کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی كیشه‌ی نیوان تأله‌بانی و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح

Thursday, 27/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 1 سلێمانی
له‌پاش گه‌رانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له ‌ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كه‌ویته ‌نیوان تلله‌بانی و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ توانا ئه‌حمه‌د سكرتێری پیشووی به‌رهه‌م سالح، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، به‌هۆی كیشه‌ و ململانیه‌كانی نیوان دكتۆر به‌رهه‌م و هیرۆی هاوسه‌ری تاله‌بانی، جه‌لال تاڵه‌بانی ماوه‌ی نه‌داوه‌، كه ‌به‌رهه‌م سالح به‌شداری هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكات.
سه‌رچاوه‌كه ‌هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌رانه‌وه‌، كه‌ به‌رهه‌م سالح له‌دواین سه‌ردانی بۆ به‌غداد له‌گه‌ل زۆربه‌ی لیسته‌ عیراقیه‌كان كاری بۆ ئه‌وه‌ كردووه، ‌تا دوای تاڵه‌بانی ببێته‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش هۆكاری توره‌بوونی به‌رهه‌م سالحیشیان بۆ ئه‌وه‌ی گیراوه‌ته‌وه‌، كه‌ نابێت یه‌كێتی زیاد له‌ پێویست بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆران خۆی شل بكات، چونكه‌هه‌موو تواناكانیان له‌كابینه‌ی شه‌شه‌م دژی خودی دكتۆر به‌رهه‌م سالح بووه‌.
دیسان سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كێتی هۆکارێکی دیکه‌ی خسته‌روو که‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش دژایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ن و پێیان خۆش نییه‌ بۆ ئیستا و داهاتووش هیچ رۆڵ و پۆستێکی هه‌ستیار ببینێت، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ک رازیکردنی نه‌وشیروان مسته‌فاش، تاله‌بانی ده‌یه‌وێت دووری بخاته‌وه‌.
شایانی باسه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاله‌بانی، چه‌ند کۆبونه‌وه‌ کراوه‌، ‌به‌رهه‌م سالح به‌شداری هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كێتی نه‌كردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە