کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سه‌رای ئازادیی‌ به‌ ئاسۆی ده‌لاکه‌کان ئازاد ده‌کرێت

Friday, 01/04/2011, 12:00

1893 بینراوە


ماوه‌یه‌ک به‌ر ئیستا له‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ رامانگه‌یاند، که‌ یه‌کێتیی به‌ته‌مایه‌ هێزێکی پۆلیس بنێرێته‌ به‌رده‌کی سه‌را، ژماره‌یه‌ک له‌ پیاوانی خۆشی به‌ به‌رگی مه‌ده‌نیی تێکه‌ڵ به‌ خۆپیشانده‌ران بکات، دوای ئه‌وه‌ پیاوه‌کانیان هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر پۆلیس، ئیتر هێزی ئاسایش و چه‌کداره‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌مه‌ بکه‌نه‌ بیانوو په‌لاماری خۆپیشانده‌ران بده‌ن.

دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، دیاره‌‌ ده‌سه‌ڵات پلانه‌که‌ی دواخست. دوای خست بۆ ئه‌مڕۆ، گوایه‌ ئیستا خه‌ڵکه‌که‌ بیریان چۆته‌وه‌. له‌و ماوه‌یه‌شدا تاله‌بانی و نێچیره‌ڤان سه‌ردانی ئێرانیان کرد، زۆربه‌ی بۆچوونه‌کان خۆی له‌وه‌ نزیک کرده‌وه‌، که‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ باری ئاڵۆزی ناوچه‌که‌ و کوردستانه‌وه‌ هه‌بێ. رژێمی ئیسلامی ئێران ‌ ئه‌زمونێکی باشی له‌ لێدان و ده‌ستوه‌شاندنی خۆپیشانده‌ران هه‌یه‌، چه‌ندیین راپه‌ڕیین و خۆپیشاندنی له‌و جۆره‌ی بێده‌نگ کردو‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ش میتۆدی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌‌ی تووندی هه‌یه‌ بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازیی شه‌قام و ئۆپۆزیسیۆن، بۆیه‌ رێی تێده‌چوو، که‌ تاڵه‌بانیی و نێچیر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ‌چووبن تا راوێژیان پێ بکه‌ن و یارمه‌تییان بده‌ن.

کاتێک مه‌سعود بارزانییش،له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی ئیتاڵیا گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌میش به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک گیروگرفتدا که‌وت، په‌یوه‌ندیی به‌ بارودۆخی ناوچه‌که‌ و کوردستانه‌وه‌ هه‌بوو، له‌ یه‌که‌م قسه‌ و خیتابه‌کانییدا هه‌ست ده‌کرا، که‌ باریی ده‌روونی ئه‌م کابرایه‌ ته‌واو نییه‌ و کۆنتڕۆڵی خۆی پێناکرێت، چونکه‌ له‌و کاته‌دا بوو که‌ سه‌ره‌تای شه‌قامی لیبیا  جۆشی سه‌ندبوو، پێش گه‌شته‌که‌شی بۆ ئه‌وروپا و قایمکردنی بڕێ پاره‌ی دزراوی دیکه‌،  ئه‌وه‌ی دیبوو، که‌ چۆن به‌ راپه‌ڕینی گه‌لی تونس و میسر ئه‌و دوو رژێمه‌ دیکتاتۆره‌، که‌وتنه‌ ژێڕ پێی جه‌ماوه‌ی تووڕه‌ و نه‌مان، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌یدا، که‌وته‌ پاڕانه‌وه‌ و ترسی لێنیشتبوو،‌ ده‌ترسا ئه‌میش هه‌مان چاره‌نووسی زه‌ین عابدین و حوسنی موباره‌ک چاوه‌ڕێی ده‌کات. یه‌که‌م قسه‌ی ئه‌وه‌ بوو، که‌ په‌یمانی به‌ گۆیی خه‌ڵکی کوردستاندا دا و دڵی خه‌ڵکی به‌وه‌ خۆشکردن ‌ تا دوو ساڵی دیکه‌ سه‌رۆک ده‌بێت و خۆی هه‌ڵنابژێرێته‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌شدا چاکسازیی و راوه‌گه‌نده‌ڵ ده‌کات! به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به‌ هێزی زێڕه‌ڤان، ئاسایش و پاراستن توانی کۆنتڕۆڵی هه‌ولێر بکات، له‌ولاشه‌وه‌ زانیی ده‌نگی ناڕازیی و تووڕه‌بووه‌کان له‌ سه‌رای ئازادیی قه‌تیس ماوه‌، په‌ل ناهاوێت بۆ ماڵی خۆی له‌ سه‌ری ره‌ش، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئه‌وه‌ نیین لێیان بترسێت و رابه‌رایه‌تیی شه‌قام بکات، ئیتر ترسی ره‌وییه‌وه‌، به‌ڵانسی خۆی راستکرده‌وه‌ و ئه‌وجا هێرشی ئه‌م ده‌ستی پێکرد، وه‌ک چۆن بینیمان پێش دوو رۆژ به‌ر له‌ ئیستا له‌ سه‌رو بڕیاری دادگاوه‌ پێشێلکاریی یاسای کرد و بڕیارێکی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پیاوکوژه‌کانی لقی چواری پارتیی، ده‌رکرد گه‌نجه‌کانی سلێمانیشی به‌ مه‌رجی تایبه‌تی خۆی تاوانبارکرد.
.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم، که‌ چۆن گه‌نجه‌ تووڕه‌کانی سلێمانی ته‌نها دوو رۆژ خاوه‌نی راپه‌ڕینی خۆیان بوون، نایشارمه‌وه‌ ئاوا منیش به‌ دوایدا ساردبوومه‌وه‌، هیوام به‌  ره‌وتی شه‌قام و ده‌نگه‌ تووڕه‌بووه‌کان نه‌ما، چونکه‌ زانیم ده‌ستێک به‌ مه‌به‌ست بۆ به‌رده‌رکی سه‌رای بردن، له‌وێدا وه‌ستانی، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ که‌سانێکی باش که‌ که‌وتوونه‌ته‌ ناویانه‌وه‌، به‌ دڵسۆزی کاریان له‌گه‌لدا ده‌که‌ن، چیدی من بڕوام به‌وه‌ نه‌ما که‌ ئه‌و سه‌رپه‌رشتکارانه‌ی تر له‌گه‌ڵ خه‌ڵکییدا بن، ‌به‌ر سه‌رای ئازادیی خاوه‌نی ده‌نگ و تووڕه‌بوونی خۆیانبن، ئاخر ناکرێت بڕوا به‌و شه‌قامه‌ تووڕه‌یه‌ بکه‌یت، که‌ که‌سانێک له‌ ئاگاوه‌،  گه‌نجه‌ بێ ئه‌زمون و خوێنگه‌رمه‌کان له‌ شوێنێکدا کۆده‌که‌‌نه‌وه‌، له‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌یکه‌ن به‌ خۆپیشاندان، له‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ ده‌یکه‌ن به‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی و له‌وێشه‌وه‌ ده‌بێته‌ سیمینار، ئاهه‌نگ، گۆرانیوتن و کۆڕی شیعرخوێندنه‌وه‌، پاقڵاوه‌ ده‌به‌خشنه‌وه‌، گۆڵ ده‌ده‌ن به‌و چه‌کدارانه‌ی که‌ لقی چواری پارتی له‌ ده‌ستیان ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌ راپه‌ڕین و تووره‌بوونه‌ یان دڵداریی کردنه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات؟  جگه‌ له‌وه‌ش هه‌رچی نووسه‌ر و شاعیری سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مه‌نتاری پارتیی و یه‌کیتییه‌ دێن و خۆیان له‌ به‌رده‌می ئه‌و گه‌نجانه‌دا به‌تاڵ ده‌که‌نه‌وه‌ و کڵاو ده‌که‌نه‌ سه‌ری خه‌ڵکیی.

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیی له‌ سلێمانی کردیان و سه‌رای ئازادییان کرد به‌سه‌رای کۆیله‌بوون، من ده‌مێک بوو چاوه‌ڕوان بووم، نازانم بۆ دوایان خست؟ وام ده‌زانی له‌ عاقڵییانه‌، که‌ بێده‌نگن و هیچ ناکه‌ن، ئاخر ته‌نها ئه‌م مانگه‌ زه‌حمه‌ت بوو بۆیان، چاوه‌ڕییان بکردایه‌ مانگێکی تر دنیا به‌ره‌وه‌ گه‌رمبوون ده‌چوو، قیری سه‌ر جاده‌کان تلۆقیان ده‌کرد، خه‌ڵکی له‌ گه‌رمادا نه‌یان ده‌توانی بمێننه‌وه‌ و هه‌ر یه‌که‌ ده‌چووه‌ ماڵی خۆی، به‌ڵام دیاره‌ ئێمه‌ هه‌ڵه‌بووین ده‌سه‌ڵاتی کوردیی به‌و هه‌موو به‌رپرس و لێپرسراوانه‌یانه‌وه‌، زۆر له‌وه‌ نه‌زانتر و نه‌فامترن که‌ جله‌وی ده‌ستی خۆیان بده‌نه‌ ده‌ست عه‌قڵیان، بۆیه‌ لێ نه‌گه‌ڕان بۆ یه‌ک دوو مانگی تر.

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پیاوه‌کانی ئاسایش، دژه‌ تیرۆر و چه‌کداره‌کان کردیان من به‌ خراپی نابینم، له‌گه‌ڵ ریز و لێبوردنم بۆ بریندار و قوربانییه‌کان، لێ ده‌بێت گه‌شبین بین به‌وه‌ی ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ سه‌رکه‌وتنێک‌، نه‌ک به‌زین و کۆڵدان. من بڕواشم نییه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ نووسین و رێپێوان، ته‌نانه‌ت به‌م جۆره‌ خۆپیشاندان و راپه‌ڕینانه‌ له‌ ناوبچێت، ده‌بێت له‌و سوپا تووڕه‌ بووه‌ی گه‌نجه‌کان به‌ سه‌دان ئاسۆی ده‌لاکی لێدروست بکرێت، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ ره‌گ و ریشه‌وه‌ هه‌ڵبکه‌نرێت، ده‌سه‌ڵاتێک که‌ به‌هێز خۆی بسه‌پێنێت، ده‌بێت به‌ هێزیش بڕوات، مه‌حاڵه‌ به‌ ره‌خنه‌ی گوڵ، به‌ چاکسازیی داوا بکه‌یت کۆمه‌ڵگا به‌ڕیوه‌ به‌رێ، یان به‌ دانیشتن و دیالۆگ کورسییه‌که‌ی ژێریان سارد بکرێته‌وه‌. ئه‌مانه‌ سه‌ریان هێنده‌ ره‌ق بووه‌، ده‌بێت به‌ چه‌کوش سه‌ریان پان بکرێته‌وه‌. با خۆمان و خه‌ڵکیش هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین و به‌ناوی چاکسازییه‌وه‌ خه‌ڵک چه‌واشه‌ نه‌کرێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هی ئه‌وه‌ نییه‌ بمێنێت، ده‌بێت  نه‌مێنێت و ئاوی ئاموون چێت.
د. فاروق ره‌فیق ده‌ڵیت: یه‌کێتیی پره‌نسیپه‌ ئه‌خلاقییه‌کانی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌. ئه‌مه‌ راست نییه‌، بۆ ئه‌و حیزبه‌ راسته‌  که‌ له‌وه‌و پێش خاوه‌نی پره‌نسیپی ئه‌خلاقی بووبێت و ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ستی دابێت.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)