هه‌ندێك زانیاری وورد له‌سه‌ر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنه‌کانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی
Friday, 08/05/2009, 12:00
1900 بینراوە
کادیرێک
به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی زۆر گه‌ننده‌ڵ نه‌بن و دزو جه‌رده نه‌بن هه‌رگیز ناگه‌نه ده‌سه‌ڵات، جا هۆکاری فێربوونی ئه‌م ڕه‌وشته چیه و بۆ چی مرۆڤه‌کان وا ده‌گۆڕن پرسیارێکه ده‌کرێت له‌و که‌سانه خۆیان بکرێت.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه هه‌ندێك زانیاری وور و ڕاست و به‌دڵنییاییه‌وه دوور له‌درۆ پێشکه‌شی خوێنه‌ری به‌رێز و به‌تایبه‌تیش خه‌ڵکی ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ و ڕێکخستنه‌کانی ده‌وروبه‌ری سلێمانییه، زانیارییه‌کان باسی دزی و بێوه‌فاییو گه‌نده‌ڵی خوله ده‌مانچه‌ی کۆن و مامۆستا مه‌حمودی قه‌ره‌داغی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندهی ئێستایه، که ئێستا خاوه‌نی پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و بێشوماره و منیش له‌وه‌ڵامی (ئه‌مه‌ی له‌کوێ بوو ؟؟) ی به‌ڕێزتان دا، له‌سه‌ره خۆ و هێواش هێواش به‌وورد ی بۆتان باسده‌که‌م.
له‌دوای بوونی به لێپرسراوی جێگری شاره‌وانی سلێمانی حاکم قادر، ژیانی ئه‌م کابرایه به‌خێرایی گۆڕاو ئه‌وه‌ی توانی بیکا به‌بێ سڵه‌مینه‌وه له‌ڕۆژگاره‌و زۆر بێحورمه‌تانه کردی و ده‌وڵه‌مه‌نبونه‌که‌ش له وه‌رگرتن و کڕینی چه‌ندین ئه‌رزی خانوو بوون له‌ناو جه‌رگه‌ی سلێمانیدا و بێجگه له ده‌ستخستنه ناو کۆنتراکت و شه‌راکه‌تکردن له‌گه‌ڵ بازرگان و هتد..
زیره‌کی ئیشه‌کانی و چۆنێتی ده‌ربازبوونی و ده‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م زانیارییانه هۆی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که ئه‌م بێحورمه‌ته زۆر زیره‌كه ده‌یکرد ئه‌وێش بۆنموونه :
کۆمه‌ڵێك که‌س وه‌ك والی و ئه‌نوه‌ری ئامۆزای و ..... توانییان له‌ژێروه و به‌به‌رامبه‌رێکی گه‌وره وه‌ك بازرگان و مقاول ئیشی بۆ بکه‌ن و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕوکه‌ش په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه هه‌بێت.
به‌کارهێنانی ناوی زاواکانی ، بۆ نمونه به‌کر که خاوه‌نی هیچ شتیك نه‌بوو ئه‌م کردی به‌پۆلیس و ئه‌رزه‌ی کرد به‌ناوه‌وه و توانی ئه‌میش به‌کار بێنێت، به‌کرێك به پاسه‌وانی گه‌وڕێک زۆر زۆر مه‌منون بوو ئێستا خاوه‌نی ئه‌رزه‌و خانووه !!!
به‌دزییه‌وه زه‌وییه‌کی شه‌هیدێکی کردبوو به‌ناوی ئه‌م به‌کره‌وه و گوایه دوای به‌کریش فرۆشتی به کوڕه‌که‌ی ئه‌م بێحورمه‌ته !!! له‌هه‌مووی ناخۆشتر زه‌وییه‌که به‌ناوی شه‌هیدێکی خزمی خۆیه‌وه وه‌ری گرتبوو که توانیبوی دایکی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ به پاره‌یه‌کی زۆر که‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئیمزای بۆ بکات !!!!
کۆڕه‌کانی تری ئه‌م بێحورمه‌ته که له‌به‌ڕیتانیا ده‌ژیان وه‌ك ئه‌و زانیارییه ووردانه‌ی توانیومه وه‌ری بگرم هێچ کاره‌بون و بێ خان و ماڵ بوون و له‌هه‌مووی گرنگتر بێ ئیش و کاربون له کوردستانه‌وه پاره‌یان بۆ ده‌چوو ! ئه‌مه‌م بۆیه باسکرد، یه‌که‌م له‌به‌ر گه‌مژه‌یی و گێلی کوره‌کانی و دووهه‌م :
گوایه ئه‌م زو‌ییانه‌ی ئه‌م یان کوڕه‌کانی تری له‌کوردستانن ئه‌مان له ئه‌وروپاوه پاره‌یه‌ن بۆناردوون و ئه‌رزه‌یا‌ن بۆ کڕیون، ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زایان بم، ئه‌م برایانه ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویستی یه‌کترنین پارچه زه‌و‌ی بۆیه‌کتر بکڕن و ئه‌مه‌ش ته‌نها خۆڵکردنه به‌چاوی خه‌ڵکدا.
کوره‌کانی که‌له به‌ریتانیا ده‌ژیان له‌به‌ر بێوه‌زعی و ته‌مه‌ڵی خۆیان ، که ئێستا نزیکای ساڵ ده‌بێت گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ کوردستان و گوایه پاره‌یان هێناوه‌ته‌وه و مقاوه‌لاتی پێوه‌ده‌کن، پاره‌کانی ئه‌مان کاری پێوه‌ده‌که‌ن زۆر خه‌یاڵین و ئه‌مه له‌ماوه‌یه‌کی کورت دا ده‌ستی که‌س ناکه‌وێت و هه‌مووشمان که‌س و کارمان له ئه‌وروپا هه‌یه و ئه‌مه ڕاستده‌که‌نه‌وه.
بێجگه له‌وه یه‌کێك له کوره‌کانی که‌ناوی عه‌دنانه ، که‌گوایه خوێنکاری به‌شی کۆمپیته‌ره و له‌زانکۆ ده‌خوێنێت، له‌ده‌وره‌یه‌کی زۆر سه‌یردا ئه‌و کاته ئه‌م زۆر منداڵ بوو له‌ماوه‌ی 6 مانگدا کرا به ئه‌فسه‌ر‌ی پۆلیس و له‌وکاته‌وه ڕۆژێك معاشی مانگانه‌ی نه‌بڕاوه و ده‌وامی زانکۆش ده‌کات و که‌سیش ناپرسێت چۆن ؟؟؟؟
له‌هه‌مووی سه‌یرتر : ده‌ڵێن که‌ده‌چیته ماڵه‌که‌یان قه‌نه‌فه‌که‌یان ئه‌ونده دڕاوه و پیاو پێی عه‌یبه له‌سه‌ریان دابنیشێت و دیواره‌کانیش ڕه‌شکراونه‌ته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی یان ئه‌م سواڵ بکات یان بۆیاخ له‌سلێمانی بڕابێت ههه
هه‌میشه و له‌ناو خه‌ڵکدا دووباره و سه‌د باره‌ی ده‌کرده‌وه که حاکم قادر چه‌ند گه‌نده‌ڵ و دزه !!! منیش ده‌پرسم کامتان دزتر بوون ؟؟