کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە پرسیار و وەڵامی كەس مەكەن بە موڵكی خۆتان... موعین ئەسفەهانی تەنها (رەزازی و موشتەبای میرزادە و كامگاران) دەناسێت و بەس....!!

Friday, 09/10/2009, 12:00


دلۆڤان ئاكرەیی سڵاو بەڕێزان و ستافكرانی ئەم گۆڤارە قەشەنگە
لە راستی دا من چەند ژمارەیەك لە گۆڤارەكەتانم بەرچاو كەوتووە، دەست خۆشیتان لێدەكەم، تارادەیەك توانیوتانە ئێوەش شان بەشانی گۆڤار و رۆژنامەكانی ئەمرۆی كوردستان كارێكتان كردووە، بەڵام هیوادارم ئەگاداری ئەو بابەتانە بن، كە بۆتان رەوانە دەكرێت بەتایبەتی لەلایەن پەیامنێرەكانتانەوە..
ئەوەی من دەمەوێ لە رێگەی ئەو نامەیەوە ئاڕاستەی ستافی بەڕێوەبەر و سەرنووسەری بەرێزی ئەو گۆڤارەی بكەم، ئەویش ئەوەیە لە دوایین ژمارەی گۆڤاری (سڤیل)ـدا، دیمانەیەكی هونەرمەندی فارسی (موعین ئەسفەهانی) بڵاو كراوەتەوە، كاتێك ناوەرۆكی ئەو دیمانەیەم خوێندەوە بینم ئەو دیمانەیە لەلایەن كەسێك بەناوی (زانا دڵشاد دزەیی) ئامادە كراوە، لەراستی دا لەلام زۆر جێگای سەر و سورمان بوو!! چونكە ئەوە نە دیمانەیە نە ریپۆرتاژ و بەدوا داچوونە..؟؟ بەڵام لەچەند خاڵێكدا ئەو بابەتە روون دەكەمەوە :..
1 كاتێك هونەرمەند (موعین ئەسفەهانی) گەیشتە شاری هەولێر لەرێگەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لە هوتێلی شیراتۆن لە شاری هەولێر، لە ئێوارەیەكدا زۆربەی رۆژنامەنووسان و نوێنەری دەزگا راگەیاندنەكان لەوێ دا ئامادە بوون و پرسیاری خۆیان ئاڕاستە كرد، كە بەندەش لەوێ ئامادە بووم و زۆربەی رۆژنامە نووسەكانی ئەوێ و نوێنەری دەزگا راگەیاندنەكانم بەچاوی خۆم بینی، بەڵام بڕوابكەن نە نوێنەری گۆڤارەكەتان و نە رۆژنامە نووسی بەوناوە نەمبینی دەستی خۆی بەرز بكاتەوە و دوو پرسیار لە (موعین) بكات، بروابكەن تا ژمارەی ئەم جارەی گۆڤارەكەتانم نەخوێندەوە نەمزانی ئەو زاتە لەوێدا بوونی هەبووە، كە ناوی (زانا)ـیە.
2 پرەنسیبێكی رۆژنامەوانی جیهانی هەیە، كە پێویستە هەموو رۆژنامەوانێك و رۆژنامە نووسێك پابەند بێت پێوەی ئەویش ئەوەیە، لەكاتی بەڕێوەچوونی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هەر رۆژنامە نووسێك تەنها دەتوانێ ئەو وەڵامانە بڵاو بكاتەوە كە خۆی پرسیاری لە سەر كردووە، نەوەك بێت لەوێ دانیشێت و جورئەت نەكات یاخوود نەزانێ پرسیارێك ئاڕاستەی هونەرمەندێك بەناوبانگی وەكو (موعین ئەسفەهانی) بكات، پاشان بێت وەڵامی پرسیاری رۆژنامە نووسی دیكە بۆ خۆی رۆماڵ بكات و بیبات، كە بەراستی ئەوە كارێك پر عەیبەیە، بەڵام ئەوەی جێگای سەر و سورمانە پرسیارەكانی بە ویست و حەزی خۆی داڕشتووە، بۆ نموونە وەڵامی چەند پرسیارێكی بەكار هێناوە، كە دوو لەو پرسیارانە من ئاڕاستەی (موعین ئەسفەهانی)ـی هونەرمەندم كردووە، كەچی ئەو برادەرە هەر لە خۆیەوە هاتووە، وەڵامی ئەو پرسیارەی داڕشتۆتەوە بە ئارەزووی خۆی، پرسیارێكی دیكەش كە لەلایەن هاوڕێ ی رۆژنامە نووسێكی دیكەوە، كە وابزانم بوو كچێك بوو ناوەكەی نایەتە یادم، ئاڕاستەی هونەرمەند كرا كە بریتی بوو لە وەی هونەرمەند (موعین) ئاشنایەتی لەگەڵ هونەر و هونەرمەندانی كورد دا هەیە..؟ لەوەڵامدا گوتی : من گوێم بۆ مۆسیقا و گۆرانی كوردی گرتووە هونەرمەندی بە ئەزموونی بواری موزیكی كوردی (موشتەبای میرزادە) دەناسم لەگەڵ تیپی (كامگاران) و هونەرمەند (ناسری رەزازی) ئاخر برای بەناو رۆژنامەنووس تۆ (زەكەریا عەبدوڵڵا)ـت بۆچی زیاد كردووە...؟!! ئاخر كاكی رۆژنامەوان بۆ دەتەوێ بە ئارەزووی تۆ (موعین) وەڵام بۆ پرسیار دابنێ..؟؟!!، ئەگەر هەر زۆر حەزیشت ئەكرد، دەتوانی جورئەت بكەیت و پرسیار بكەیت و پێ ی بڵێت تۆ (زەكریا عەبدوڵڵا) دەناسیت..؟، تاوەكو برادەرانی دیكە پێ ی بگوتبایە نەخێر نایناسم، چونكە خۆت ئگەر لەوێ بوبیت دەزانی چی گوت، سوێند بە كوردستان جگە لەو سێ كەسەی سەرەوە من ناوم هێنا (موعین) كەسی دیكەی ناسیووەو نانیناسێت، هەموو ئەو بەڕێز و رۆژنامەوانانەش كە لەوێ بوون شایەت حاڵی ئەو قسەیەن پێم خۆشە لەهەموویان بپرسن..؟
3 ئەو دیمانە رێكخراوەی (موعین) لەگۆشەیەكی دیكەوە هەر بوونی نیە، چونكە ئەو گۆنگرە رۆژنامەوانییە بۆ ئەوە رێكخرا بوو، تاوەكو هیچ رۆژنامەوانێكی وەكو تۆ و نموونەی وەك بەڕێزتان بە ئارەزووی خۆی نەتوانێت چوار پرسیاری لێبكات و چوار پرسیار بۆ خۆی رێك بخات و وەڵامەكەشی خۆی دایبنێت، ئەوەتا (موعین) لە دوای ئەو گۆنگرە رۆژنامەوانییە لە گەڵ هیچ رۆژنامەوانێك و دەزگایەكی راگەیاندن گفتو گۆی نەكردووە، بۆ پشت راستكردنەوەی ئەو قسانەشم دەتوانن قسە لەگەڵ كۆمپانیای ناو براو و رێكخەری كارەكانی ئەو كۆنسێرتە، كە بەڕێز (عیسا مێرگەسۆری)ـیە، لە كۆمپانیای كۆرەك بكەن، كە من بەرلەوەی ئەو نامەیە ئاڕاستەی گۆڤاری (سڤیل) بكەم تەلەفۆنم بۆ كرد و گوتی دوای ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییە هیچ دیمانەیەك لەگەڵ هونەرمەند (موعین ئەسفەهانی) ساز نەدراوە، ئەوەی نووسراوە قسەی ناو كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەیە و هیچی تر.
4 من دوا لەستاف كارانی گۆڤاری (سڤیل) دەكەم لەمەودوا رۆژنامەوانێكی زیرەك و لێهاتوو بنێرن، بۆ ئەوەی دوو سێ پرسیار لە و كەسە بكات، كە كۆنگرەی بۆ ساز دەكرێت، تاوەكو وەڵامی خۆتان لە گۆڤارەكەتان بۆ خۆتان رووماڵ بكەن، هیوادارم تۆزێك كاك (زانا دڵشاد) رێنوێنی بكەن و ئامۆژگاری بكەن كاری رۆژنامەوانی تەنها جانتا هەڵگرتن نیە بۆ هونەرمەندان و وروژاندنی بابەتی سیكسی لەگەڵ ئافرەتانی سەرتاش لە ئەوروپا كە گوایە خزمەتی هونەری كوردییمان بۆ دەكات...؟؟؟!!!!.
لەگەڵ رێزم بۆ هەمووتان...
دلۆڤان ئاكرەیی هەولێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە