سەرۆك و پڕۆژە یاساكەى
Tuesday, 16/07/2013, 12:00
1627 بینراوە
دواى ئەوەى كە لەلایەن پەڕلەمانەوە بەڕێكەوتنى هەردوو مەكتەبى سیاسى پارتى و یەكێتى بڕیاریان دا ماوەى سەرۆكایەتى سەرۆكە هەرێم درێژبكەنەوە ئەوەبوو لە 30/6/2013 دا بڕیارى درێژكردنەوەى وویلایەتەكەى سەرۆكیان بۆماوەى دووساڵى تر درێژكردەوە دەنگى ناڕەزاى لە لایەن ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و نووسەران و ڕشنبیرا زۆرێك لەهاووڵاتیان بەرز بۆوە تائەم ساتەوەختە هەستیارەى كە,
لەكاتێكدا تەنها یەك ڕۆژلەبەردەم سەرۆكى هەرێمى كوردوستانداماوە كەپڕۆژەیاساى ماوەى درێژكردنەوەى ویلایەتەكەى ئیمزابكات ئەگەر ئیمزاى بكات چى ئەبێت وەئەگەر ئیمزاى نەكات چى ئەبێت هەموومان ئەوەباش ئەزانین ئەگەرسەرۆك ئیمزاى نەكات وەڕەتى نەكاتەوە وەكو ئەوەوایە ئیمزاى كردبێت ئەو كات بەئاساى كارى خۆى ئەكات .
ئەگەر سەرۆك ئیمزاى بكات
یەكەم /ئەو بەڵێنەى كە بەجەماوەرى خەڵكى كوردوستانى دا بەوەى كە هەڵبژاردنەكانى سەر ۆكایەتى هەرێم و پەڕلەمانى كوردوستان لە 21/9/2013 دا ئەنجام ئەدرێت وادەرناچێت .
دووەم /سەرۆك ئەوە بەهەموومان ئەڵێت كە تەنها سەرۆكى پارتى ویەكێتیە نەك سەرۆكى هەموو پێكهاتە سیاسیەكانى كوردوستانە وەوەك سەرۆكى پارت ولایەنێك كارئەكات نەك وەك سەرۆكى هەرێمى كوردوستان .
سێ یەم /سەرۆك لەگەڵ ئەوەدابوو كە لەلایەن گەل و جەماوەرەوە ڕاستەو خۆ هەڵبژێردرێت بەڵام ئەوەتە پەڕلەمان ماوەى سەرۆكایەتیەكەى بۆدیارى ئەكات كەئەویش تەنها لەبەر بەرژە وەندى دوولایەنەدەسەڵاتدارەكەى هەرێمەو لەڕێكەوتنێكى نێوان هەردوومەكتەبى سیاسى دا ئەم بڕیارەدراوە نەك گەڕانەوە بۆگەل وەك مافێكى سروشتى ویاساى خۆى .
چوارەم /ئەم بڕیارو كارە پێچەوانەى ئەو دەستورەیە كە لەپەڕلەمان بەزۆرینەى دەنگى لایەنەكان پەسندكراوە كەتیایداباس لەوەئەكات كە ئەبێت سەرۆك تەنها بۆماوەى دووخول بۆى هەیە خۆى هەڵبژێرێت بۆ سەرۆكایەتى هەرێمى كوردوستان .
پێنجەم /تێپەڕاندنى بڕیارى درێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكایەتى سەرۆكى هەرێم پێچەوانەى پەیڕەوپڕۆگرامى ناخۆى پەڕلەمانیش بوو وەهیچ مەرجێكى یاسایى تیانەبوو ئەوەبوو بڕیارێك بوو ئامادەكراو لەدۆخێكى تەموو مزژاویدا بەبێ ئەوەى كەس بزانێت بەچەند دەنگ پەسند كراو بەچەند دەنگ ڕەتكرایەوە تێپەڕێندرا بۆیە سەرۆك كە گەورەترین هەرەمى دەسەڵاتە ڕێگاى داوە كە شتێكى نایاساى ئەنام بدرێت .
ئەگەر سەرۆك ئیمزاى نەكات
ئەگەر هاتوو سەرۆك پڕۆژەیاساى درێژكردنەوەى ماوەى وویلایەتەكەى ئیمزانەكات ئەوا
یەكەم/ یەكەم بڕیارئەبێت كە بەڕێكەوتنى هەردوومەكتەبى سیاسى یاباشتربڵێن كەهەردوو حیزبى دەسەڵاتداروویستویانە بۆبەرژەوەندى خۆیان لەپەڕلەمان بەڕێ كراوە وئیمزاناكرێت .
دووەم / یەكەم جارە لەم هەرێمەدا سەرۆك ئەیەوێت حیساب بۆدەنگى ئۆپزسیۆن بكات وە گۆى لەداخوازیەكانیان بگرێت .
سێ یەم / نیشاندانى نیازێكى باشە لەم ووڵاتەدا بۆئەوەى پرۆسەى هەڵبژاردن و دەنگى هاووڵاتیا بەرەو ئاڕاستەیەكى تەندروست هەونگاو بنێت .
چوارەم /هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە جۆرێك لەمتمانەبەخۆبونیا بۆدروست ئەبێت كەئەوەتا سەرۆكەكەیان بژاردەكان ئەداتەوەدەست ئەو هاووڵاتیانەى كەبۆماوەیەكى دیارى كراو كردبوویانە سەرۆكى هەرێمەكەیان نەك بەویستى دوولایەنەكە ى دەسەڵات ماوەى سەرۆكایەتیەكەى درێژبكرێتەوە .
پێنجەم /ئەوەبۆ هەمووخەڵكى كوردوستان دەر ئەكەوێت كە ئەو یاسایەى لەپەڕلەمان تێ پەڕێندرا بۆبەرژەوەندى چەند كەسێك بوو نەك هاووڵاتیانى هەرێم و سەرجەم لایەنەسیاسیەكان وەئەو دەسكەوت و سەركەوتنەى كە برادەرانى دەڤەرى سەوز بەسەریا هەڵیان ئەدا دەر ئەكەوێت كەوانیە بەڵكو تەنها بریتى بوو لەڕێكەوتنێكى نێوان پارتى و یەكێتى بۆ درێژەدان بە ڕێكەوتن نامەى ستراتیژى نێوانیان .