نه که‌ره و نه باره به هه‌ردووک لایاندا خواره!
Tuesday, 11/11/2014, 12:00
هوشیار زێباری چی به‌ده‌سته؟ ئه‌و پرسیاره ته‌نها بۆ هوشیار زێباری وه‌زیری دارایی حکومه‌ته نوێ یه‌که‌ی عه‌بادی نی یه به‌ڵکو بۆ هه‌ر وه‌زیرێکه که له به‌غدا ته‌قه‌ی سه‌ریان دێ له ئاستی ئه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن له به‌غدا. له ڕاستیدا به‌غدا نه باوه‌ڕی به شتێک هه‌یه که نێوی مافی میلله‌تی کورد بێ، وه ئه‌گه‌ر بڕواشی پێ بێ، ئه‌وا وڵاتانی هه‌رێم ئێران و سعودیه تورکیا و ...هتد هه‌میشه نه‌قیزه‌ی تێده‌وه‌ژه‌نن که نه‌کا مافی کورد بدا. ئه‌و مافانه‌ی که تا ئێستاش ستێندراون له به غدا هه‌مووی له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌وه بووه. بۆ نموونه ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورد هه‌مووی به شه‌ڕ و له سه‌رده‌می سه‌دامدا ستێندراوه. پارێزگاکانی تر وه‌ک که‌رکوک و موسڵ و وه شاری خانه‌قین به گفتوگۆ تاوه‌کو ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێم، چونکه عه‌ره‌به‌کان مه‌گه‌ر له ژێر فشاڕی شه‌ڕدا بێ ئه‌گینا باوه‌ڕی یان به خاکی کورد بوون نی یه. له گفتوگۆدا هیچ شتێک بۆ کورد نه‌ستێندراوه، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتیش پێیان وابێ که ستێندراوه، ئه‌وا ته‌نها وه‌ک مادده‌ی 140 بووه که ته‌نها %15-%20ی جێبه‌جێکراوه، ئه‌وه‌ی جێبه‌جێشکراوه ئه‌وه‌یه که پاره‌ی 25 ملیۆن دیناری درا به‌و عه‌ره‌بانه‌ی که هاتبوونه که‌رکوک بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه جێگای خۆیان به‌ڵام له ڕاستیدا عه‌ره‌به‌کان نه‌ک هه‌ر که‌رکوکیان جێ نه‌هێشت دوای وه‌رگرتنی پاره‌که‌یان، به‌ڵکو زۆریش زۆرتر بوون. ئه‌مه‌ش وایکرد که ئه‌و عه‌ره‌بانه هه‌م له سه‌رده‌می سه‌دامدا پاره وه‌ربگرن هه‌م له بیرۆکه کرچ و کاڵه‌که‌ی کوردیش. که بۆ ئه‌وان بۆ دووجار قازانج.
ده‌وڵه‌تی به‌غدا که هیچ باوه‌ڕێکی به مه‌سه‌له‌ی کورد نی یه، وه نه‌بێ یه‌کێتی و پارتی یه‌کانیش نه‌زانن. به‌ڵکو بۆ خۆیان له ئێمه باشتر ده‌زانن که‌چی هێشتا هه‌ر به ملکه‌چی ئاماده‌ن له پاڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته لاوازانه‌ی به‌غداد'دا به‌شداری بکه‌ن. به‌شداری کردنه‌کانیشیان زۆرتر که خزمه‌تی به عه‌ره‌ب کردووه ئه‌وه‌نده خزمه‌تی به کورد نه‌کردووه. هوشیار زێباری وه‌ک نموونه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو بۆ ماوه‌ی زۆرتر له هه‌شت ساڵ ئه‌وه‌نده‌ی باسی عێراق و عروبه‌ی ده‌کرد، ئه‌وه‌نده باسی کوردی نه‌ده‌کرد، له کاتێکدا خوارزایه‌که‌شی له کوردستان دمی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌رده‌دا؟
دوای ئه‌وه‌ی کێشه‌ی بودجه و بڕینی موچه‌ی هه‌رێم هاتنه کایه‌وه مه‌سعود بارزانی و یان ڕاستتر بڵێم لایه‌نی کوردی له به‌غدا زۆر ساویلکانه داوای وه‌زاره‌تی داراییان له جیاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کرد، به‌و ئومێده‌ی که هوشیار زێباری بۆ خۆی به عه‌نته‌ری موچه بنێرێ و حیساب بۆ که‌س نه‌کا؟ ئاخر ئه‌وان به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ خۆیان وان له کوردستان سیاسه‌ت به عه‌نته‌رایه‌تی ده‌به‌نه پێشه‌وه. به عه‌نته‌ری ڕۆژنامه نووس ده‌کوژن. به عه‌نته‌ری دزی ده‌که‌ن، پلانی وه‌زاره‌ته‌کان داده‌نێن، کۆشک و ته‌لاری گه‌وره گه‌وره درووست ده‌که‌ن، هاوینه هه‌واره‌کان داگیرده‌که‌ن ... هتد. ئیدی پێیان وایه که له به‌غداش هوشیار زێباری ده‌توانێ به عه‌نته‌ری موچه بنێرێ. موچه‌بڕین ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی له پشته‌و ناهێڵن ئامانجه‌کانی کورد گه‌شه بکه‌ن. به‌غداش بۆ خۆی وه‌ک باسمان کرد له بنه‌وه (به بێده‌سه‌ڵاتیش) دژی کورده. به‌ڵام بۆچی و تاکه‌ی لایه‌نی دانوستانکاری کورد، به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده ساویلکانه ڕه‌فتار ده‌که‌ن له گه‌ڵ به‌غدا؟ مه‌سعود بارزانی زۆر عه‌شایری یانه بیر ده‌کاته‌وه و ڕه‌فتار ده‌کاو هه‌ڕه‌شه‌کانیشی هه‌ر به‌و قالبه له نه‌یاره‌کانی ده‌کا. بۆ نموونه هه‌ڕه‌شه‌کانی له نووری مالیکی له سه‌ر داعش هه‌ڵچنیبوو، که‌چی به‌رۆکی خۆ گرت و پارتی خه‌جاڵه‌تی دونیا و قیامه‌ت کرد، به تایبه‌تی له شه‌نگال.
به‌داخه‌وه هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که باسمان کرد نه به‌غدا باوه‌ڕی به مافی کورد هه‌یه، وه نه لایه‌نی کوردیش له به‌غدا لۆژیکانه بیر ده‌که‌نه‌وه‌و ڕه‌فتار و دانووستان ده‌که‌ن، واتا وه‌ک کورده‌واری خۆمان ده‌ڵێ (نه که‌ره و نه باره به هه‌ردووک لان'دا خواره).
سه‌ربه‌ست عومه‌ر
05. 11. 2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست