ده‌قی چاوپێکه‌تنه‌که‌ی مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره له‌گه‌ڵ سایتی ئیلاف به‌بۆنه‌ی 21 ساڵه‌ی یادی ئه‌نفال
Monday, 13/04/2009, 12:00
1- ساڵێك زیاترە چەندین پڕۆسەی دادگایی كردنی سەرانی رژێمی پێشوو لەسەر تاوانەكانی دژ بە گەلی كورد بەرێوە دەچێت، لە ئەنفال وبۆردومانی كیمیاوی و ئێستاش ئەنفالی بارزانیەكان، وەكو رێكخراوی چاك لێكدانەوەتان چییە بۆ ئەو دادگاییە كردنانە، پێتان وایە بەم داداگایانە رۆحی شەهیدەكانتان ئاسوودە دەبێت‌و،قەرەبووی خێزانەكانیان دەكرێتەوە؟ وه‌ڵام: ئێمه هه‌ر له‌سه‌رتاوه قسه‌ی خۆمان هه‌بوو، واته ڕه‌خنه‌مان هه‌بوو له شوێنی دادگا، ئێمه پێمان وابوو ده‌بێ سه‌رانی ڕژێمی به‌عس له دادگایه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی دادگایی بکرێن نه‌ک له عیراق، چونکه له‌عێڕاق دادگا ناتوانێ سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزیت ، حه‌تمه‌ن ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی و حکومی تێدا ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ته له‌هه‌مان کاتیشا که‌وتینه به‌ر ڕه‌خنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌گوایه داوا ده‌که‌ین سه‌رانی به‌عس له ده‌روه‌ی وڵا ت دادگایی بکرێن، ئه‌م داگایی کردنانه نه‌ک ڕوحی شه‌هیده‌کانی ئاسوده نه‌کردوه به‌ڵکوو تاسه‌ر ئێسقان ئازاری زیندوهکانیشی داوه، به‌تایبه‌ت که‌سوو کاری قوربانیان و پاشماوه‌ی ئه‌نفال. تائێستاش شتێ نیه ناوی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی خێزانه‌کانیان بێت!!
2- پرۆسەكانی ئەنفال پرۆسەیەكی گشتگیری بوون، زیاتر لە 182 هەزار كوردی تیا چوو‌و ژمارەیەكی زۆری سەركردەی سیاسی‌و عەسكەری رژێمی بەعسی تێوە گلابوون ، بەڵام لە دادگایی كردنەكەدا تەنها چەند سەركردەیەك لەبەردەم دادگا وەستان، كەچی ئێستا لە دادگایی كردنی 8 هەزار بارزانیدا ژمارەیەكی تریش لە تاوانباران بە شیۆەی غیابی دادگایی دەكرین، ئێوە لێكدانەوەتان بۆ ئەو جیاوازییە چییە، بە تایبەت وەكو رێكخراوی چاك دەمێكە بەدوای پرسی ئەوەن تاوانبارەكانی بەعس لە دەرەوەی وڵات راپێچی دادگا بكرێن؟. وه‌ڵام: کاره‌ساتێکی وه‌ک ئه‌نفال که ژماره‌ی قوربانیه‌کانی به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی میلله‌تێک بن و ته‌نیا 7 که‌س وه‌ک تاوانبار ئاماده بن، جێگای پرسیار‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه، جگه له‌وه‌ش تائێستاش ئه‌و تاوانبارانه سزای خۆیان به‌سه‌را نه‌سه‌پێنراوه به‌تایبه‌ت هه‌ردوو تاوانباری سه‌ره‌کی عه‌لی کیمیایی و سوڵتان هاشم، پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌داخه‌وه هه‌زاره‌ها به‌کرێ گیراوه کورد به‌ناوی جاش به‌شداریان تێدا کرد، ئێمه‌ش وه‌ک ناوه‌ندی چاک دروشمێکمان هه‌یه ده‌ڵێێن تاوانباران به‌بێ جیاوازی بۆ داگا، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانباره جاشێکی کورد بێت یان ئه‌فسه‌رێکی عه‌ره‌ب بێت یا سوڵتان هاشم و عه‌لی کیمیایی،هه‌ڵبه‌ته جیاوازی هه‌یه نه‌ک هه‌ر له‌پرۆسه‌ی دادگایی کردنی که‌یسی بارزانیه‌کان به‌ڵکوو له هێنانه‌وه‌ی ڕووفاتهکهشیان ئه‌م پرسیاره‌ش ڕاسته‌و خۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پی کردنی دادگای سه‌رانی به‌عس له سه‌ر که‌یسی ئه‌نفال، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی ئه‌نفال ، مه‌سعود بارزانی ڕاشکاوانه پێی وتبوون کهنابی باسی تاوانباره کورده‌کان به‌که‌ن واته سه‌رۆک جاشه‌کان، ته‌نانه‌ت شاهیدهکانیشیان ڕێ نوێنی کردبوو که‌باس له به‌شداری جاشه کورده‌کان نه‌که‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه شاهید حاڵه‌کان زۆر ڕاشکاوانه ده‌یان وت ئێمه جاشه‌کان گرتنیانین و ته‌سلیمی سه‌ربازو ئهفسهراکی به‌عسیان کردین!!
3
- لە دادگایی كردنی هەڵەبجەدا راگەیندرا كەوا دوو ئەفسەری بەشدار لە تاوانەكە لە بەندیخانەیەكی سلێمانیدا رایانكردووە، ئێوە پێتان وایە سەفقەیەكی سیاسی لەو میانەدا هەبێت، ئایا هیچ بەدواداچوونێكی ئەو مەسەلەیەتان كردووە؟.
وه‌ڵام: به‌ڵی به‌داخه‌وه هه‌ردووک فڕۆکه وانه که له لای یه‌کیه‌تی نیشتیامانی بوون ، یه‌که‌میان تارق ڕه‌مه‌زان که به‌شداری ڕاسته‌وخۆی کردووه له کیـمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌توانرا زۆر سودی لێ وه‌ر بگیرێ بۆ ئاشکرا کردی ناوی به‌شدار بوانی تر هه‌موو دان پیانانهکهی هه‌م به ڤیدیۆ‌و هه‌م به نووسین لای من پارێزراوه. خۆشم وه‌ک به‌رپرسی که‌یسی تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له‌یه‌که‌م به‌دوا چونما ڕام گه‌یاند که خودی سه‌رۆک تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داواوی سه‌رۆ عه‌شیره‌تێکه عه‌ره‌بی سوننه ئازادی کردوه، پاشانیش له وڵاتی به‌ریتانیا ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک داوای یاسایمان له‌سه‌ر تۆمار کردوه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت..
من پێم وانیه هیچ سه‌فقه‌یه‌کی سیاسی له‌پشت ئازاد کردنی تارق ڕه‌مه‌زانه‌وه هه‌بوو بێشتر، سه‌فقه‌ی سیاسی نێوان سه‌رۆ عه‌شیره‌تێک و سه‌رۆک کۆمار ده‌بێ چی بێت!!
جگه له‌سوکایه‌تی کردن به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و دۆزی ئه‌م کاره‌ساته گه‌وریه که 5000 که‌س بوونه قوربانی..
فڕۆکه‌وانی دومیش ه ریم سه بتى هه‌ر لای یه‌کیه‌تی بووه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌کان ئه‌و به‌شداری کردوه له بۆردومان گونده‌کانی گۆپته‌په‌و عهسکرو ده‌ورو به‌ری نه‌ک شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام ئایا ئه‌م فڕۆکه‌وانانه چه‌ند ڕاست ده‌که‌ن؟
4-
لە پرۆسەی ئەنفالدا كەسانێكی كوردیش ئەوانەی ئێوە بە خائینیان دادەدنێن بەشداریان تێدا كرد كە ئێستا بەشێكیان لە ژێر سێبەری هەرودوو حیزبەكەی كوردستاندا داڵدە دراون، وەكو چاك چیتان پێ دەكرێت بۆ گەیاندنی ئەمانە بە دادگاوە؟ وه‌ڵام: هه‌روه‌ک له‌وه‌ڵامی پرسیاری پێشوو وتم ، تاوانباران به‌بێ جیاوازی بۆ دادگا، ئێمه وه‌ک چاودیرى كوردۆساید-چاک له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و ده‌ره‌وه یه‌که‌م ناوه‌ند بووین داوای دادگایی ئه‌و جاشه کوردانه‌مان کردوه‌و هانی که‌سووکاری قوربانیانمان داوه که‌داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن، له لیستی دووه‌می داواکراونی که‌یسی ئه‌نفالدا له‌کۆی ناوی 423 داواکرا ناوی 264 جاشی کوردی تێدایه، که‌تا ئێستا له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌ک هه‌ر پارێزراون به‌ڵکوو پله‌و پایه‌ی حزبی و حکومیان پێ دراوه‌و ، کوژراوهکانیاک وه‌وک شه‌هیدی ڕێگاه ڕزگاری کوردستان حسابیان بۆ کراوه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆک جاش هه‌یه زیاتر له 2200 که‌سی ته‌سلیم به سه‌رانی به‌عس کردوه له ئه‌نفالدا هه‌مویان ئه‌نفال کراون کهزوربهیتان ژن‌و مناڵ و پیرو په‌ک کهوتهبوون نموونه‌ی فه‌تاح به‌گی جاف..
سه‌رۆک جاشیش هه‌یه زیاتر له 47 داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار کراوه له دادگاکانی کوردستان که‌چی له‌لایه‌ن خودی مه‌سعود بارزانی پارێزگاری لێ ده‌کرێت..وه‌ک عه‌باس بایز باڵوو که‌زیاتر له 140 که‌سی شه‌هید کردوه.
5-
ئێوە تا چەند رازین لە ئەدای قازیەكانی دادگاكانی جینایاتی عیراقی كە ئێستا دادگایی كردنی سەرانی رژێم بەرێوە دەبەن، پێتان وایە لەسەر ئاستی مەسئوولیەتی یاسایی خۆیاندا بن؟. وه‌ڵام: ئه‌م پرسیاره‌ت دوو وه‌ڵام ههلدهگری ، یه‌که‌م به‌به‌راورد به هه‌رێمی کوردستان، ده‌کرێ بڵێێن به هه‌موو که‌موو کوڕیه‌کان و ده‌ست تێوهردهکان جێگای ده‌ت خۆشێه ، چونکه له‌هه‌رێمی کوردستا تائێستاش دوای 18 ساڵ تاقه تاوانبارێکی کورد وه‌ک ئه‌نفالچی جاشی جاسوی سه‌ده‌می به‌عس داگایی نه‌کراوه، به‌ڵام به پێێ پێوه‌ری جیهانی ئه‌م دادگایه که‌موو کوڕی زۆره‌ر بچوکترین نوونهش دادگایی سه‌دام و له سێداره‌دانی که‌وه‌ک شانۆ گهریهک وابوو، له‌کاتێکا داداگیی که‌سی سه‌دام ده‌بوایه چه‌ندی ساڵی خایاند بایه‌و هه‌موو ئه‌و ده‌وڵت و لایه‌نانه‌ی ئاشکرا کردبا که هاوکاری سه‌دامیان کردبوو به‌تایبه‌یت له‌مه‌ڕ چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی کیمیانی، نه‌مانی سه‌دام له‌ناو چونی ده‌یان زانیاری و به‌ڵگه‌ی مێژووی بوون
6-
زۆر جار لە بەیاننامەكانتاندا باس لە بوونی دەیان تاوانباری عیراقی لە دەرەوەی وڵات دەكەن بە تایبەتیش ئەوانەی لە ئەوروپا مافی پەنابەرییەتیان هەیە، ئێوە وەكو رێكخراوێكی بەرگریكار لە مافی قوربانیانی ئەنفال وكیمیارباران هیچتان كردووە لەو بارەیەوەو، ئایا پێتان وایە ئەو وڵاتە ئەوروپییانە ئەو تاوانبارانەتان تەسلیم بكەن كە مافی پەنابەریتیەیان هەیە؟. وه‌ڵام: به‌ڵێ به دڵنیایه‌وه ده‌یان تۆمهتبارو داواکراو له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هه‌ن، هه‌ندێکیان ناسراون و ئێمه وه‌ک چاک داوای یاساییمان له‌سه‌ر تۆمار کردوون، هه‌ندێکیشیان نادیارن هه‌ر خه‌ڵک ده‌یانناسێ . هه‌ر تاوانبارێک یان داوا کراوێک نه‌ک په‌نا به‌ر بێت به‌ڵکوو هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێکی ئه‌وروپیش بێت، له دوو حاڵه‌تدا ده‌توانرێ بدرێت دادگا، یه‌که‌م که‌سێك یان لایه‌نێک به‌فه‌رمی داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بکات که ئه‌و که‌سه یان لایه‌نه زه‌ره‌ر مه‌ند بوو بێت له‌رو حاڵه‌ته‌شدا پێویست به شاهد حاڵ ده‌کات جگه له‌به‌ڵگه‌و دیکۆمێنت که بیسه‌لمێنێ ئه‌و که‌سه تاوانباره.
دووه‌م . له‌کاتێکا داواکراوێک له‌دادگای باڵای تاوه‌نه‌کان داوا بکرێت،
ئێمه وه‌ک چاک کۆمه‌ڵێ دۆسیه‌ی ئاوام له‌به‌ردست دایه هه‌ندێکیان گه‌یشتوونه‌ته دادگا‌و، هه‌ندێکیشیان کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین تا کاتی گونجاو په‌یدا کردنی به‌ڵگه‌ی ته‌واو شاهد حاڵ.
7- زۆر جار باس لە كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێم دەكرێت سەبارەت بە بنیاتنانەوەى هەڵەبجەو چاكردنی وەزعی دانیشتوانەكەی، ئەگەر حكومەتی هەرێم كە بەری خەباتی قوربانیانی ئەو شارە دەخۆن ئێستا نایانەوی خزمەت بەو شارە وێرانە بكەن، چۆن لە رووتان دێت گلەیی لە حكومەتی عیراق بكەن و داواشی لێ بكەن داوای لێبوردن لە میللەتی كورد بكات؟. وه‌ڵام: ئێمه له‌کاتێکا داوا له‌حکومه‌تی ناوه‌ندى ده‌کین که‌داوای لێبوردن له‌گه‌لی کورد بکات له‌ڕونگه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه که ئه‌م حکومه‌ته میرات گری حکومه‌ت پێشوویه که‌و تاوانانه ده‌حه‌ق به‌خه‌ڵکی کورد ئه‌نجام داوه، له‌هه‌مانکاتیشا ده‌سه‌ڵاتی کوردیشیمان بێ به‌ش نه‌کردوه.. بۆ نموونه داوای یاسایمان له‌سه‌ر تاڵه‌بانی تۆمار کرد لسه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رگری له سوڵتان هاشم کرد. داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مان کرد له مردنی له‌سه‌رخۆی برینداران هه‌ڵه‌بجه , داوامان له سه ر وه فیق سامه رائی تۆمار كرد له 6-12-2006. هه‌موو لایه‌ک که‌مته‌ر خه‌می ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بین که دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال وه‌ک وه‌ک بارزگانی کردن و مه‌رامی سیاسی به‌کار ده‌هێنن.
که‌تا ئێستاش ئاوڕێکی جدی له هه‌ڵه‌بجه‌و که‌سووکاری ئه‌نفال کراوه‌کان نه‌دراوه‌ته‌و، ته‌نانه‌ت ڕووفاتی ده یان هه‌زار ئه‌نفال کراو له باشوری عێراق چاوه‌ڕیی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی باب و باپیرانیان..
8-وەزارەتی شەهیدانی هەرێمی كوردستان سندووقێكی كۆمەك بەخشینی لە مەرزی حاجی ئۆمەران داناوە بۆ كۆكردنەوەی پارە بۆ شەهیدانی كوردستان كە لەناویاندا ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئەنفال و كیمیابارانی تیایە، پێتان رەوایە حكومەتی هەرێم لە بودجەی خۆیدا نەتوانی باری گوزەرانی خێزانی ئەو شەهیدانە دابین بكات لە كاتێكدا بودجەی هەرێم زیاتر لە 8 ملیار دۆلارە؟. وه‌ڵام: سندوقی کۆمه‌ک یان سندوقی سویاڵ به‌ڕای من شه‌رمه‌زاریه بۆ وه‌زیری شه‌هیدان بیه‌وێ به خیرو سه ده قه و سوال گوزه‌رانی که‌سووکاری شه‌هیدان باش بکات . له یه‌ل ڕسته‌ی کورت و به‌که‌ڵک , له‌سه‌دا یه كى سه‌روه‌توو سامنی ته‌نیا 100 بهرپریسی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه بۆ باش کردنی گوزه‌رانی کهسو کاری شه‌هیدان .
ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تریشه‌وه مووچه‌ی تاوانبارانی به‌شدار بووی ئه‌نفال وه‌ک کۆنه موشتهشارهکان ده یان قات زیاتره، بچوکترین نموونه‌ش فه‌تاح به‌گی جاف 6000 دۆلار مووچه‌ی پاسهوانهکانیهتی کامه شه‌هیدی کوردستان 1000 دۆلاریش وه‌رده‌گرێت؟؟؟؟ , به وانه ى خۆشیانه وه .
9-حكومەتی عیراق جاریكی تر خەریكی پرچەككردنی سوپاكەیەتی، ئەوە لای ئێوە مایەی نیگەرانی نییە كە جارێكی تر تاوانەكانی رژێمی پێشوو دووبارە ببێتەوە، یا ئێوە دڵنیان كە پرۆسەی دیموكراتی لە عیراقدا جارێكی تر ئەو كارەساتانە بەسەر كورددا ناهێنێت؟.
وه‌ڵام: بۆچی ترسمان هه‌بێت له پڕ چه‌ک بوونی سوپا ئه‌وه‌تا خودی تاڵه‌بانی داوای پێشکه‌وتو ترین چه‌ک ده‌کات بۆ سوپای عێراق..ئه‌ی مه‌گه‌ر هه‌ر خودی تاڵه‌بانی و بارزانی نه‌بوون ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیان دروست کرده‌وه؟؟ به‌ڕای من دیموکراتی بوون له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی عێراق زۆری ماوه ، ورده ورده‌ش ناوه‌ند به‌هێزو هه‌رێم به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت تادێ کێشه‌کان به‌رو ئاڵۆزی ده‌چن، خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌و متمانه‌ی ساڵانیان به ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌ماوه به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی ناوه‌ند هێشتا خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا نین، تاقی کردنه‌وه‌ی تاڵی 35 ساڵه‌ی ڕابوردوو هێشتا بیر که‌س نه‌چۆته‌وه. 10-وەكو رێكخراوێكی كوردی داكۆكیكار لە مافی قوربانیانی ئەنفالو كیمیاباران ، گلەییتان لە نێوەندە عەرەبیەكاندا هەیە كە وەكو پێویست بە دەنگ میللەتی كوردەوە نەهاتوونو، چاوپۆشیان لەو تاوانانەی رژێمی سەدامدا كردووە ؟. وه‌ڵام: به‌دڵنیایه‌وه گله‌ییمان هه‌یه له‌لایه‌نی عه‌ره‌بی و ناسوهندهکانیان، به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، له‌کاتی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌موو لایه‌نه عه‌ربیه‌کان یان به‌رگریان له‌سه‌دام کرد یان چاوپۆشی، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به ڕادی هوشیاری کۆمه‌ڵگای عه‌ربیه‌وه هه‌یه، به‌داخه‌وه ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رگری له‌مافی کورد ده‌که‌ن ژماره‌یان كه مه .
هیوادارین نموونه ى هادى عه‌له وى و كازم حه بیب و ....... زۆر بیت .
11-
لە یادی ئەنفال وكیمیاباراندا پەیامتان چییە بۆ ڕای گشتی جیهان ؟. وەڵام : وەكو ناوەندی چاك لە یادی هەڵەبجە و ئەنفال , پەیامی دیاریكراومان هەیە كە خۆی لە دەیان داخوازی بۆ باشتركردنی باری ژیانی كەسوكاری قوربانیان و دادگایی تاوانبار , وەلێ ئێمە ناتوانین سەرجەمی بهێنینەوە بەر باس , گرنگترین داخوازمان :
- باشتر كردنی باری ژیانی قوربانیان .
- لیستی تاوانكاران لە لایەن دادگای باڵای تاوانەكانەوە بدرێتە پۆلیسی ئەنترپول , مخابن ئەمە نەكراوە و زۆر داوامان كردووە .
- تەواوی ئەوانەی وەك تاوانكار ناویان هاتۆتەوە دادگایی بكرێن .
- بڕیاری سەپاو بەسەر تاوانكاران جێبەجێبكرێت .
- ئازادكەرانی تاریق ڕەمەزان و كەریم سەبتی دادگایی بكرێن .
بۆ بینینی چاو پێکه‌وتنه‌که به‌عه‌ره‌بی تکایه کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.elaph.com/Web/AkhbarKhasa/2009/4/427287.htm
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێر
به‌رپرسی که‌یسی تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
چاودێری کوردۆ ساید/ چاک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست