر خەڵكدا.
نازانم چۆن رووتان دێت كە دێنە سەر تەلەفزێون و قسە دەكەن و باسى پرۆژە دەكەن,هەر رووتان رەش بێت و بەدەردى حیزبى بەعس بچن,
عمر فتاح كەسێك بوو تەنها ملى خۆى راگرتبوو نەك حكومەت و خەڵكى كوردستان وە دزێكى زیرەك بوو وە كەس ئەم گەندەڵەى لا پەسەند نە بووە وە بەس پیاوى خانمى یەكەمى عێراق و جلال تاڵەبانى ە,وە هەر دەبێت روو رەشى بەردەم خەڵك و گەلى كوردستان بێت وەك چۆن ئێستا ناوێرێت پێ بخاتە مەكتەب سیاسى.
وە هەر دەبێت دەربكرێن لە دەسەڵات و بەر شەقى خەڵكى كوردستان بكەون لە ڕۆژى هەڵبژاردن وەك خۆیان لێدەترسێن و ناوێرن هەڵبژاردن بكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە