هه‌ناسه‌ی ناوه‌خت
Monday, 07/12/2009, 12:00
هه‌ناسه ته‌نگه‌کان
خشڵ و زێر کۆ ده‌که‌نه‌وه
من ڵاپه‌ڕه‌ی به سه‌رهاتی خه‌مم گرتووه
دوژمن و دۆست بۆ نه‌چیرێک
ده‌بن به‌یه‌ک
مێز ڕێک ده‌خه‌ن بۆ نیگایه‌ک
منم چه‌ندین ئاواز بۆ وچانی دێڕو ووشه
ده‌ڵێمه‌وه
بۆ چاوانی هه‌ڵبه‌ستی دێڕ
ئاره‌زووم ده‌چه‌قینم
که‌سه‌کان له پێشدا هه‌نگاو ده‌نێن
من دوا خه‌می زه‌مه‌نێکم
له ڕوداوی هه‌نگاوه‌کان
دڵنه‌وایی شارێک ده‌که‌م
خه‌ڵکه‌کان هه‌مان خه‌ڵکن
هه‌ست ویژدان
زۆردار شوێنیه‌واری گوناهه‌کانی ده‌که‌وێت
واده‌زانێت به‌ئاسانی به غه‌زایه‌ک
گوناهه‌کان ده‌سرێته‌وه
بێ ده‌سته‌ڵات هه‌گبه‌ی گوناهی له کۆڵدا
بووه‌ته ڕێگای کۆچ و بار
په‌ناده‌بات بۆ هۆنراوه‌ی زه‌مه‌نی کاڵ
هه‌ورو باران یه‌ک عه‌شقن
چاوو فرمێسک کانزای گو‌ناه ده‌شۆنه‌وه
من بووم بو به هه‌ورو به باران
من بووم به‌نه‌خشه‌ی پرۆژه‌ی پرچی نان
ته‌نها هه‌ڵه‌م
من چه‌رخێکم وون کردووه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست