کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ژانی کورد

Friday, 11/04/2014, 12:00

1579 بینراوە




دێسمۆند توو توو دەڵێ: ئەگەر ئازاد کردنی ،، ئۆجەلان،، وەدرنگی بکەوێ، ئازادیش درنگ وەدەست دەکەوێ. ئەو گوتنە قسەی دڵی مرۆوێکە کە تەنیا لە یەک بابەتی گرینگدا لە گەڵ تاکی کورد یەکتر دەگرنەوە. ئەویش لایەنی،، مرۆوایەتیە ،، کە کوردو توو توو پێکەوە گرێ دەدەن. ئەو بەڕێزە بە رەگەز کوردنییە، بە ئایین کورد نییە، رەنگی پێستی وەڕەنگی کورد ناچێ، جوغڕافیای وڵاتەکەی هەزاران ک،م، لە کوردوستان دوورەو،،،،،،ئەدی کام هەست؟ کام لێکدانەوە؟ ئەو مرۆوە مەزن وبەحورمەتە ئافریقاییە هان دەداکە ئەوەندی بۆ ئازادی هاوڕەگەزی خۆی نەمر/ ماندێللا / حەولی دا بۆ بەڕێز ئۆجەلان هەمان تێکۆشانی هەبێ؟ تۆ بڵێی بۆ پارە بێ؟ بڵێی بۆ پۆست وپلەو پایە بێ؟ بڵێی ئەو بەڕێزە دەزانێ سەروەتوسامانی بەڕێز ئۆجالان لە هی بارزانی وتاڵەبانی زۆرترەپاشێن دەدرێ بەوی؟ بێ گومان هیچ یەک لەوانە نییە.

دێسمۆند توو توو هەم وەکی مرۆوێکی قەشە (کەمتر مرۆوی وا دوورناس وژێهاتی بینراوە) وهەم وەکی پارێزەرێکی بە توانا لە زۆر سەرکردەو مەرکردەی کورد لە مێژووی سەردەم وتێکۆشانی کورد وشیارترە.دەنا بۆ لەوپەڕی دونیاوە بەدەیان کاتژمێر بە فڕۆکە دێتە کوردوستان وکۆڕو کۆنفڕانسی کوردو ئورووپی کە لەسەر زیندانی ئیمڕاڵی بدوێ وبۆ ئازاد بونی شەڕوانێکی ئازادی حەول بدا. گوتنێکی کوردی هەیە کە دەڵێ: کورد لەترسی بێچووە مار تووشی ئەژدیها بووە.! (بێ گومان دوژمن لە ئەژدیها ترسناکترە بەڵام ئەو مەتەڵە ومەبەستی تێدایە) ئاهۆی پیسی وبێ فەڕی و نیگریسی لە وڵاتی کوردەواریدا وەها بنەی داکوتاوە کە بەو زوانە یەخەمان بەر نادا تا تووشی بێبەختیەکی دیکەمان نەکا! مێژووی سەت ساڵی عەشیرەگەری رێڕەوی ئەو رێبازە نێوئاخنی دەیان پەڕاوە.مێژووی سەر بە دەسەڵاتی میدیاکانیش بە شێوەیەک وەها پاوانخوازو پچڕ پچڕ بووە کە بە هەڕەشەیەکی بچوکی نەیار زوو لێکترازاوە. میر نشینەکانیش هەمان ئاش وهەمان کاسە بون کە نەیانتوانیوە دیرۆکێکی تێر وتەسەلمان بۆ بکەنە توێشووی داهاتوان.

بێ گومان رابوردوو بۆ کورد ئاوێنەیەکی پڕ لە گرێ وگۆڵە. وەکی مێژوو دەبێ پارێزراو بێ بەڵام وەکی دەستکەوەت کەممان بۆ بڕاوەتەوەو بەشێکن لە دیرۆک. سەراسەری جوڵانەوەی سیستمی عەشیرەگەری لە چوک ومەزن هەتا ئەوڕۆ هیچ دەسکەوتێکی نەتەوەیی بۆ تۆمار نەکردوین! پێویستە کۆمەڵگای کورد ئەوە باش بزانێ لە چەرخی سەردەمدا شانازی بە هەستو سۆز وگریان پێک نایە. هەزار ساڵی دیش بەشان وباڵی خۆمان هەڵبڵێێن ئەوەیە رۆژگارمان کە لە بەر چاوانە. وڵات لەتوکوت، خەروار خەروار حیزبی لێکترازاوو پچڕ، بێ پڕۆژە، وداماو لە دەروازەی هەزارەی سێدا بە چەنگ ملهوڕی بیانی وخۆماڵی. دوو کەس،، دووبنەماڵە،، دەمانگریەنن! هەڵماندەپەڕێنن،، دەمانکەنە پێشمەرگە (ئەگەر هەبێ) ،،. چاو لە رۆژهەڵاتی وڵاتیش دەکەی خراتر، هەتا دوێنێ هەر کەس یا حیزبێک گوتبای لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دادەنیشم ووتووێژ دەکەم یەکسەر پێیان دەگوت: ئەتۆ جاشی!!ئەوڕۆ دوای ئەو هەمووە ساڵانی لە ناو کەمپەکاندا ئەوە کون بە کون لە هەولێردا لە پاسدارێک دەگەڕێن لەسەر خاڵی ١٥ی بنەڕەتی وتووێژی لەگەڵ بکەن!؟ هەر ئەوانەبون سەردەمێک شیروتیریان لە دەسەڵاتی تاران دەکێشا!!

سەددامیان بۆ رووخاندین (شای ئێرانیش هەروەتە) وگوتمان ئۆخەی ئەوە بەشێک لە وڵات ئازادە! هەر نەبێ بۆ بەشکانی دیش جێگای هۆمێدە. کەچی رێک بە پێچەوانە دەرچوو! پاتەختەکانی سنوری زەردوسەوز پڕکرا لە کۆمپانیا وسیخۆر وجەردەی خۆیی وبیانی. لێزمەی بارانی چارەڕەشی ونەهامەتی هەر ساتێک سناریویەکمان بۆ دەنوسێ. کاتێک لە شاشەی مێدیاکانی کوردی ئەو خەندەقەم دیت کە بە فیتی تورک،،بارزانی،، هەڵدەقەندرا بەخۆم گوت: حەیران بۆ گازەندە لە داگیرکار دەکەی؟ ئەوە نییە خەندەق بە دەستی کەسێکی لێدەدرێ کە دەڵێ: باب وباپیرم بۆ کورد تێکۆشاوە!! لەوەش بترازێ مامەریشەم وەبیر هاتەوە کە چۆن گیانی خۆی فیدای نیشتمان کرد وەک پێشمەرگه ژیا. ئەو چەکدارانەی کە سنور دەبینران گۆیا ئەوانیش پێشمەرگەن!؟ (ئەوانە پێشمەرگەنین چون ناتوانن کار بکەن تا بژیوی خۆیان دابین کەن بۆ پارەی مانگانە کەسایەتی خۆیان نزم دەکەن) ئەگەر پێشمەرگەی لولەی چەکت لە کەرکوک نیشانی کامێڕای عەڕەب بدە؟ وبڕۆ ئەوێ بگرەوە. ئەتۆ کەسێکی کە من پێم عەیبە ناوت لێ بنێم دەنا ناوێکت لێ دەنێم قەت تفەنگ بۆ سینگی ئازادیخوازی کورد رانەکێشی.
هەزاران جار دەستی مرۆوێکی وەکو / دێسمۆند توو توو / لەرێگای دوورەو ماچ دەکەم سڵاوی بۆ دەنێرم.هەزاران جار دوور دەبم لە حیزبو سەرکردەیەی کە نانی بە گوێیان خواردووە دەبێتە زامو هێش بۆ نەتەوەکەی.
ژانی کورد:
ئەگەر تا دوینێ دەمگوت
سنوری وڵاتەکەم
دوژمن رایکێشاوە
تا گەورە زەندۆڵی لێ ساز کا
زمان ومێژووم لەت لەت کا
ئەوڕۆ دەڵێم:
چم لە گازەندە داوە؟
ئەوە نییە بە چاوی خۆم دەیبینم
خاکم
بە ڕمبی حەیزەرانی سەر بە سەرشۆڕان
دەکرێتە زیندان!
دەکرێتە کۆتو پەیوەند
تا لە شەتەکم دا.

جەعفەر کەریمی ١١/٤/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)