زەڵمای خەلیلزاد، دۆستی سەرانی کورد، تاوانبارە بە سپیکردنەوەی پارەی نەوت
Wednesday, 10/09/2014, 12:00
2416 بینراوە
زەڵمای خەلیلزاد، نوێنەری پێشووی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵێوزی پێشووی ئەمەریکا لە عێراق، تاوانبارکراوە بە سپیکردنەوەی پارەی رەش. سەرچاوەی ئەم هەواڵە دەزگای هەواڵگری بلومباریی (Bloomberg news agency)یە, کە نووسینگە سەرەکییەکەی لە شاری نیۆرکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بڵاوی کردۆتەوە.
بی بی سی (BBC), لەو درێژەی ئەو هەواڵەدا دەنووسێت، لە نەمسا لێکۆڵینەوە لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا زەڵمای خەلیلزاددا کراوە، لە عێراق کراوە و حسابی بانکەەیان لە ڤییەنا هەڵپەستاندووە.
خەلیلزادە خۆی وا رایدەگەیەنێت، کە گوایە گواستنەوەی (1400000 $) دۆلاری ئەمەریکی، پارەی (شيريل بيناردCheryl Benard)ی هاوسەرێتی، بەڵام لە راپۆرتە کەدا نووسراوە، ئەو بڕە پارەیە بریتییە لە بەرهەمی ئەو چالاکییە بازرگانییەی زەڵمای خەلیلزادە کە لەگەڵ کۆمپانیای (RAK Petroleum) لە دوبەی هەیەتی، ئەو کۆماپنیایەش، پەیەندی بە چەند کۆمپانیایەکی پترۆڵی عێراقیی و هەروەها کۆمپانیای دروستکردنی خانوبەرەی ئیماراتەوە هەیە.
سەرچاوەی هەواڵەکان وای باس لە ئاشکرابوونی ئەو پیسخۆرییە دەکەن، کە بەرپرسانی نەمساوی لە ڤییەنا بەڕێکەوت بە پاشماوەی نامە فەرمیی و کاگەزەکانی ناو سەبەتەکەدا گەڕاون، چەند نامەیەکی بانقیان دۆزیوەتەوە، لەمەوە بەدواداچوونیان بۆ کردووە و نهێنییەکان ئاشکرابوو.
پەیامنێری کوردستانپۆست لە خوارەوە لەسەر ئاشکرابوونی ئەم پیسخۆرییەی زەڵمای خەلیلزاد بۆی نووسیوین و دەڵێت:
زەڵمای خەلیلزاد، دوای تەواوبوونی پۆستی باڵیۆزییەکەی لە بەغدا، پەیوەندی خۆی لەگەڵ بەرپرس و سەرانی کورددا نەبڕیوە، وەک هاوڕێی مافیاکانی دەسەڵاتی کوردی بەردەوام سەردانی هەولێر و سلێمانی و بەغدای دەکرد، گومانی کەوتبووە سەر، پیاوەکانی دەسەڵاتیش وایان باس لێوەدەکرد، کە زەڵمای خەلیلزاد بۆتە راوێژکاری مەسعود بارزانی و یارمەتی دۆسییەی کورد دەدات، بەڵام گومانەکان شتێکی دیکەیان دەگوت، کە لە ژێرەوە دەسەڵاتی کوردی و زەڵمای خەلیلزاد بۆ فرۆشتن و ئاودیوکردنی نەوتی کوردستان، گرێبەستی نهێنی لەگەڵیاندا بەستووە، پەیوەدنی بە کێشەی سیاسیی کوردەوە نییە، چونکە ئەو پۆستێکی نییە، تا بتوانێت ئەو رۆڵەی هەبێت، سەرانی کوردیش نە لە خەمی کورددان تا بۆ ئەوە کار بکەن، نە ئەوەندە عاقڵن بتوانن دیالۆگی سیاسیی لەگەڵ وڵاتاندا دروست بکەن، هەموو کاریان دزیی و بازرگانیی کردە، کاتێکیش زەڵمای خەلیلزاد و کەسانی دیکە سەردانی کوردستانیان کردبێت، ئەمانە هێندە عەسایری و نەزانن، پێیان وایە ئەو جۆرە پەیوەندییە کۆمەڵایتییە دەبێت بەو شیوەیە هەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەوروپی و ئەمەریکێکاندا بکەن، کاتێکیش دەردەکەوتن، لە ئامێزیان دەگرتن. جەلال تالەبانی یەکێک بوو لەو سەرە کوردانەی کە هەر کاتێک زەڵمای خەلیلزادی دەبینی ، بەروومەتیەوە دەنووسا و تێر ماچی دەکرد، گیپەی دەرخوارد دەدا و هەنگوینی بە دیاری پێدەدات، ئەمانە ئەوەندە نەزان و سووک بوون، پیسخۆریی و سیاسەتیان لێک جیانەدەکردەوە.
هەروەها پەیامنێرەکەمان دەڵێت: بەرپرس و دەسەڵاتدارانی کورد، ئیستا هەموو کوردستانیان رووتکردۆتەوە و وا خەریکن لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشدا، بازرگانی دەکەن، یەکێک لەو بازرگانانە، بۆ ئەوان ئەمە هاسانە، چونکە قسەیان کەمتر لەسەر دەکرێت و درەنگتر هەواڵی بازرگانییەکانیان دەگاتەوە دەم راگەیاندن و خەڵکی کوردستان. د. بەرهەم ساڵحە کە لە خوارووی عێراق خەریکی بازرگانییە، بەم نزیکانە لەو بارەیەوە راپۆرتێکتان بۆ بڵاودەکەینەوە.
سەرچاوەی هەواڵانە لەم شوێنانەی خوارەوە وەرگیراوە
سیڤی زەڵمای خەلیلزاد:
سیڤی هاوسەرەکەی زەڵمای خەلیلزاد
http://en.wikipedia.org/wiki/Cheryl_Benardبۆ زانیاری لە دەزگای هەواڵگری بلومباریی
http://en.wikipedia.org/wiki/Bloomberg_News