کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاهەنگى عەباس بارزانى براى نێچیر..بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌

Sunday, 22/03/2009, 12:00

1295 بینراوە


کوردستانپۆست: ئه‌م هه‌واڵه‌ پار بڵاومان کردبۆوه ،‌پێمانوایه‌ کاریکی باش ده‌بیت ئه‌گه‌ر دووباره  ‌ وه‌بیر خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ‌بهێنینه‌وه‌ ‌ .

ئاهەنگى عەباس بارزانى براى نێچیر ، 500 هەزار دۆلارى تێچوەو ، دەستدرێژیش كراوەتە سەر چەند كچە بەرپرسێكى پارتى!.


ڕۆژى هەینى ڕێكەوتى 28 ئادارى 2008 ،عەباس براى نێچیر بارزانی به‌ناو سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە هۆتێل خانزادى هەولێر گەورەترین و ڕازاوەترین ئاهەنگى ژن گواستنەوە ڕێكخرا كە زیاتر لە 2500 بەرپرسى گەورەو بچوكى ناو دەزگا حزبى و حكومییەكان تیایە بەشدار بوون بە ژن و كچ و كوڕەكانیانەوە و جگە لە بازرگانەكانى دەوروبەرى نێچیرو سەرباز هەورامى كە لە نێو میوانەكاندا 23 گەورە بازرگانى ئیماراتى و لوبنانى و سعودی ئامادەبوونیان هەبووە. ئەحمەد سورى كە كوردێكى سوریەو لە دوبەى داده‌نیشێ و شەریكى سەرباز هەورامییه‌ لە دروست كردنى ئوتێلێكى 5 ئەستێرەى 49 نهۆمى لە شاریقەى ئیماراتى ، یه‌کێک بوو له‌ ئاماده‌بووان.

8 گۆرانیبێژى كوردو عەرەب گۆرانیان گوتووە كە(هەیسەم یوسف)ى گۆرانیبێژى عێراقیان بە 30000 سی هەزار دۆلار هێناوەتە ئاهەنگەكەوە، بە پێى ووتەى ئەژى كوڕى سەرباز هەورامى 500000 هەزار دۆلار لە ئاهەنگەكەى عەباس ئیدریس بارزانى سەرف كراوە ، ته‌نها جوانكردنى هۆڵەكە 100000 هەزار دۆلارى تیا سەرفكراوە!

یەكێك لە سەماكەرەكانى ئەو ئاهەنگە سلیفان خانى ڕاوێژ كارى نووسنگەى سەرۆكى حكومەت بووە، كە لە سەر تەكلیفى سەرباز هەورامى ئەو نمایشەى كردووە ! ئەو كچ و ژنانەى كە لە ئەنجومەنى وەزیران پلەى مودیر سەروتریان هەیە بە فەرمانى نورى شنگارى لەوێ خزمەتگوزاریان تەقدیم كردووە!

بە بۆنەى شەوى بوك و زاوا، 30 ژوورى زیادیان لە ئوتێل خانزاد حیجز كردووە كە دەبوو یەك دوو ژوور بۆ عەباس و پاسەوانەكانى حیجز بكەن ،بەڵام هەرچى بەرپرسێك ژنى نەبووە لەو شەوەدا میوانێكى ناو ئاهەنگەكەیان بۆ حیجز كراوە !تا ئەوەى بە تۆپزى 4 كچە بەرپرسى بچوكیان گلداوەتەوە و دایك و باوكیان زۆر پاڕاونەتەوە، بەڵام ڕۆژى ئەو زۆردارانەبوە و بۆ دوو ڕۆژ دواى ئاهەنگەكە كچەكان براونەتەوە ماڵەكانیان و بەڵێنى یەكى یەك كیلۆ زێڕیان پێدراوەو لە شوێنەكانى خۆشیان پلەیان بەرزتر بكەنەوە!

بازرگانێك بە چاوى خۆى ئەو حاڵەتانى دیبوو تا چوار ڕۆژ لە ماڵەكەى خۆى نەچۆتە دەرەوە كە ملێۆنەریشە و بڕیارى داوە هەرچى هەیە و نییه‌تی بیفرۆشێت و كوردستان جێبهێڵێت و بەرەو ئەوروپا سەفەر بكات، بە برادەرەكانى گوتووە لە هیچ سەردەمێك تاوانى وام نەدیوە تەنانەت ڕژێمى بەعسیش شتى واى نەكردوەو دەیان قۆنتەراتم وەرگرتوە و لە ئاهەنگى بەعسیەكان بەشداریم كردوە نەمدیوە بە تۆپزى ژن و كچى هیچ كەسێك بەبەرچاوى خەلًكیەوە دەستدرێژى بكرێتە سەریان !..

ئەو بازرگانە ئەوەشى ئاشكراكردووە 135 بوتڵە ویسكى گرانبەها و 32 كارتۆن بیرەو مەشروباتى غازى تر خوراوەتەوە و ، زۆربەى بەرپرسەكان ئاگایان نەك لە خۆیان نەماوە بەڵكو ئاگایان لە كچ و كوڕەكانیشیان نەماوەو بەڕەسمى 32 ژوور حیجز كراوە لەوانەیە بە قاچاخیش هەمووى حیجز كرابێ ! ئەى نیو ملێۆن دۆلار لە چیادا سەرف كراوە؟!.

سەعاتى یەكەم نە بێت دواى ئەوە كەس ئاگاى لە بوك و زاوا نەماوەویەكێ نەماوە جگە لە سەرۆكى حكومەت هەڵنەپەڕیبێت و هەرچى لەوێ بووە لە خۆشى ئەو تێكەڵاویە هەڵپەڕیون و دوو دوو خۆیان گەیاندۆتە لۆچەكانى ساڵۆنە تاریكەكانى ئوتێلەكە!

هەندێك بەرپرس، كەزانیویان پەلامارى كچ و كوڕەكانیان دەدرێت زوو ئاهه‌نگه‌که‌یان بە جێهێشتووە، ناوى ئەو بازرگانە پارێزراوە كە بووە هۆى گواستنەوەى زانیاریەكان.

عەباس بارزانى ئێستا ماسته‌ر دەخوێنێت لە ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان لە ئەمەریكاو نا ڕاستەوخۆ سەرپەرشتى ئیعلامى هەواڵەكانى سەرۆكى حكومەت دەكات.

هەزاران خێزانى هەژارو كەم دەست و خاوەن شەهید نان نیە بیخۆن و خانویه‌ك شك نابەن تیایە بحەسێنەوە، سەدان كەسى قوربانیدەرو پێشمەرگەش هەیە چاوەڕوانى مووچەى 100 ڕۆژیە و، لە كوردستاندا دەیان منداڵى ساوا لەبەر بەدخۆراكى و نەبوونى كەس و كارەكانیان فڕێیان دەدەن و دەیانفرۆشن و سەدان كەسى گەورە لە گەنج خەریكى فرۆشتنى ئەندامێكى لەشیانن وەك گورچیلە و هەزاران كەس لە شوێنەكانى وەك گەرمیان ئاوى خواردنەوە شك نابەن, لەولاشەوە ئاهەنگێك 500 هەزار دۆلارى تیادا سەرفدەكرێت!

ئەمە ئەو عەدالەتە ئیجتیماعیەیە كە مەسعود بارزانى و نێچیر بارزانى بانگێشتى بۆ دەكەن!.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)