کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاشی نەزان خودا دەیگێڕێت!!

Tuesday, 10/02/2009, 12:00

2263 بینراوە


بروسكەیەكی بە پەلە لە مادەەی 58ی دەستووری كاتییەوە بۆ ماددەی 140ی دەستووری ئێراقی بە ناو فیدراڵی نوێ.
برام لە دووای دەرچونی ماددەی 22 و لە دووای ئەوە ماددەی 23ێ هاتە ئاراوە، رۆڵی من و تۆ بە سەرچوو و ئێمە وەكو ناوێكی بێ ناوكمان لێهاتووە، ناوچە دابڕاوەكانیش كران بە قووربانی درووستبوونەوەی ئێراقێك كە دەبێت لە مەو دووا تاكە ئەركی ئێمە خۆ هەڵواسین بێت بە ئێراقێكەوە كە لە هەوڵی سڕینەوەی زیاترو زیاتری ئێمەدان!
برام برا عەرەبە ئەكادیمی و لێكۆڵۆرەوەكان رایان وایە كە دەبێت لە دووای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و سەركەوتنی لیستی مالیكی كورد بە خۆیدا بچێتەوە و چیدی دەمدرێژی و سەرپێچی حكومەتی ناوەندی نەكاو دەبێت بە دووای هاوپەیمانێتییەكی دیدا بگەڕێت چونكە لیستی "مجلس الاعلى" ئەو ئەرزشەی نەبوو كە ساڵانێكە ئێمە هاوپەیمانێتیمان لە گەڵیاندا بەستووە، ئەوان وای بۆ دەچن كە ئەو سەركەوتنەی لیستەكەی مالیكی لە دەرەنجامی ئەو پڕوپاگەندانەی كوردەوە سەرچاوە دەگرێت كە كورد پڕو پاگەندەی ئەوەیان بۆ دەكرد مالیكی لە هەوڵی بە هێزكردنی ناوەنددایە، بۆیە پێیان وایە هاوڵاتییان ناوەندێكی بە هێزیان پێ باشترە لە ناوەندێك كە هیچ جۆرە دەسەڵاتێكی نەبێت!
هەروەها پێیان وایە دەبێت كورد بە خۆیدا بچێتەوە، چونكە دەرەنجامی هەڵبژاردنەكان ئەوە دەسەلمێنن كە ئێمە بە هەڵە لە هاوكێشەكان گەیشتووین، بۆیە دەبێت لە مەودووا پێكانمان زیاتر رانەكێشین و ببین بە هاوپەیمانی مالیكی و دان بە بەهێزی كەسایەتیی و ئیرادەی ئەو زاتەدا بنێین كە بە راستی سەركردەیەكی مێژوویی و خاوەن ئیرادەی یەكپارچەیی خاكی ئێراقەو تاكە پاڵەوانی لە باربردنی خەونی لە مێژینەی كوردە!
با لە سەر ئێسیك و پرووسكی ئێمەو نەزانی سەرانی كورد پاڵەوانێكی دیكە بێتە نێو مێژووی رەشی ئەم وڵاتەوە، بەڵام دەبێت ئەو راستییەمان لە بەر چاوان بێت، ئەگەر هەڵەی سەركردەكانی كورد نەبووایە هەرگیز نە مالیكی دەبوو و نەش ئەو ئێراقە درووست دەبووەوە كە ئەمڕۆ كەسایەتییە لێكۆڵەرو ئەكادیمیستەكانیان لە سەر شاشەی میدیاكانەوە بەبێ سڵەمینەوە گاڵتە بە مافی چارەونووسمان بكەن!
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)