کوردستانپۆست لاپه‌ڕه شاراوه‌کانی مێژووی شۆڕش هه‌لده‌داته‌وه
Monday, 18/10/2010, 12:00
دنیایه‌کی سه‌یره، سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد سه‌یر ترن، له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌گه‌لێکی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی کورد سه‌رم سوڕ ده‌مێنێت و ده‌مبات به ناو بیر کردنه‌وه‌یه‌کی قوڵی ڕابوردوو دا به‌چۆنیه‌تی سلوک ومینتالیتیهتی ئه‌م میلله‌ته و دووڕویی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی . درێژه‌ی ناده‌مێ جوغزی باسه‌که‌م ده‌خه‌مه سه‌ر جوت مۆراڵی سه‌رکرده‌ی سیاسی کورد له بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دا . له‌وێشدا به‌دواداچونێکم ده‌بێت له نامه‌کانی (جه‌لال تاڵه‌بانی) و (سالار عه‌زیز) بۆ ته‌نیا که‌سێکیان نوسیوه ئه‌ویش (خاڵه‌حاجی)یه.
نامهنێردراوهکان له‌لایه‌ن دوو سه‌رکرده‌وه به‌رپرسی لایه‌نێکه‌وه نێردراون له دووباری جیاوازدا ، له کاتی نوسینی نامه‌کانیان دا لێک جیابونه‌ته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر دوور تریش بڕۆین ئه‌وا لایه‌نه‌که‌ی (خاڵه حاجی) یش هه‌ر لێ جیابویهوهیهکی تری (یه‌کێتی)ه له نیوه‌ی دووه‌می حهفتانی سه‌ده‌ی پێشوودا ، واته (ی ،ن ،ك ــ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ــ) وه‌کو لایه‌نی بنه‌ڕه‌تی ، دوو لایه‌نی تری به‌رودوا لێ جیابۆته‌وه که (حسک ــ حیزبی سوشیالیستی کوردستان ــ) و دواتر (ئاش ــ ئاڵای شۆڕش ــ)ه ، دونیایه‌کی چه‌ند سه‌یره ، تۆبیهێنه به‌رچاوت کاتێک بۆ یه‌که‌م جار (حسک) له (ی، ن،ک) جیابۆته‌وه ده‌بێت جه‌لال تاڵه‌بانی و سالار عه‌زیز پێکه‌وه چی هه‌ڵوێستێکی دژ و دوژمنکارانه‌یان هه‌بوبێت به‌رامبه‌ر به لایه‌نه جیابوهکهیان (حسک) و تا گه‌یشت به شه‌ڕی براکوژی و هه‌وڵی ده‌رپه‌ڕاندن و سڕینه‌وه‌یان له گۆره‌پانی شۆڕش دا، به‌پێی ئاره‌زوه‌کانی پرنسیپی (پاوهنگیری) که سیاسه‌تی زه‌ق و بێ شه‌رمی ئه‌و ڕۆژه‌بوو ، ئاخۆ له‌و کاتانه چی ریزو ماریفهتێکیان به‌رامبه‌ر که‌سی وه‌کو (خاڵه حاجی) نواند بێت، كه ده‌زانین هه‌رچی ناتۆره‌ی دزیی و و ناشیرین هه‌یه، به (حسک) و که‌سه دیاره‌کانی ناوی ده‌گوترا و هه‌رچی تۆمه‌ت و تاوانی سیاسی و ئه‌خلاقی هه‌یه ده‌درایه پاڵیان.
که‌چی دواتر له جیابونه‌وه‌یه‌کی تری (ی،ن،ک)دا ، به کورته‌ناوی (ئاش) و به‌ڕابه‌ری (سالار عهزیزو براده‌ره‌کانی) تری له‌دوای گفتۆگۆی 1984ی نێوان (ی،ن،ک) و (به‌عس) دروست بوو.
توشی هه‌مان چارهنهسی پێشوی (حسک) بون و به‌هه‌مان جۆر ، له ناوزڕاندن و ناتۆره‌و تۆمه‌تی ناشیرین تر له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی ڕوبه‌ڕو ده‌بنه‌وه ، که ڕه‌نگبی له جیابونه‌وه‌ی پێش‌و تری(حسک) دا جه‌لال تاڵه‌بانی خودی (سالار عه‌زیز و براده‌ره‌کانی) کردبێت به‌باشترین مینبه‌ر و مقاش دژی (حسک)، که‌چی وا له‌وێدا نۆره و سه‌ره‌ی ئه‌وانیش هاتووه زۆر بهتوندو تیژ تر له‌وانی پێشووتری (حسک) .
سه‌یر له‌وه‌دایه نامه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌کو ناوزڕاندن و تۆمه‌تێک بۆ که‌سه‌کانی ناو (ئاش) ،پێشتر هه‌مان جه‌لال تاڵه‌بانی ڕه‌نگبێ بهدهمیی و به‌نامه (سالار عه‌زیز و براده‌ره‌کانی) له(حسک) ه جیابوه‌کان تیژ کردۆته‌وه به ناتۆره و تۆمه‌ت و تاوان به‌سه‌ردا به‌خشینه‌وه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه ! له‌و نامانه‌دا چۆن شه‌قی ڕۆژگار هه‌ردولای (جه‌لال تاڵه‌بانی) و (سالار عه‌زیز)ی ناچار ده‌ربڕینی لوتف و مه‌حه‌به‌ت کردووه بۆ (حسک) و به‌رپرسه‌کانی تری وه‌کو (خاڵه‌حاجی) و هانایان بۆ بردوون و ده‌ست به پشتێنیان دا گرتووه ، تا به‌ده‌میانه‌وه بچن و فریایان بکه‌ون بۆ وه‌ره‌قه و به‌رگه‌یه‌کی شوناسایی سوپا و یان نزیک کردنه‌وه‌یان له پاسدارێکی وه‌کو (ره‌حیمی سه‌فه‌وی) و ئاغای (مسته‌فه‌وی) ، بۆ ده‌سگیرۆیی ناسیاو یان خزمێکیان که ڕاگوزه‌ی ئیرانیان بۆ بکرێت . ئه‌وه ئه‌و په‌ڕی مه‌ودای ویست و بیروباوه‌ڕه‌کانی ئه‌و سه‌رکردانه پیشان ئه‌دات له سه‌ر بارۆمه‌تره ئه‌خلاقییه‌کانیان . حه‌یف بۆ ئه‌و خوێنه پاک‌و بێ گه‌ردانه‌ی کوڕی کورد که له‌پێناوی قسه‌ی قه‌به‌و به‌ڵێنی سیاسی و پرنسیپی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌مان دا به‌فیڕۆچوون .
ئاخر ئه‌و ڕۆژانه ئیستایان دروست کرد!وانه‌یه‌کی تر له‌و نامه و سهربوردانهوه ، ئه‌ویش که‌سایه‌تی (خاڵه حاجی) یه ، خۆی که له شوڕشی پێشودا به (هه‌ڤاڵ جوجه‌ڵه) ناسرابوو ، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو که زۆر به‌منداڵی چۆته شوڕشی ئه‌یلوله‌وه، به‌و هۆیه‌وه وه‌کو که‌سێکی منداڵ و که‌م جورم و جه‌سته کز بووه، ناوی (جوجه‌ڵه)ی به‌سه‌ردا بڕێنراوه. له‌و کاتانه‌وه توانیویه‌تی خۆی پێبگه‌یه‌نێت و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رده‌می شۆڕشی کۆن ونوێ دا، توانیویه‌تی جیگایه‌کی به‌و جۆره پێک بهێنێ ئه‌و سه‌رکرده سیاسیانه به‌و شیوه یه هۆیان تێی بکه‌وێت ، له ناو لایه‌نه‌ی خۆی دا که (حسک) بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حیزبێکی گه‌وره‌نه‌بوو ، به‌ڵام (خاڵه حاجی) توانی بووی په‌یوه‌ندی دروست بکات له‌گه‌ڵ به‌رزترین پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئێرانی دا و سود به حیزبه‌که‌ی خۆی هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری هاوپه‌یمانیشی بگه‌یه‌نێت . جگه له‌وه‌ی له ئاستی تاک و که‌سی بێلایه‌نیش دا ده‌ستی یارمه‌تی درێژ کردووه، که‌سانێکی زۆر سایه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن و به‌رخوردار بوون لهدهستگیرۆییهکانی (خاڵه‌حاجی) به‌بێ چاوه‌ڕوانی پاداشت و مزهیهک ، به‌جۆڕێک ، یارمه‌تی که‌سانی داوه نمه‌ک سوێری و سپڵه‌یی زۆریشی به‌رامبه‌ر کراوه که هه‌ر لای کردۆته‌وه ، که وت‌و نه‌ته زهمهکردن و گوتنه‌وه‌ی قسه‌ی ناحه‌زه‌کانی .
له‌کاتێک ئه‌و خاتری ده‌یخوارد له به‌رزترین پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئێرانی دا، پێیان ده‌گوت (ناتری ماڵی ره‌فسنجانی) و (ده‌رگاوانی ماڵی ئیمام خومه‌ینی) ، که‌چی که خۆشیان کاریان تێی ده‌که‌وت به ته‌رحی ئه‌و نامانه ماریفه‌ت و روپاماییان له‌به‌ر دا ده‌کرد . خۆ ئه‌گه‌ر (خاڵه حاجی) کوری بنه‌ماڵه و سه‌رۆکی عه‌شیره‌تێک بوایه ، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و ناتۆرانه‌یان ده‌کرد به نازناوی زل و قه‌به‌ی له بابه‌تی ،(زیره‌کترین دیبلۆمات) و یان (بلیمه‌تی سیاسی) له‌بابه‌تی نازناوه سیاسیه‌کانی سه‌رۆکی خێڵ و بنه‌ماڵه‌کانی زلحیزبه کوردیه‌کان.
به‌ڵام (خاڵه‌حاجی) ناوبراو سه‌ره‌تای بوونی له خانویه‌کی ساکاری گارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار و له خێزانێکی هه‌ژاری بێ که‌سی لهبنجینهدا له کورستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتووــ (ئێرانی) خه‌ڵکی سلێمانی گوته‌نی ــ ، خاوه‌ن عه‌شێره‌ت و ناودارێکی ناچه‌که نه‌بوون .
شوێن و قورسایی هه‌ر ئه‌وه‌نده بۆ لێزانی و بلیمه‌تیه‌که‌ی دانراوه که ئیشیكیان تێکه‌تووه ، دواتر هیچ جێگه‌یه‌کی وای به‌جێ نههێشتۆتهوقه وه‌ک کوڕی خێڵ و بنه‌ماڵه خواپێداوه‌کان ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خۆی و (حه‌مه‌ڕه‌حیم) برای له دوو لایه‌نی دژبه‌یه‌ک و لهدوساری ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌کانی وه‌کو هه‌ولێر و سلێمانی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ماوی و نادیار ترۆر کران . ئه‌مانه‌ی لێره‌دا خستمه روو ته‌نها بۆ بار سوکیی ویژدانی خۆمه له‌وه‌ی که به‌سه‌ر بوردی ته‌مه‌ن و شاهیدی سه‌رده‌مه‌که که هاوتایه به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه وونهکانی مێژوو ، ئه‌گینا به‌دوور و نزیک هیچ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناوبراودا نه‌بووه ،جگه له کۆن بنه‌ماڵه‌که‌م له نزیک سه‌رچنار ژیاون و هه‌واڵی کۆنی ئه‌وێ ده‌زانم .
به‌ڵام له‌مانه‌وه ڕاسته‌کی تاڵ تێگه‌یشتووم ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ، هه‌نوکه کۆمه‌لگه‌ی کوردی له‌سه‌ر بنیاتێکی سهدهکۆنهکانی ده‌ره‌به‌گی و خێڵایه‌تی به‌ڕیوه‌ده‌چێت و تائێستا هیچ ئاسۆیه‌کی ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌م ته‌مه تاریکه‌ش له ئارادانیه . وه‌کو بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێستا، هه‌ر خێل و عه‌شیره‌ت ده‌توانێت خاوه‌نی هیز و بڕیار بێت ، کوڕی فه‌قیر و هه‌ژار هیچ چاره‌یه‌کیان نییه، جگه له ملکه‌چی . خۆئه‌گه‌ر بلیمه‌ت و ههڵکهوتوش بن ، مه‌خابن، چاره‌نوسیان به‌چاره‌نوسی (خاڵه حاجی) و (حه‌مه‌ره‌حیم) ی برای ده‌گات!
شتێکی تر که هه‌ر له‌نامه‌کانی(سالار عه‌زیز)((*))دا هاتوه باسی (ئازادی پاسۆک) تیا کردووه دیاره ، ده‌یه‌وێت نهێنیه‌کی خۆی بڵیت به (حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود) ، (کوردستان پۆست)یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستاوه به هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه شاراوه‌کانی مێژوو ، منیش به‌فرسه‌تی ده‌زانم له‌وێدا ڕاستی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێک هه‌یه ،(ئازاد مسته‌فا) باسی کردووه ، که په‌یوه‌نده (به‌سالار عه‌زیز) ه‌وه هه‌یه ، من خۆم شاهید و گوێ بیستی ئه‌و ڕازهبووم له ئازاد مسته‌فا خۆیه‌وه. پاش نه‌مانی ئازاد مسته‌فا نامه‌وێت ئه‌و ڕازه بچیته ژێر گڵه‌وه .
(ئازاد مسته‌فا گوتی هه‌ندێک چه‌ک که‌وتبوه بن ده‌ستی (ی،ن،ک) که له لیبیاوه هات بوو به‌ناوی معاره‌زه‌ی کوردی عیراقه‌وه ، من بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که پشکمان ده‌که‌وێت له‌و چه‌کانه و هێشتا جگه‌له شه‌ڕی یه‌کێتی و پارتی شه‌ری تری براکوژی له‌ئارادا نه‌بوو ، چاوم به (سالار عه‌زیز) که‌وت ، وه‌کو به‌رپرسێکی باڵای (ی،ن،ک) بۆ داواکردنی پشکی پاسۆک ، که‌چی سالار به لوتبه‌رزی و ته‌زبیح بادانه‌وه . پرسی (ئاخۆئێمه شه‌ڕی دژی قیاده موه‌قه‌ته ده‌که‌ین؟) . منیش گوتم ئێمه به‌پرنسیپ دژی شه‌ڕی براکوژی کورد و کوردین . که‌چی سالار به‌هه‌مان پۆزلێدانهوه گوتی: ده ئێمه‌ش چه‌کمان بۆ نه‌هاتووه . منیش گوتم ئه‌و تهلویح کردنه به‌چه‌ک جوان نیه و ئێمه له‌پێناوی چه‌ند تفه‌نگێک دا شه‌ڕی هیچ لایه‌نێک بۆ لایه‌نێکی تر ناکه‌ین ، ئیتر لای ئه‌و پیاوه‌م به‌جێ هێشت)
شایه‌نی باسه دواتر پاسۆکیش توشی شه‌ڕی براکوژی بوو له‌گه‌ڵ (ی،ن، ک)دا و بۆ مێژوو من ئه‌و پرسیاره‌م له ئازاد مسته‌فا کرد ،{ بۆچی دژی پرنسیپی خۆیان شه‌ڕی براکوژیان کرد؟} . گوتی ئێمه خۆمان لهبیانوی (ی ،ن ،ک) لاده‌دا و ئه‌وه‌ش که ڕوی دا ، وه‌کو دانه‌ی دا‌و بوو مولازمهکانی پاسۆک له‌خواره‌وه بوون و تێی که‌وتن ، ئه‌گینا من وه‌کو خۆم (وه‌کو ئازاد مسته‌فا) هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و باره‌دا نه‌بووم، به‌ڵام تازه له خواره‌وه کاره ڕووی دابوو (مه‌به‌ستی کاره‌ساتی مامه‌خه‌لان بوو که دوپێشمهرهگهی پاسۆک که (بێستونی ته‌نه‌که‌چی) و (فارس) له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی یه‌کێتی سه‌ر به‌مامۆستا سۆرانی گه‌رمیانه‌وه کوژران و به‌دوای دا هیزێکی پاسۆک له دێی گه‌ڕه‌دێ مامۆستا جهمالێکی تر ی یه‌کێتی و براده‌ره‌کانیان کوشتنه‌وه) ، ئه‌گه‌رمن سیاسیه‌ک پێچه‌وانه‌ی هیزه سه‌ربازیه‌که‌ی پاسۆک بوما یه‌ته‌وه به‌و حاڵه‌ته‌شه‌وه توشی ئینشیقاق جیابونه‌وه ده‌بوین ، هه‌رچه‌نده له‌وه خراپتریشمان به‌سه‌رهات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست