کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رده‌پۆشکردنی تاوانی تیرۆرکردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م ، هیچی که‌متر نییه‌ له‌ خودی تیرۆرکردنه‌که‌!

Monday, 17/08/2009, 12:00


ئه‌سعه‌د جه‌باری بۆ واده‌کات!؟..
له‌ ژماره‌ 4943 رۆژنامه‌ی کوردستانی نوی دا وتارێکی کاک ئه‌سعه‌د جه‌باریم خوێنده‌وه‌ که‌ به‌حساب وه‌ڵامی وتارێکی کاک ڕێبین هه‌ردی داوه‌ته‌وه‌، به‌ناوی (له‌نێوان عه‌سابه‌کانی شه‌و و قوربانییه‌کانید، پێکه‌وه‌ ژیان نییه‌ له‌ ژماره‌ 523 رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاویکردۆته‌وه‌. من له‌ زۆر نووسینی تردا قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردووه‌ ئه‌م کادیرانه‌ی حیزب به‌شێوه‌یه‌ک په‌روه‌رده‌کراون که‌ ناتوانن یان نایانه‌وێت حه‌قیقه‌تێک جوانییه‌ک ده‌نگێک ببینن و ببیستن که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی بینین و بیستنی حیزبه‌وه‌بێت. به‌رده‌وام به‌ ئاراسته‌یه‌ک قسه‌ده‌که‌ن بۆ چرکه‌یه‌ک ئه‌و هێڵه‌ سووره‌یان له‌ بیرناچێت که‌ حیزب بۆی کێشاون به‌ هه‌ناسه‌یه‌ک قسه‌ده‌که‌ن حیزب و ئاغاکانی حیزب له‌ سه‌روی نه‌ته‌وه‌وه‌ ده‌بینن. لێره‌دا نامه‌وێت هیچ قسه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ته‌واوی وتاره‌که‌ی ئه‌سعه‌د جه‌باری بکه‌م که‌ وه‌ڵامی رێبین هه‌ردی داوه‌ته‌وه‌ چونکه‌ ڕێبین هه‌ردی له‌ وتاره‌که‌یدا که‌ وه‌ڵامێک بوو بۆ ئه‌سعه‌د جه‌باری ده‌یان پرسیاری گرنگی له‌ ئه‌سعه‌د جه‌باری کردووه‌و تا ئه‌سعه‌د جه‌باری بتوانێت دوور له‌ تێروانینی حیزب په‌رستی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی بداته‌وه‌ رێبین هه‌ردی هه‌ر ئه‌وه‌یشی کردۆته‌ خاڵی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د جه‌باری دا .. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌سعه‌د جه‌باری له‌ بێ وه‌ڵامیدا خۆی له‌ پرسیاره‌کان دزیوه‌ته‌وه‌و شه‌ڵم کوێرم ده‌ستی کردووه‌ به‌ فڕێدانی کۆمه‌ڵێک قسه‌ی هه‌ڵیت و په‌ڵیت و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ به‌ نه‌وشیروان مسته‌فاو کرده‌که‌و ده‌یان قسه‌ی نابه‌جێ و نادروستیکردووه‌ من وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو په‌لامارو تۆمه‌ت و جنێوانه‌ی ناده‌مه‌وه‌.به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ زۆر نیگه‌رانی کردم له‌ وتاره‌که‌یدا نووسیوێتی : هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی (سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌) شه‌هید کرا هه‌ر له‌ شاری که‌رکوک هاوکات و هاوزه‌مان خزمێکی ترمان به‌ناوی (موقه‌ده‌می پۆلیس خه‌بات مامه‌ غه‌ریب) شه‌هید کراو خانه‌واده‌و خزمان و عه‌شیره‌ت په‌رش و بڵاو بووین نه‌مانده‌زانی بۆ کام کۆستیان بڕۆین.. ئه‌وه‌ بۆ چی که‌سێک نه‌هات و پێمان بڵێت ئه‌رێ ناسنامه‌ی ئێوه‌ ته‌نها کوردبوونتانه‌ وه‌ها له‌یه‌ک سه‌عات و له‌یه‌ک شه‌ودا دوو رۆڵه‌ی قاره‌مانتانان شه‌هید ده‌کرێن.

ده‌بینن ئه‌سعه‌د جه‌باری به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت بۆ خاتری ڕێکه‌وتنه‌ ستراتیژێکه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ تیرۆرکردنی (سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌) ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ شه‌هیدکردنی (موقه‌ده‌م خه‌بات سه‌ید غه‌ریب) بۆیه‌ باسی ئه‌وه ‌ده‌کات که‌ هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی (سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌) شه‌هید کرا هه‌ر له‌ شاری که‌رکوک هاوکات و هاوزه‌مان خزمێکی ترمان به‌ناوی (موقه‌ده‌می پۆلیس خه‌بات مامه‌ غه‌ریب) شه‌هید کرا ده‌یه‌وێت بڵێت : ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات نییه‌ که‌ سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ی تیرۆرکردووه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه‌ که‌ خه‌بات مام سه‌ید غه‌ریبی شه‌هید کردووه ‌سه‌یرکه‌ن ئه‌سعه‌د جه‌باری ئه‌م تاوانه‌ به‌وه‌ په‌رده‌پۆشده‌کات که‌ ئه‌وشه‌وه‌ی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ تیرۆرکراوه‌ موقه‌ده‌مێکی پۆلیسی ده‌سه‌ڵاتیش شه‌هید کراوه‌ ده‌وێت بڵێت هه‌ر هه‌مان ده‌ست که‌ خه‌بات مام سه‌ید غه‌ریبی شه‌هید کردووه‌ سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌یشی تیرۆرکردووه‌ ئه‌مه‌ پینه‌کردنێکی لاوازه‌ بۆ بێ تاوانی ده‌سه‌ڵات. چونکه‌ تۆ ناتوانیت له‌ به‌رئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌مان شارو کات و شه‌ودا موقه‌ده‌مێکی پۆلیسیش شه‌هید کراوه‌ ئه‌وه‌ به‌ ئێمه‌ بڵییت : ئه‌وه‌تا نه‌ک هه‌ر سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ موقه‌ده‌مێکی پۆلیش هه‌مان شه‌و له‌ هه‌مان کاتدا شه‌هید کرا. نا کاک ئه‌سعه‌ به‌م چاووڕاوه‌ ناتوانیت په‌له‌ی تاوانباری له‌‌ ناوچه‌وانی بکوژانی سۆرانی مامه‌ بسڕیته‌وه‌ دڵنیام تۆ و هه‌موو خه‌ڵکی ده‌زانن ئه‌وه‌ عه‌سابه‌کانی حیزبێکی کوردی بوو سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌یان شه‌هیدکرد نه‌ک ئه‌و تیرۆرستانه‌ی که‌ خه‌باتی مام سه‌ید غه‌ریبیان شه‌هیدکرد. کاک ئه‌سعه‌د جه‌باری بێزاری خۆی له‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ که‌ کاک ڕێبین هه‌ردی بۆ باس له‌ تیرۆرکردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ده‌کات مادامێک له‌ پرسه‌که‌یدا ئاماده‌نه‌بووه‌و له‌ عه‌شیره‌ت و خزمانیش نییه‌‌. ئه‌م قسه‌یه‌ جێگای پێکه‌نینه‌ باشه‌ له‌م په‌ڕ بۆ ئه‌وپه‌ری دونیا زۆر که‌س بۆ مه‌رگی که‌سانێک ده‌گرین که‌ نه‌ک هه‌ر له‌ یه‌ک عه‌شیره‌ت نین به‌ڵکو یه‌کتریش ناناسن. ئیتر بۆ ده‌بێت کاک ئه‌سعه‌د خه‌مخۆری که‌سانی تری پێناخۆشبێت یان ئه‌م شیوه‌نه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ حیزبه‌که‌ی هاوبه‌شی ئه‌و حیزبه‌یه‌ که‌ سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ی شه‌هیدکردووه‌. له‌ کۆتایدا ئه‌وه‌ ده‌ڵێم : کاک خه‌بات کوڕی مام سه‌ید غه‌ریبی گوندی گۆرانه‌ که‌ له‌ شاری که‌رکوک شه‌هید کرا، سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ یش کوری بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد په‌روه‌ره‌و به‌ده‌ستی لایه‌نێکی کوردی له‌ که‌رکوک شه‌هید کرا. راسته‌ هه‌ردووکیان شه‌هیدن به‌لام جیاوازی هه‌یه‌ له‌وه‌ی که‌ چۆن و به‌کام ده‌ست شه‌هیدکران.ئیتر له‌ پێناوی چی دا!؟ شه‌هیدکران











نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە