نه‌به‌ز گۆران جێم مه‌هێڵه منیش له‌گه‌ڵ تۆدا دێم ..
Tuesday, 29/06/2010, 12:00
کێ هێنده‌ی من ژانی بێ ووڵاتی و بێ ئاڵایی ژیانیان لێ وه‌ڕه‌س کردووه؟ کێ هێنده‌ی من ڕوبه‌ڕووی ڕاسیسته تورکه‌کان بۆته‌وه؟بۆ ده‌بێت ده‌مم ببێت به‌ته‌ڵه‌ی ته‌قیو له به‌رامبه‌ر ڕاسیستێکدا، هه‌ر که ووتم کوردستانیم پێنووس و کاغه‌زه‌که‌ی له‌سه‌ر پێیه ،بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی درۆینه‌ی ده‌ستکردم نیشان بدات بڵێت وه‌ره کوردستانتم بۆ دیاری بکه.
ئه‌گه‌ر وایه کوردستانیم کوا ووڵاتم ؟ئه‌گه‌ر وایه نیشتیمانیم کوانێ خاکم؟
نیشتیمانمان له ژێر پێی داگیرکاراندایه،بێ شه‌ره‌فی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ری،سوکایه‌تی به‌ناوی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن،ده‌ستی منداڵه‌کانمان ده‌شکێنن،ناوده‌می به‌ته‌مه‌نه‌کانمان پڕ له خوێن ده‌که‌ن،گه‌نجه‌کانمان غه‌ڵتانی خوێن ده‌که‌ن یاخود له به‌ندیخانه ده‌یانڕزێنن و کۆمه‌ڵه‌ێکیشیان چاوه‌ڕوانی په‌تی سێداره‌ن له ڕۆژهه‌ڵات،ناسنامه‌مان لێ زه‌وت ده‌که‌ن،زمانی شیرینی دایکممان لێ قه‌ده‌غه ده‌که‌ن،ده‌یانه‌وێت جله‌کانم بسوتێنم،چۆن دڵم دێت له ناوی به‌م که جله‌کانم قه‌شه‌نگترین جلی دنیایه،که ده‌یپۆشم ده‌مکات به فریشته‌یه‌کی خوایی هێنده جوان و ڕازاوه‌م ده‌کات.
ئه‌م دووژمنه له بی مۆڕاڵیش لایداوه،ئه‌وه‌تا ده‌ستدرێژی ده‌کاته سه‌ربه‌شێکی تری خاکه‌که‌مان،خه‌ڵکه‌که‌ی ئاواره‌و برسی ده‌کات ده‌یانکات به قوربانی.ئه‌م ئازاره له هه‌مووی به‌سوێتره چونکه ده‌زانین سه‌رکرده‌کانی خۆمانن ده‌ستیان هه‌یه له‌م شه‌ڕه گڵاوه‌دا به‌ڵام خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن.ده‌بێت من و تۆ نه‌توانین ڕێکه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌که‌یان ئاشکرا بکه‌ین؟من گومانم هه‌یه له‌وه‌ی که بتوانین چونکه پێویستمان به‌هاوکاری نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانه که یه‌کبگرن و یه‌ک ده‌نگیان هه‌بێت.ئاخ به‌ناوهێنانی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران چی برینێکی قوڵم کولایه‌وه که سارێژبوونی مه‌حاڵه،چونکه ئێمه ته‌نیا سه‌رکرده‌کانمان غه‌رقی خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی نه‌بوون،به‌ڵکو نووسه‌رو ڕۆشنبیره‌کانیشمان ئاوی گه‌نده‌ڵییان خواردۆته‌وه،ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که خۆیان ده‌که‌ن به فس فس پاڵه‌وان و ڕێگه نیشانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن ،خه‌ڵک ووشیار ده‌که‌نه‌وه له‌گه‌نده‌ڵی، خۆیان به‌نوێنه‌ری قوربانییه‌کانی کوردستان ده‌زانن،له سایت و ڕۆژنامه‌کانه‌وه قسه به‌ده‌سته‌ڵات ده‌ڵێن،باسی نیشتیمان ده‌که‌ن،به‌سه‌ری تۆ چاوه‌ڕوانی ئاوڕیکی ڕه‌حمه‌تین له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه لێیان بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کسه‌ر له‌به‌رده‌می ده‌رگاکه‌یان ڕابوه‌ستن و چاوه‌ڕێی دیداریان بکه‌ن، جا ئێستا چاوه‌ڕێی چی‌یان لێبکه‌ین؟ته‌نانه‌ت بڕوام به‌خۆشم نه‌ماوه گومان له سێبه‌ره‌که‌ی خۆشم ده‌که‌م ده‌بێت درۆم له‌گه‌ڵ نه‌کات؟
هێنده ماوه که پێت بڵێم من هه‌وڵده‌ده‌م پێنووسه‌که‌م بێده‌نگ بکه‌م،داوا له دکتۆره‌که‌م ده‌که‌م ڕێگه‌م پێ بدات،چاره‌سه‌ره‌کانم جێبهێڵم و له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌نگاوبنێم به‌ره‌و جه‌نگێکی ڕاسته‌قینه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی شه‌ره‌فمان ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی که سێر جودی کچه قاره‌مانی گه‌ریلا ده‌یووت له ژێر پێی داگیرکاراندایه. بۆ ئه‌وه‌ی که‌رامه‌ت ئاشنا بکه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان،بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌ی که هیچ ووڵاتێک ئیعترافی پێناکات. با سه‌رقافڵه‌ی شکاندنی قفڵی ژه‌نگ گرتووی چه‌ندین ساڵه‌ی خیانه‌ت بین،با زنجیری ژانی له بن نه‌هاتوو ببچڕێنین،با ناوی قه‌ندیل هێنده‌ی تر بڵند تر بێت و هێلانه‌ی کۆتره سپییه‌کان فروانتر بێت که هه‌میشه ئاشتییان ده‌وێت به‌ڵام له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌دا و بۆ بنیادنانی نیشتیمانێکی سه‌ربه‌خۆ ناچارن بڕیاری جه‌نگی یه‌کلاکه‌ره‌وه بده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست