چی بچێنیت ، ئه‌وه ده‌درویته‌وه
Monday, 28/02/2011, 12:00
به‌شی ده‌یه‌م - فه‌رهه‌نگی لاسیکردنه‌وه‌ی به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان (سازکردنی کۆڕی بادان و چه‌قه‌نه وه‌ک نموونه) :-
له کاتی به‌رپابوونی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری له باشووری کوردستاندا تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆ شاهیدی زۆر دیارده‌ی سه‌رنجڕاکێش بووین که به‌شێک له‌و دیاردانه ته‌واو دژ به خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوون ، وه‌ک فه‌رامۆشکردنی موسڵ و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان به داگیرکه‌رانه‌وه و به قومارکردنی چاره‌نووسی که‌رکوک و چاوپۆشیکردن له ئه‌نفالکه‌ر و تاوانباران و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێکه‌وه و زۆر کرده‌وه‌ی دیکه‌ش .
کاتێک ئه‌مریکاش هاته عێراقه‌وه و ته‌خت و تاجی به‌عسیه‌کانیان له ڕیشه‌وه ده‌رهێنا، ته‌نها شاهیدی ئاشکرابوونی فایلی زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کان نه‌بووین به‌ڵکو شاهیدی ئه‌و دیاردانه‌ش بووین که ببوونه فه‌رهه‌نگی ڕۆژانه‌ی به‌رپرسه‌کان ، ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ش بریتییه له بادانه‌وه‌ی کوتوپڕ .
واته گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌رگای ده‌ستێکه‌ڵاوی و خۆبه‌ستنه‌وه ئاوه‌ڵا بێت بۆ به‌رپرسه‌کان، ئیتر گرفت نییه که ئه‌و ده‌رگایه چ له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه بووبێت و چ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، چ له‌لایه‌ن تورکیاوه بووبێت و چ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه . چونکه ئه‌مه ده‌قاو ده‌ق ئه‌و گوته‌یه‌یه که ده‌ڵێت :" خۆ دۆڕاندن ته‌نها یه‌که‌م جار سه‌خته ، به‌ڵام که شه‌رم شکا ئه‌وا خۆ دۆڕاندن ده‌بێته دیارده‌یه‌کی هه‌میشه‌یی و شه‌رمیش نامێنێت" .
به هاتنی ئه‌مریکا ، له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌کانه‌وه گوێبیستی ووشه‌ی هاوپه‌یمان و بینینی له ئامێزگرتنی مارینزه‌کانی ئه‌مریکی و سازکردنی سه‌مای شه‌وانه و هاندانی منداڵانی کورد بۆ گوڵبارانکردنیان بووین . که ئه‌م پیشه‌یه‌ش پێشینه‌یه‌کی دوورتری هه‌بوو له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی ئێران" چ پاشایه‌تی و چ کۆماری ئیسلانی " و تورکیادا.
له ناوبردنی به‌عسیه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه کارێکی هێجگار پۆزه‌تیڤ بوو . ئه‌گه‌رچی ئه‌م کاره له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکادا بوو نه‌ک له پێناوی کوردان‌دا . بۆیه هیچ پێویستی به‌وه نه‌بوو که سه‌مای بۆ بکرێت و کۆڕی بادان و چه‌قه‌نه‌یان بۆ ساز بکرێت .
پاش داڕمانی به‌عسیش به ده‌یان هه‌زار به‌عسی له‌لایه‌ن هێزی شاراوه و ئاشکرای ئێرانه‌وه (سوپای قودس ، فه‌یله‌قی به‌در) به سزا گه‌یه‌ندران که ئه‌مه‌ش کرده‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ بوو . به‌ڵام نابێ دیسان ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که ئه‌م کاره‌ش بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌یان بوو له‌گه‌ڵ به‌عسدا نه‌ک بۆ خاتری چاوی ڕه‌شی کوردان ، که له به‌رامبه‌ریدا باشووری کوردستان پڕ بکرێت له ئیتڵاعات و به‌کرێگیراوی حکوومه‌تی ئێران . له‌وه‌ش خراپتر هه‌موو ئه‌و بۆنانه‌ی که له ئێران‌دا به ڕێوه ده‌چێت له کوردستانیشدا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه دووباره بکرێته‌وه ، وه‌ک یادکردنه‌وه‌ی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا و یادی سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی و...هتد . هه‌روه‌ک بڵیی باشووری کوردستان پاێزگایه‌کی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران بێت!!
گرفتاری به‌رپرسه‌کان هه‌ر له‌وه‌دا نییه که ده‌بنه هاوکاری داگیرکه‌ران به‌ڵکوو گرفتاری هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه که پاساو ده‌هێننه‌وه بۆ تاوانه‌کانیان و کۆمه‌ڵگاش به‌لا ڕێدا ده‌به‌ن . وه‌کو ناوهێنانی ئێران به دۆستی ڕۆژی ته‌نگانه و پێناسه‌کردنی ئه‌مریکاش به هاوپه‌یمان و ڕزگارکه‌ر و زۆر گوته‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی دیکه‌ش .
ڕه‌حمه‌ت له کفندزی پێشوو :
ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی کرده‌وه‌کانی به‌رپرسانی باشوور له دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان ئاشکرا بووبێت و به حوکمی ده‌سه‌ڵاتدارێتیشیان پاساو بۆ کرده‌وه‌کانیان بهێننه‌وه ، ئه‌وا لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان له هیچی نه‌بۆوه کێبڕکێی لاسایکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی ده‌که‌ن و جیهانێکی خه‌یاڵاتیان بۆ خۆیان بنیاد ناوه که ده‌قاوده‌ق کرده‌وه‌کانی ئه‌و دوو لایه‌نه دووباره ده‌که‌نه‌وه .
کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور باسیان له فیدراڵیه‌ت کرد ئه‌وا ئۆردوگانشینانیش بوونه بناغه‌دانه‌ری فیدراڵی ، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه مه‌سه‌له‌ی موسڵ له بیر کرابێت ، ئه‌وا له‌لایه‌ن کاک مسته‌فای هیجریشه‌وه ماڵئاوایی له ئوستانی ئورمیه کراوه . ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باشووره‌وه که‌رکوک و گه‌رمیان کرابێته وه‌ره‌قه‌ی قومار ، ئه‌وا له‌لایه‌ن به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کانیشه‌وه هه‌مان به‌رنامه بۆ ئیلام و لوڕستان داڕێژراوه . ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی به پۆستی سه‌رۆک کۆمارێکی ڕووکه‌شی شاد بووبێت ، ئه‌وا خه‌ونی خۆشی کاک عه‌بدوڵای موهته‌دیش سه‌رۆک کۆمارێکی خنجیلانه‌یه . ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رانی باشووره‌وه هه‌موو ئه‌نفالکه‌ران له ئامێز گیرابن ئه‌وا له‌لایه‌ن ئۆردوگانشینانیشه‌وه لێبوردنی گشتی بۆ جیهادکه‌ران جاڕ ده‌درێت . ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور ئه‌ردۆغان به نیعمه‌تی خودا بزانن ، ئه‌وا به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کانیش له دوای ته‌شویقکردنی ئه‌ردۆغان وێڵن .
ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی باشووری کوردستان ڕاسته‌وخۆ که‌وتبنه خزمه‌تی داگیرکه‌رێکه‌وه و کۆڕی جڕت و چه‌قه‌نه و بادانی شه‌وانه‌یان بۆ ساز بکه‌ن ، ئه‌وا به‌هۆی نه‌بوونی بارودۆخێکی هاوشێوه‌وه ڕه‌وشه‌که له‌لای ئۆردوگانشینه‌کان ته‌واو جیاوازه ، واته به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان ناتوانن ڕاسته‌وخۆ کۆڕی بادان و جڕت و چه‌قه‌نه بۆ مارینزه‌کانی ئه‌مریکی و پۆستاڵ له‌پێی داگیرکه‌رانی دیکه ساز بکه‌ن ، به‌ڵکو هه‌ر له ئێستاوه مه‌شق له‌سه‌ر ئه‌و چه‌قه‌نه و بادانه ده‌که‌ن تاوه‌کو به خه‌یاڵی خۆیان له دواڕۆژدا ته‌واو ڕاهاتبن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕی هاوشێوه بۆ بێگانان له کاتی شه‌وانی سه‌رخۆشیدا . هه‌ر بۆیه کۆڕی چه‌قه‌نه و بادانی ئۆردوگانشینه‌کان بۆ به‌رپرسانی باشووری کوردستان ساز ده‌کرێت و شه‌وانی سه‌رخۆشیان بۆ به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، پێده‌چێت به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان فایلداره‌کانی باشووریان لێگۆڕدرابێت به حاجی بووش و هه‌ندێک چه‌وره‌ی به‌رده‌ستی فایلداره‌کانیشیان له‌لا بووبێت به مارینزه‌کانی ئه‌مریکی. [ هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌وه ڕوون بکه‌مه‌وه که مه‌به‌ست له کۆڕی جڕت و چه‌قه‌نه ئه‌و کۆڕ و مه‌جلسی میوانی‌یانه‌ن که بۆ به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی و پارتیی ساز ده‌کرێت ، نه‌ک ئاهه‌نگی خۆشی ده‌ربڕین بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی که جێگای ڕێزه].
ڕه‌وشتی پیسی لاسایکردنه‌وه به جۆرێک له مێشکی ئۆردوگانشیناندا شه‌تڵ بووه که هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتیان به‌لاوه په‌سه‌ند بێت و پاساو بۆ هه‌موو تاوانێکیشیان بهێننه‌وه . بۆ نموونه له ماوه‌ی بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌کێتی و پارتیدا ، له سه‌رانی لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌موو ناعه‌داله‌تییه‌ی که به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کرێت ، شاهیدی ته‌نها یه‌ک هه‌ڵوێستی جوامێرانه نه‌بووین .
ته‌نانه‌ت له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که گۆڕانکارییه‌کی زۆر ڕووی له گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوێن کردووه و کاریگه‌ری ئه‌م ڕووداوانه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌یه و گه‌له‌که‌مان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ده‌کاته‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتی مافیاگه‌ریش به گولله وه‌ڵامی ده‌نگی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌داته‌وه و له چرکه ساتێکدا شه‌قامه‌کان به خوێنی لاوانی نیشتمان سوور ده‌که‌ن . سه‌رسوڕمان ئه‌وه‌یه که هه‌موو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئه‌م به‌رپرسه ئۆردوگانشینانه دووباره‌کردنه‌وه‌ی گوته شه‌رمه‌زاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووره بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌و ڕه‌شه‌کوژییه‌ی که له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه دژ به خۆپیشانده‌ران ده‌کرێت و منداڵی دوازده ساڵه له خوێندا ده‌تلێننه‌وه و ده‌نگیان کپ ده‌که‌ن به بیانووی به‌ردبارانکردنی باره‌گایه‌ک . با خوێنه‌ر له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا دیمه‌نی دڵته‌زێنی ڕه‌شه‌کوژکردنی خۆپیشانده‌ران ببینن :
http://www.youtube.com/watch?v=K_Uhmhu5Yig
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه : ئایا ده‌بێت وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی گه‌ل به گولله بدرێته‌وه ؟
ئایا ده‌بێت پێشمه‌رگه پارێزه‌ری گه‌ل بێت یان پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران و دژ به خواسته‌کانی گه‌ل ؟
ئایا کپکردنی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات بهێننه‌وه؟
ئایا حیزبه ئوردووگانیشینه‌کان ده‌توانن بۆ جارێکیش بووه له‌به‌رامبه‌ر کوشتاری ڕۆڵه‌ی کورددا هه‌ڵوێست بگرن و ئیدانه‌ی سه‌رکوتی رۆڵه‌کانی باشوور بکه‌ن؟
درێژه‌ی هه‌یه .....
جه‌لال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست