سایتی ویكیلیكس: تاله‌بانی په‌یمانی به تورکیا داوه، که دژی په‌که‌که کاریان بۆ بکات
Thursday, 15/09/2011, 12:00
سایتی ویكیلیكس له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك دا كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2006 ئاشكرایده‌كات له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان تاڵه‌بانی و باڵیۆزی توركیا له عێراق كه ئه‌و كات ئۆنال چیڤیكۆڤ بووه، تاڵه‌بانی به باڵیۆزه‌كه‌ی توركیای ڕاگه‌یاندوه، ده‌بێت پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌جیاتی ئاگربه‌سته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ی چه‌ك دابنێن، باڵیۆزی توركیاش داوای ئه‌وه‌ی كردوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق په‌كه‌كه وه‌ك ڕێكخراوێكی "تیرۆریستی بناسێنن."
هه‌ر له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتوه: له‌دانیشتنێكی تری نێوان به‌رپرسانی توركیا و تاڵه‌بانی دا، تاڵه‌بانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداون كه خۆی و بارزانی هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه به‌وه‌ی كه ده‌بێت واز له‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی چه‌كداری بهێنن له‌دژی توركیا.
به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی ویكیلیكس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه: تاڵه‌بانی وتویه‌تی كه هێزه‌كانی عێراق به‌یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو عێراق دا بوه‌ستێنن و بنكه‌و باره‌گاكانیان له باكوری عێراق وه‌ده‌ربنێن، به‌م هه‌ڵوێسته‌ی تاڵه‌بانی و بارزانیش به‌رپرسانی توركیا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه.
له‌هه‌مان به‌ڵگه‌نامه‌و له‌به‌شێكی تردا، تاڵه‌بانی له كۆبوه‌نه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بالاَی توركیا له‌ئه‌نقه‌ره جارێكی تریش به‌ڵێنی داوه به‌داخستنی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر له‌و دیداره‌شدا به‌رپرسانی توركیا ناوی چه‌ند پارت و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن به‌تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاندوه كه‌گوایا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی په‌كه‌كه كار‌و چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا.
ویكیلیكس ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه ئۆناڵ چیڤیكۆڤ له‌چه‌ند شوێنێكی تردا باسی هه‌مان بابه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد كردوه بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت ڕێگه له‌چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه بگیرێت، ناوی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان و ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژی وڵات)یش هاتووه كه به‌رپرسانی توركیا به ده‌زگایه‌كی نزیكی په‌كه‌كه‌یان وه‌سفده‌كردوه.
له‌كۆتایی به‌ڵگه‌نامه‌دا به‌رپرسانی توركیا له‌كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا ستایشی هه‌ڵوێستی تاڵه‌بانیان كردوه له یارمه‌تی دانی توركیا له‌دژی په‌كه‌كه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵێۆزی توركیا له‌عێراق ئاشكرایكردوه كه وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێ و ڕاهاتووه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه به‌تاڵه‌كانی تاڵه‌بانی دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست