لەنێوان سێكوچكەى (قوتابخانەى تایبەتى ئەهلى و مامۆستاى تایبەت و قوتابى تایبەت) وەزارەتى پەروەردەو یەكیەتى مامۆستایان لەكوێن ..؟!
Monday, 06/10/2014, 12:00
2153 بینراوە
پرۆسەى خوێندن و زانست بۆنەتەوەكەمان هێندە گرینگە كەبنەماى گرینگى بەدەولەت بوونمانە ناوى قوتابى و مامۆستا هێندە بەرز و خۆشەویستە وەكو سۆزو مهرەبانى باوك ودایكە بەرامبەر جگەر گۆشەكانیان لەوەها زەمینەێكدا تەنهاشادى دەبینرێت ، بەلام مەخابن لەدواى چاوەروانێكى زۆر دواى (23-24)ساڵ حكومەتى خۆماڵى خۆمان لەجیاتى ئەوەى مندالانى هەژارو ئەنفال كراو ناوچە تەعریب كراو راگوێزكراوەكان بەكیمیاى بارانكراوەكاوەكان باوەشى سۆزو مهرەبانیان بۆ بكرێتەوە لەبەرچاوى ئەوانى هەژارەوە قوتابخانەى تایبەتى ئەهلى و مامۆستاى تایبەت لە شارەكان بۆ منداڵان و كورو كچى بەرپرس و دەوڵەمەندەكان دەكرێتەوە بەستایلێكى جیاواز لەكەرتى گشتى حكومى بەواتاى (پارەى باشى دەوڵەمەندان بۆ مامۆستاى تایبەتى ئەهلى دەرچوونى باشو مسۆگەر) بەلام مندالانى گوند نشین نوقلانەى پەروەردەو یەكیەتى مامۆستایان بریتى بوو لە (پار ساڵ)كە قوتابخانەكانیان لەبەر كەمى قوتابى دابخرێت و قوتابى بەناو قور و بەفرو ترس و تاریكى شەو چەندین كیلۆمەتر بە پێ و سیارە ببرێت ، بەلام مندالانى ترى دەولەمەندو مەسئول لەناو مۆنیكاو قەنەفەو جلى نەرم سپلیتو دەیان نیعمەت دابن ئەرێ دەپرسین لە گەلەكەمان هەر هەژارو نەدارەكان نەبوون دژى بەعس وەستان و گوندنشینەكان نەبوون سوتماك كران و بوونە نۆبەرەى كوردستانى ئیستا، كام مالى هەژار هەیە بۆنى سوتماكى و كفنى شەهیدانى كوردستانى لێنەیەت و فرمیسك لەسەر كولمى دایكان نەبێت و كام بابە هەیە پشتى لەخەمى جگەر گۆشەو ژانى كوردستان نەچەمابێتەوە ئەمەیە چاكەپێدانەوە ئەمەیە خزمەتكردن بەدادگەرى و نەهێشتنى جیاوازى ، ئەگەر دوێنى زولمیان لێكرا بەدەستى داگیر كەرى بەعسیى جەیش و جاشەوە ئەرێ خۆمان بۆچى ستممیان لێبكەین ، ئەرێ یابان و ئەلمانیا و سوید ئەوەها پیشكەوتن لەخوێندن ، ئەگەر وەزارەت و یەكیەتى مامۆستایان دەیانەوێت ئەم گرفت وجیاكاریەنەهێلن لەپەروەردە ولەكوردستاندا با بنەماى كۆمەلى مەدەنى دیموكراسى بسازێنن و دەبێت بەزووى بریاربدەن كەكەرتى گشتى پەروەردەو كەرتى تایبەتى بەیاسا رێكبخا نەوەكو مامۆستاكان كەرتى پەروەردەى حكومى بقۆزننەو بۆ خۆناساندن ومووچە لەوێ وەربگرن و زۆر خۆیان ماندووش نەكەن لەكەرت گشتى دا لەكاتێدا هەزاران مامۆستا هەیە دانەمەزراوە بەلام ئەوان لەدوو شوێن دەوام بكەن باكەرتى تایبەت بۆ دانەمەزراوەكان بێت جگەلەمەش كتاب بۆ كەرتى تایبەت پەروەردە بۆیان دابین دەكات كە ئەمەش گرفتە، هەروەها ئەم مامۆستایەى لەكەرتى گشتى و كەرتى تایبەتە زۆر ماندوو دەبێت و زیان بەقوتابیەكانى كەرتى حكومى دەدات لەفێر بوون نمرە ..هتد بۆیە دەبێت یەكیەتى مامۆستایان و وەزەرەتى پەروەردە و رێكخراوەكانى كۆمەلى مەدەنى و بەزووى بێنە سەر چارەسەرى ئەم گرفتە نابێت كەرتى گشتى و تایبەتى تێكەل بكرێن و كەرتى گشتى بكرێتە قوربانى بەواتایكى دەبێت بەسیستەم ئەم بوارە رێكبخرێت و قوتابى هەژارو كەرتى گشتى نەبێتە قوربانى دەوڵەمەندەكان لەدەرچوون و نمرە فێربوون دا ..
نووسن و ئامادەكردنى : جەعفەر سەروكانى
پیشە : رۆژنامە نووس و سەرپەرشتیارو ریكخەرى ریكخراوى شنە