کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌لێنه‌ جێ به‌جێ نه‌كراوه‌كانى لیستى كوردستانى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌ .

Tuesday, 21/07/2009, 12:00


یه‌كێك له‌ سیما دیاره‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بریتیه‌ له‌ زۆرى به‌ڵێنه‌كان و رازاندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ىكاو له‌ پاش ده‌رچوونى ئه‌و لیستانه‌ش جێبه‌جێ نه‌كردنى به‌لێنه‌كانه‌ .

لیستى كوردستانى ئێستا كه‌ پێكهاته‌كه‌ى بریته‌ له‌ هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵات دارى كوردستان یه‌كێتى نیشتیمانى و پارتى دیموكرات پێشتر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا به‌ ناوه‌كانى لیستى هاوپه‌یمانى كوردوستان و لیستى نیشتیمانى كوردستان به‌شداریان كرد.

ئێمه‌ وه‌ك سایتى یه‌كگرتوو به‌ پێویستى ده‌زانین بۆ به‌رچاو ڕوونى ده‌نگ درى كوردى و بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر خۆی بڕیار بدات له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا ئه‌و به‌لێنانه‌ چه‌ندێكیان جێ به‌جێ كراون هه‌ندێك له‌ به‌رنامه‌ى پێشوى لیستى كوردستانى ئێستاى به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان وه‌ك خۆى بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى لیستى نیشتمانى دیموكراتى كوردوستان

**یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردوستان .

** گه‌رانه‌وه‌ى كه‌ركوك و خانه‌قین وزه‌مارو شه‌نگارو مه‌خمورو هه‌موو شارو شارۆچكه‌ ته‌عریبكراوه‌كان كه‌له‌دواى روخانى رژێمى دیكتاتۆرى به‌غداد رزگاریان بووه‌بۆباوه‌شى هه‌رێمى كوردستانى عێراق .

**- دیارى كردن وچه‌سپاندنى سنورى جوگرافى هه‌رێمى كودرستان به‌پشتبه‌ستن به‌راستىیه‌ مێژوویىو سیاسى و جگرافییه‌كان .

**- جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان وسه‌روه‌ریى یاساو ئاڵوگۆركردنىئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات وسه‌ربه‌خۆیى ودادوه‌رى .

-دابینكردن وبه‌یاسایىكردنى ته‌واوى مافه‌نه‌ته‌وه‌یىو سیاسىو ئیدارىو كلتوریه‌كانى توركمان و كلدو ئاشوور(ئاشوورى ,كلدانى,سریانى)وعه‌ره‌به‌ره‌سه‌نه‌كان له‌چوارچێوه‌ى هه‌رێمى.

**سرینه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌ى سیاسه‌ته‌كانى ته‌عریب وپاكتاوى رگه‌زىو نه‌هێشتنى ئاسه‌واورى ویرانكردنى كوردستان وقه‌ر ه‌بوكردنه‌وه‌ى هه‌موو قوربانیان وزیانلكه‌وتوانى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال وجینۆساید وكیمیاباران وپرۆسه‌كانى راگواستن وئاواره‌كردن .

** به‌ربه‌ره‌كانیكردنى هه‌موو شێوه‌كانى توندوتیژیىو تیرۆروسه‌ره‌ڕۆیى له‌ناو كۆمه‌ڵگاى كوردستان وهه‌وڵدان بۆنه‌هێشتنى هۆكارو سه‌رچاوه‌كانى .

**چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاتى یاساو رێزگرتن له‌مافه‌كانى مرۆڤ وفراوانكردنى ئازادییه‌دیمۆكراتى وتاكه‌كه‌سیه‌كان وپته‌وكردن وپه‌ره‌پێدانى بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وفراوانكردنى بنكه‌ى به‌شدارى سیاسى له‌كوردستان.

**باشتركردنىژیان وگوزه‌رانى هاووڵاتیان له‌رێگه‌ى كه‌ڵك وه‌رگرتنى زانستیانه‌ له‌وه‌به‌رهێنانى سامانه‌ كانى كوردستان ودامه‌زراندنى پرۆژه‌ى ستراتیژى ,هه‌روه‌ها دابه‌شكردنى عادیلانه‌ى داهات وپرۆژه‌كان له‌كوردستان به‌جۆرێك كه‌شوێنه‌وارى نه‌بونىو نه‌دارى نه‌هێڵىوده‌رفه‌ت وبوارى كاركردن ووه‌به‌رهێنان بۆهاووڵاتیان به‌یه‌كسانى بره‌خسێنێ .

**بایه‌خدان به‌خێزان وكه‌سوكارى شه‌هیدان وكه‌مئه‌ندام وئه‌نفال وقوربانیانى چه‌كى كۆكوژى وئاواره‌كان وزیندانیانى سیاسى و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى هه‌مو ئه‌وانه‌ى كه‌له‌ئاكامى سیاسه‌تى ره‌گه‌ز په‌رستانه‌ى رژێمى پێشووى به‌عس زه‌ره‌رمه‌ند بوون.

18- پێشخستن وگه‌شه‌وپه‌رپێدانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان له‌هه‌موو بوارو ئاسته‌كاندا ,به‌تایبه‌ت له‌رووى بنیات نانه‌وه‌وچاكردنى ژیچرخانى ئابورى و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجى جیهاندا بگونجێ .

**- دانانى به‌رنامه‌یه‌كى خیچراو بنچینه‌یى بۆبنبڕكردنى كێشه‌كانى ئاو سوته‌مه‌نىو كاره‌باله‌هه‌رێمى كوردستان وته‌رخانكردنى بوجه‌ى پێویس .

**-دانانى به‌رنامه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنى قه‌یرانى نیشته‌ جێ بون وئاسانكارى وپێكه‌وه‌نانى خێزان.

** په‌رپێدانى كه‌رتى كشتوكاڵى و بایه‌خدان به‌ گوندو لادێو ئوردوگاكان وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ژیانیان وباشترردنى ژیانى جوتیاران پێشكه‌شكردنى هه‌موو جۆره‌كاتى خزمه‌تگوزارى به‌شێوه‌یه‌ك كه‌جیاوازى نه‌مێنێت له‌نێوان شاروو ڵادێكاندا.

**- ئه‌نجامدانى چاك سازى له‌بواره‌كانى په‌روه‌رده‌وفێركردن به‌زانكۆكان و خوێندنى بالاشه‌وه‌َو به‌پێى هه‌ل ومه‌رجى هاوچه‌رخ وخوێندنى زانستیانه‌.

**-چه‌سپاندنى مافه‌كانى منداڵ ,له‌بوراره‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى وته‌ندروستى وپه‌روه‌رده‌و فێركردن وبنبڕكردنى هه‌موو شێوازه‌كانى توندو تیژى ده‌رهه‌ق به‌مندالان و ده‌سته‌به‌ركردنى چاودێرى پێویست .

**-بایه‌خدان به‌نه‌وه‌ى نوێ ولاوانى كوردستان له‌بوراى په‌روه‌رده‌و فیچركردن و ته‌ندروستى وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ به‌سودوه‌رگرتن له‌داهێنانى تازه‌ى زانستی له‌بوراى سیستمى كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌كان .

**- په‌ره‌پێدان و كاراتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى ورێگه‌و بان وئاوه‌رۆكان .

**-په‌ره‌پێدان وباشتركردنى خزمه‌تكاره‌ ته‌ندروستى یه‌كان به‌دابنكردنى پسپۆرى پێویست ودروست كردنى بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌شارو شارۆچكه‌كانداوپه‌رپێدانى رێگاچاره‌ى تازه‌ له‌دۆزینه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كان .

به‌رنامه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى كوردوستان بۆهه‌ڵبژاردن

**جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 58 بۆگه‌رانه‌وه‌ى كه‌ركوك وخانه‌قین و مه‌خمورو زه‌مارو شه‌نگاڵ وهه‌مووشاروو شارۆچكه‌ ته‌عریبكراوه‌كانى دیكه‌,بۆسه‌رهه‌رێمى كوردستان.

**دیارى كردن وچه‌سپاندنى سنورى جوگرافى هه‌رێمى كوردوستان به‌پشتبه‌ستن به‌راستیه‌ مێژوویى وسیاسى و جوگرافیه‌كان .

** جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان وسه‌روه‌ریى یاساو ئاڵوگۆركردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات.

**به‌هێزكردن وپته‌وكردنى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى خه‌ڵكى كوردوستان ودامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌كانى له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم ودادوه‌رى وهێزى پیشمه‌رگه‌ى كوردوستان .

**به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر به‌رگریكردنى سیاسى ویاسایى له‌ته‌واوى مافه‌نه‌ته‌وه‌یى وسیاسىو ئیدارى وكلتوریه‌كانى برایانى توركمان وكلدان وئاشورى وسریان له‌ته‌واوى عێراقدا.

** سرینه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌ى سیاسه‌ته‌كانى ته‌عریب وپاكتاوى رگه‌زىو نه‌هێشتنى ئاسه‌واورى ویرانكردنى كوردستان وقه‌ر ه‌بوكردنه‌وه‌ى هه‌موو قوربانیان وزیانلكه‌وتوانى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال وجینۆساید وكیمیاباران وپرۆسه‌كانى راگواستن وئاواره‌كردن.

**به‌ربه‌ره‌كانیكردنى هه‌موو شێوه‌كانى توندوتیژیىو تیرۆروسه‌ره‌ڕۆیى هه‌وڵدان بۆنه‌هێشتنى هۆكارو سه‌رچاوه‌كانى .

**رێزگرتن له‌مافه‌كانى مرۆڤ وفراوانكردنى ئازادییه‌دیمۆكراتى وتاكه‌كه‌سیه‌كان وپته‌وكردن وپه‌ره‌پێدانى بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى .

**داكۆكیكردن له‌ باشتركردنى ژیان وگوزه‌رانى هاووڵاتیانى عێراق وا دابه‌شكردنى عادیلانه‌ى داهات وپرۆژه‌كان به‌جۆرێك كه‌شوێنه‌وارى نه‌بونىو نه‌دارى نه‌هێڵىوبوارى كاركردن ووه‌به‌رهێنان بۆهاووڵاتیان به‌یه‌كسانى بره‌خسێنێ .

**كاركردن له‌پێناوداڕشتن وجێبجێكردنى به‌رنامه‌یه‌كى خێراو بنچینه‌یى بۆبنبڕكردنى كێشه‌كانى ئاو سوته‌مه‌نىو كاره‌باله‌هه‌رێمى كوردستان وته‌رخانكردنى بوجه‌ى پێویست بۆئه‌م بواره‌.

**دانانى به‌رنامه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنى قه‌یرانى نیشته‌ جێ بون وئاسانكاریكردن بۆپێكه‌وه‌نانى خێزان.

**په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ وبایه‌خدان به‌ناوچه‌ زیان لێكه‌وتوه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا .

**-بایه‌خدان و ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌بواره‌كانى په‌روه‌رده‌وفێركردن زانكۆوپه‌یمانگاكان و خوێندنى بالاله‌عێراقدا به‌پێَى مه‌رج وپێداویستیه‌ هاوچه‌رخ و زانستیه‌كان وڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى وه‌رگرتنى خوێند كاران له‌زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌دا.

**به‌رگریكردن له‌مافه‌كانى ژنان وله‌دابینكردنى یه‌كسانى له‌گه‌ڵ پیاوان .

** چه‌سپاندنى مافه‌كانى منداڵ ,له‌ عێراقدا كه‌هه‌مووبواره‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى وته‌ندروستى وپه‌روه‌رده‌و فێركردن وبنبڕكردنى هه‌موو شێوازه‌كانى توندو تیژى ده‌رهه‌ق به‌مندالان بگرێَته‌وه‌.

** بایه‌خدان به‌نه‌وه‌ى نوێ ولاوان له‌بوراى په‌روه‌رده‌و فێركردن و ته‌ندروستى وكۆمه‌ڵایه‌تی و به‌سودوه‌رگرتن له‌داهێنانى تازه‌ى زانستی له‌بوراى سیستمى كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌كان . .

**په‌ره‌پێدانى چالاكى وه‌رزشى وبزافى دیده‌وانى وپشتیوانیكردنى كۆڕو یانه‌ وه‌رزشیه‌كان.

**په‌ره‌پێدان وباشتركردنى خزمه‌تكاره‌ ته‌ندروستى یه‌كان به‌دابنكردنى نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌شارو شارۆچكه‌ ودێهاته‌كان وپه‌یره‌كردنى رێگاچاره‌ى تازه‌و ئامێرى پێشكه‌وتووبۆدۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كان .

** په‌رپێدانىكه‌رتى گه‌شتوگوزاروبنیات نانه‌وه‌ى له‌سه‌ربنه‌ماى هاوچه‌رخ و هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌ناوه‌وده‌ره‌وه‌ بۆوه‌به‌رهێنان له‌وبواره‌دا ه‌سامانى .

**سوودوه‌رگرتنى زانستیانه‌ له‌سامانى ئاووبه‌نداوه‌كان وبه‌كارهێنانى له‌خزمه‌تى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتوكاڵ وبه‌رهه‌م هێنانى كاره‌باو كه‌رتى گه‌شتوگوزارى .

**پشتیوانیكردن له‌بنه‌ماكانى بازارى ئازاد وهاندانى ململانێ له‌بوراى بازارو بازرگانى داو ره‌خساندنى هه‌لى یه‌كسانى له‌به‌رده‌م ته‌واوى كۆمپانیاو هاووڵاتیان.

**كاركردن له‌پێناو پاراستنى ئاسه‌واره‌كانى عێراق وه‌ك هێمایه‌ك بۆشارستانییه‌تى عێراق وگه‌لانى.

**هه‌وڵدان بۆدانان وجێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى ستراتیژى تایبه‌ت به‌رێگاو بان وگواستنه‌وه‌له‌ڕێگه‌ى فرۆكه‌ وشه‌مه‌نده‌فه‌روئۆتۆمبێله‌وه‌.

**چاككردن و په‌ره‌پێدانى تۆره‌كانى ئاووئاوه‌ڕۆى ته‌ندروستى له‌شاروشارۆچكه‌و دێهاته‌كان.

** هاوپه‌یمانى كوردوستان كارده‌كات له‌پێناو نه‌هێشتنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى به‌هه‌موو جۆره‌كانى له‌عێراقدا .

**بایه‌خدان به‌كێشه‌ى كورده‌كانى هه‌نده‌ران وهه‌وڵدان بۆسوودوه‌گرتن له‌تواناولێهاتوییان له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى عێراقدا .

هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ هه‌ندێك له‌ به‌لێنه‌كانى لیستى نیشتیمانى كوردستانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى پێسوى په‌رله‌مانى كوردستان دا .



ئاماده‌كردنى :اسماعیل سعدى


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە