هه‌ڵبژاردن و سیناریۆکانی به‌رده‌م یه‌کێتی نیشتیمانی له‌ساڵیادی دامه‌زراندیدا
Tuesday, 09/06/2009, 12:00
دانیمارک
ورده ورده هه‌ڵبژاردن نزیکده‌بێته‌وه و هه‌موو چرکه ساتێکی نزیکبوونه‌وه‌ش له هه‌ڵبژاردن، واتای نزیکبونه‌وه‌ی مه‌رگی یه‌کپارچه‌یی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو کێشه له‌سه‌ر یه‌کهه‌ڵچنراوه‌ی ناو ئه‌و حیزبه‌و کۆک نه‌بوونی سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی، جه‌مال عه‌بدولناسر وته‌نی، کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆک نه‌بن.
یه‌کێک له‌هه‌ره سیناریۆ به‌هێزه‌کانی داهاتووی یه‌کێتی، به‌ستنی کۆنگره‌بوو، که بڕیار بوو پێش هه‌ڵبژاردن ببه‌سترێت، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک بێت کۆنگره دواخرا بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان که ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی جێگه‌ی پرسیاره، وه دواخستنی کۆنگره مه‌ته‌ڵێکه، که‌س نییه به تاڵه‌بانی خۆشیه‌وه بۆی هه‌ڵبێت، به‌تایبه‌تی تر که تائێستا ڕون نیه، که جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌مێنێته‌وه وه‌ک سکرتێری گشتی، یان کورسییه‌که چۆڵ ده‌کات(وه‌ک خۆی چه‌ند جارێک ئیشاره‌ی پێداوه که خانه‌نشین ده‌بێت و خۆی بۆ نوسینی یادگارییه‌کانی ته‌رخانده‌کات).
به هه‌موو بارێک‌دا هه‌ڵگرتنی به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌کێتی بۆ دوای هه‌ڵبژاردن و خۆتاقیکردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا له تاقیکردنه‌وه سه‌خته‌که‌دا(لیستی گۆڕان) ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و لیسته‌که‌ی بچێته ناو په‌رله‌مان، ئه‌و کات ڕه‌نگ هه‌یه سه‌رکردایه‌تییه میانڕه‌وه‌که‌ی ناو یه‌کێتی ته‌کلیفێکی زۆر له نه‌وشیروان بکه‌ن بۆ هاتنه ناو کۆنگره، له‌مه‌شدا دورنییه ببێته سکرتێری گشتی یه‌کێتی (ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی سووربێت له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه دوای هه‌ڵبژاردن).
نه‌وشیروان موسته‌فا بۆ؟ چونکه نه‌وشیروان موسته‌فا هه‌م یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی یه‌کێتی و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزه و تا ڕاده‌یه‌ک له‌ژیانی سیاسی ئه‌وروپا و دیموکراسییه‌تی ئه‌وروپادا به فیعلی ژیاوه و، وه‌ک ڕۆشنبیر و مێژووناس خۆیی پیشانداوین و خاوه‌نی چه‌ندین کتێبه، هه‌م به مه‌یدانیش له شاخ پێشمه‌رگه‌بووه و سه‌رکرده‌یه‌کی دانه‌بڕاو بووه و پێداگری یه‌کڕیزی یه‌کێتی بووه له شاخ و سیاسییه‌کی مه‌زاجی نییه‌و په‌تپه‌تێنی نه‌کردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی سیاسی به‌هێزه و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشی له هه‌مووان باشتره و تائێستا توهمه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئافره‌تبازی و خزمخزمێنه‌ی له‌سه‌ر نییه، له کاتێکدا که دووه‌م که‌سی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی بووه هه‌موو تواناکانی یه‌کێتی له‌به‌رده‌ستدا بووه، وه‌کو هه‌ندێک کادێر و لایه‌نگرانی یه‌کێتی ئیشاره‌ی پێده‌ده‌ن، نه‌وشیروان ته‌نها که‌سه که بتوانێت به‌ڵانسی یه‌کێتی ڕابگرێت و ببێته مۆهه‌ندیسی هێشتنه‌وه‌ی یه‌کێتی ناو یه‌کێتی دوای تاڵه‌بانی، ئه‌م ئه‌گه‌ره زۆر به‌هێزتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
بوونی نه‌وشیروان به سکرتێری گشتی یه‌کێتی واتای مه‌رگی سیاسی هه‌ندێک ده‌نگی زڕی ناو یه‌کێتی که له پشت سێبه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه ده‌رده‌که‌ون و به وازهێنانی جه‌لال تاڵه‌بانی، خه‌ونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیش ده‌خرێته تابوته‌وه، دیاره پارتیش بێعاره‌ق لێێ نایه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵکو به سکرتێر بونی نه‌وشیروان واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی و پارتی، که ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ند له‌مه‌شدا پارتییه، چونکه ئه‌و کات پارتی، له‌بری هێزێک که ناوی یه‌کێتیه، به‌ره‌وڕوی دوو هێز ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش یه‌کێتی و لیستی گۆڕانه.
یه‌کێک له‌سیناریۆکانی تری کۆنگره‌ی یه‌کێتی دوای هه‌ڵبژاردن (وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی وازبێنێت) ئه‌وه‌یه، که نه‌وشیروان به‌شداری کۆنگره نه‌کات، له‌مه‌شدا ته‌نها دوو که‌س هه‌یه که شایانی ئه‌وه بێت جێگای تاڵه‌بانی بگرێته‌وه، یه‌کێکیان کۆسره‌ت ڕه‌سوڵه وئه‌ی تریان به‌رهه‌م ساڵحه.
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ خاوه‌نی مێژویه‌که له قاره‌مانێتی و پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌ئه‌مه‌ک بووه و خۆی خۆی پێگه‌یاندووه له ناو یه‌کێتی دا، وه خاوه‌نی نفوزێکی به‌رفراوانه له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، به‌ڵام له‌به‌ر ناته‌واوی باری ته‌ندروستی و نه‌بونی ڕۆشنبیرییه‌کی سیاسی به‌هێز، شانسی توانای به‌ڕێوه‌بردنی یه‌کێتی که‌مه و ته‌نها ده‌توانێت له پشتپه‌رده‌وه به‌و کاریزما به‌هێزه‌ی که هه‌یه‌تی ده‌رکه‌وێت، ئه‌گینا وه‌ک سکرتێری یه‌کێتی، که بێگومان ئه‌رکێکی قورسه و پێویستی به‌که‌سێکه که خاوه‌نی ڕۆشنبیرییه‌کی سیاسی فره لایه‌نه بێت، شانسی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ که‌مه و هیچ یه‌کێک له پێشهاته‌کان ئیشاره‌ت به‌وه ناکه‌ن که ئه‌م پیاوه بتوانێت یه‌کێتی به‌ڕێوه به‌رێت.
دووه‌م که‌س، که کاندید بێت بۆ سکرتێری یه‌کێتی، به‌رهه‌م ساڵحه، به‌رهه‌م ساڵح هه‌رچه‌نده که‌سێکی ته‌کنۆکراتی به‌توانای ناو یه‌کێتییه‌و به یه‌کێک له عه‌قڵه مونه‌زره‌کانی یه‌کێتی ده‌ژمێردرێت، به‌تایبه‌تی له بارودۆخی ئێسای حوکمڕانیکردندا(که یه‌کێتی پشکی شێری هه‌بووه له حوکمڕانی کردنی هه‌رێمی کوردستاندا له 18 ساڵی ڕابردوودا)، به‌رهه‌م ساڵح له ڕۆژئاوا ژیاوه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزه و تا ڕاده‌یه‌ک ئاگادارێکی باشی دیموکراسییه‌تی ڕۆژئاوا‌یه، له‌سه‌ر چه‌ند مسته‌وایه‌ک په‌یوه‌ندی باشی هه‌یه به دونیای ده‌ره‌وه(ڕه‌نگه باشترین که‌س بێت بۆ بونه وه‌زیری ده‌ره‌وه)، به‌ڵام بۆ به‌ڕێوبردنی یه‌کێتی ده‌ستنادات، چونکه به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی قوڵبووه‌وه‌ی ناو کادێر و پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نییه‌و تا ئێستا به قوتبێک له قوتبه‌کانی یه‌کێتی ناژمێردرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خاوه‌نی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی نییه و وه‌ک کاریزماکانی تری یه‌کێتی ناتوانێت بڕیاره‌کانی خۆی به‌سه‌ر کادێرانی یه‌کێتی دا بسه‌پێنێت، چونکه زۆربه‌ی کادێرانی یه‌کێتی گوێی لێناگرن و ڕه‌نگه له‌هه‌ندێک حاڵه‌تدا لێشی قبوڵ نه‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی خه‌باتی چه‌کداری نییه‌و به کوڕی جاده‌ی پانی ده‌زانن.
که ئه‌مدووانه‌ش نه‌توانن یه‌کێتی ناو یه‌کێتی بپارێزن، ئه‌وا یان ده‌بێت یه‌کێتی ببێته چه‌ند هێزێکی بچوک بچوک، یان جگه له‌مانه هیچ که‌سێکی تر له‌ناو یه‌کێتی و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی دا هێنده خۆشه‌ویست و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر نییه که بتوانێت ئه‌رکی به‌ڕێوبردنی یه‌کێتی پێ بسپێردرێت و ڕێگه له پارچه‌پارچه‌بونی یه‌کێتی بگرێت.
ئه‌مانه و هه‌موو پێشهاته‌کانی تر کراوه‌ن له‌به‌رده‌م یه‌کێتی دا, چه‌ند مانگێکی تر به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که سیناریۆکانی دواڕۆژی ئه‌م حیزبه ببینین.
ئه‌م وتاره له لاپه‌ڕه 15 ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 530 ی ڕۆژی 3.6.2009 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست