دوای ئاشکرابونی فەزیحەتەکەی پەروەردەی هەولێر،هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی نهێنی زیاتر دەکرێت..
Friday, 05/10/2012, 12:00
دوای ئەوەی فەزیحەتی زیادکردنی نمرەی زیادە بۆ خوێنکاران لە پەروەردەی هەولێر ئاشکرا بوو ، دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە لەناو مامۆستایان و خوێنکاران و خەڵکی شاری هەولێر ،بەرێوبەر پەروەردەی هەولێر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیاری و نهێنی وورد دەکات لەسەر بەرێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر مامۆستا بکر کریم .
عبدللە سابیر بەرێوبەری پەروەردەی هەولێر، دوای ئەوەی یەکەمین پلان وهەنگاوی ئاشکرای مامۆستا بکر بەرێوبەری گشتی پەروەردەی هەولیری بۆ ئاشکرا بوو لە دژی خۆی و هەستیکرد ئیتر چیتر کار و کردەوەکانی ناپۆشرێ، ئەمڕۆ دوای دەوام لەگەڵ چەند راگەیاندکارێک و چڵکاو خۆرێک دانیشتوە و داوای لێکردون کە نهێنی و زانیاری ووردیان پێدەدات لەسەر مامۆستا بکر و لە میدیاکان بلاوی بکەنەوە،
بەوتەی مامۆستا قادری راگەیاندنی پەروەردەی هەولێر کە ئەمڕٶ بە تەلەفۆن پێی راگەیاندم کە مامۆستا عبدللە بەو راگەیاندنکارانەی راگەیاندوە(من لە مامۆستا بکرەوە فێری ئەو کارانە بویم و ئەو مامۆستای منە لە دزی و مێبازی ...) ئەوەشی بۆ قسەکانی زیاد کردوە و نمونەی هێناوەتەوەهەر مانگی پێشوو لەکاتی سەردانیکردنی بکرە سۆر بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری هەولێر،مامۆستایەکی جوان و رێک و پێکی بینیوە دواتر تەلەفۆنی مامۆستاکەی وەرگرتوە و چەندین جار پەیوەندی پیوە کردوە و هەرەشەی لیکردوە ئەگەر سەردانی نەکات سزای دەدات و دەیگواستەوە بۆ شوێنێکی دوور...، هەروەها مامۆستا قادر ئەوەشی گووت (مامۆستا عبدللە دەیەوێت بەڵگەی دۆسیەی دزینی نەوتی پەروەردەی خەبات بداتە راگەیاندنکارەکان کە دوو ساڵ لەمەوبەر مامۆستا بکر ٥٠٠٠٠ لتر نەوتی مناڵانی هەژار و بێ دەرەتانی گوندەکانی پەروەردەی خەباتی دزی و نەینارد بۆ قوتابخانەکان ...)
کاتێک ئەو رووداوانە دەبینی و دەبیستی ئینجا تێدەگەی بۆچی بواری پەروەردە لە کوردستان بەرەو وێرانی هەنگاو دەنێت و خوێنکار تا پۆلی نۆیەمیش تەواو دەکات نازانێ بە کوردی ناوی خۆی بنوسێ ،لەکاتێکدا لەسەردەمی نەوەی ئێمە کە بەبەعس و دڕندە ناسرابوو، بەڵام هەر لەسەرەتایەوە بە ئینگلیزی قسەمان دەکرد ،چونکە دەسەڵاتی بەعس بەو دڕندەیی خۆی رێگەی بە بودەڵە و دز و داوین پیسی لەو جۆرە نەدەدا بەو شیوەیە یاری بە کەرامەتی مرۆڤەکان بکەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست