کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سه‌رۆکه‌ جنێوفرۆشه‌که‌م !

Friday, 31/08/2012, 12:00









هیچ جێگای سه‌رسوڕمان نیه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌ وه‌ک سه‌رۆکی ‌حیزبه‌که‌ی و سه‌رۆکی خێڵه‌که‌ی وله‌بری حیزبه‌که‌ی بێته‌ گۆ به‌ ئه‌ندامه‌کانی حیزبه‌که‌ی بڵێ:(ئێوه‌ جنێو مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی به‌هۆی خیانه‌ت و کاره‌ ئابڕوبه‌ره‌کانی منه‌وه‌ جنێومان پێ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ لێ گه‌ڕین بۆخۆم جنێویان پێ ده‌ده‌م چونکه‌ جنێودان کاری خه‌لکی بێ ڕه‌وشته‌ هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ بۆ وڵامی ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌رمان و باسی 31 ئاب ده‌که‌ن وڵامی جنێو ئامێز له‌سه‌ر من فه‌رز ده‌کات).
سه‌رۆک خۆت به‌ خه‌لکی ولاته‌که‌ی خۆت ده‌لێێ بێ ڕه‌وشت به‌ قه‌ولی خۆتان گوایه‌ جنێویان داوه‌(به‌لام خه‌لکی ولاته‌که‌ت جنێوی نه‌داوه‌ به‌لکو باسی خیانه‌ته‌کانی دێوه‌زمه‌ی ولاته‌که‌ی کردوه‌). ئه‌ی به‌کار هێنانی وشه‌ی بێ ڕه‌وشت به‌ به‌رانبه‌ره‌که‌ت جنێو نییه‌ ،ئه‌ی ئه‌مه‌ی تۆ جنێو نییه‌ ، ئه‌ی جنێوچه‌کی پیاوی بێ ڕه‌وشت نییه‌ که‌واته‌ خیانه‌ت و 31 ئاب و جنێودان کاری پیاوی بێ ڕه‌وشته‌ هه‌ی سه‌رۆکه‌ جنێو فرۆشه‌ بی ڕه‌وشته‌که‌م .......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە