کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرمایەداری و فتبۆلیزەکردنی کۆمەڵگا

Saturday, 11/05/2013, 12:00






سیستمی سەرمایەداری وەك ڕژێمێکی جادوبازو شەیتانی ڕۆژ بەڕۆژ میکانیزمی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ برەودان بە خۆیی ومانەوەی وەك سیستمی باڵا لە جیهاندا بۆ ئەمەش بەردەوام لە میکانیزمی تازە دەگەڕێت تا لە ڕێوەی ڕامی کۆمەڵگاکانی جیهان بکات و هەرچی زیاتر بەهرەوەر ببێت لێیان بۆیە سپۆرت و لە نێو ئەو کایە شدا تۆپی پێی کردووە بە باشترین بنەما بۆ کۆکردنەوەی داهات و سامان و سەرقاڵکردنی جیهان پێوەی بە ئەندازەیەكی واها کە سەرتاپای کۆمەڵگەکانی جیهانی هۆگری کردووە، لێرەشدا لە چەند ڕویەکەوە قازانجی بۆ مەیسەر دەبێت وەکو:

بەشێك لە ئەو داهاتەی بۆ دەگەڕێتەوە کە کرێکاران و ڕەنجدەرانی بیرو بازو لە ماوەی پێنج ڕۆژی حەوتودا لە کارگەکاندا بەدەستیانهێناوە . چونکە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداری پێشکەوتودا بە هۆی ئەوەی دڵنیایی ژیان هەیەو تاکەکان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی دڵنییاییەوە بەشێك لەبەری ڕەنجی خۆیان بە کۆگا کردووە و ترسیان لە داهاتویان نییە بۆیە ئەو داهاتانەی کە تاك دەستی دەکەوێت لەماوەی چل کاتژمێر کاری پێنج ڕۆژی حەوتودا، جارێکی دیکە لەماوەی دو ڕۆژی پۆشودا سەرمایەداری بە سیحرەکانی(سپۆرت و ئاڕت و سێکس) لێیان دەکێشێتەوە ، بەوەی ئەو گەنجانەی کەکار دەکەن بەشی زۆری داهاتەکانیان ئاراستەی لایەنی بەکار بردن دەکەن لە و سێ کایەی پێشتر ئاماژەمان بۆ کرد. بەمەش سەرمایەداری سەرکەوتو دەبێت لە بەهەژاری هێشتنەوەی زۆرینەی کۆمەڵگاو هێشتنەوەی ئەو ڕەوشەی کە بۆ مانەوەو گەشەکردنی ئەو پێویستە، چونکە ئەگەر سەرمایەداری بەم سێ کایەوە چینی کرێکار سەرقاڵ و ئالۆدەو هۆگر نەکات لەو کاتەدا ڕەنگە ئارەزوی سنورەکی پاشکەوتی کرێکاران و ڕەنجدەران زیاترو گەورەتر بێت لە ئارەزوی سنورەکی بەکاربردنیان و دواجاریش بەم هۆیەوە سامان لەلایان دروست ببێت و دواتر ئەو سامانانە لە بازاڕی دارایدا وەگەڕ بخەن کە ئێستا بۆتە سەرچاوەیەکی باشی وەبەرهێنان لە سەروبەندی جیهانگیریدا ، بەمەش خودی ڕژێمی سەرمایەداری زیانی پێدەکەوێت چونکە بەشێکی زۆری چینی کرێکاری بە هۆی وەگەڕخستنی داهاتە پاشەکەوت کراوەکانیانەوە سەرمایەکانیان کەڵەکە دەبێت و وردە وردە دەبن بەچینی بۆرژوا ، بە مەش سەرمایەداری لە دو ڕووەوە زیان دەکات ؟ چونکە ڕاست بونەوەی چینی بۆرژوا لە بەدردەمیدا وەك چینێکی ئاکتیڤ و زیندوی چاو کراوەی کۆمەڵگە سەرمایەداری پەلبەسرتاوو گۆشەگیر دەکات و بە تایبەتی هەوڵی دورخستنەوەی پارتەکانی سەر بەم سیستمە دەدات لە کایەی دەسڵات و سیاسەت دا لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی هۆشیارییەوە لە ناو کۆمەڵگەدا، لە ڕویەکی تریشەوە گۆڕانی بەشێك لە چینی کرێکار بە بۆرژوا دەبێت بەهۆی کەمبونەوەی ڕێژەی هێزی کارو گران بونی کرێی کار کە ئەمەش واتای بەرز بونەوەی خەرجی بەرهەم دەگەیەنێت ، بە بەرز بونەوەی خەرجی بەرهەمیش نرخی شمەکی بەرهەمهێنراوی سەرمایەداری سەر دەکەوێت ، ئەمەش دەبێتە هۆی کەم بونەوەی خواست لە سەری بە تایبەتی لە سەرو بەندی جیهانگیری ئابوری و سەردەمی برەوسەندنی مۆدیلی بازاڕی ئازادو ئابورییە کراوەکان و نەبونی سیاسەتەکانی پاراستنی بازرگانیدا بە تایبەتی لە دوای پێکهاتنی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی لەساڵی ١٩٩٤ دا، کەم بونەوەی خواستیش لە سەر بەرهەمی سەرمایەداری = بێ بازاڕی ئەو سیستمەو دەرکەوتنی دەرهاویشتە مەترسیدارەکانی بێ بازاڕی کە یەکێکە لە هەرە مەترسیدارترین قۆناغەکانی سوڕی ئابوری لە ڕژێمی سەرمایەداریدا کە ماوە ناماوەیەك پێشی پێدەگرێت و دەبێتە مۆتەکەی بەردەم گەشە سەندن و پێشکەوتنی . بۆیە لەمڕوەوە فتبۆڵیزەکردنی کۆمەڵگاکانی جیهان قازانجی سەرمایەداری تێدایەو یەکێکی ترە لە گەمەکانی سەرمایەداری بۆڕێگە گرتن لە پوکانەوەی خۆی کردویەتی بە یەزدانێکی سەردەم کە ڕەنگە بتوانم بڵێم دەپەرسترێت ، ئەی ئەوە پەرستن نییە کە هەردەم بەرباس و خواسەو چەندها کاتژمێر مرۆف سەرقاڵی سەیری فتبۆڵێنن ، دوجار باسی یارییەکە دەکەن ، دەبنە لایەنگرو هاندەری یانەکان و لەسەریان بەشەڕدێن ، ئینتیمایان بۆ دروست دەبێت بەرامبەر یانەی دڵخوازیان ، لەسەر یاری یانەی دڵخوازیان هاوڕێیانیان دەڕەنجێنن، یارچییە ناودارەکانی یانە جیهانییەکان دەدێوێنن و بۆتە خۆشەویست و دڵسۆزی زۆرێك لە کۆمەڵگەکانی دنیا، لە ڕاستیشدا ئەمانە میکانیزمی سەرمایەدارین بۆ ئەو شتانەی پێشتر خستمنە بەر دیدە گەشەکانتان و خۆشەویستی سەرمایەدارین چونکە بەدیهێنەری خەونەکانی ئەوانن ئەمە فتبۆڵ و قازانجی بۆ سەرمایەداری.

ئەوەی ماوەتەوە قسە کردنە لە سەر کەڵکی فتبۆڵیزەکردنی کۆمەڵگا بۆ هێزە گەندەڵ و خۆ سەپێن و نادیموکراتەکان ، ئەمانیش بەمجۆرە کەڵك لە فتبۆڵ دەبینن ، ئەوان پێویستیان بە لە خشتەبردنی کۆمەڵگەیە بۆ مانەوە لە سەر کورسی دەسڵات لێرەشدا ئەوەی بیریان لێ نەکردۆتەوە وازهێنانە لێی بەڕێگای دیمۆکراسی و دەستاودەستی ئاشتیانە بۆیە تەنها شت کە بیانهێنێتە خوارێ فشاری کۆمەڵگەو زۆری هێزی گەنجانە ، ئەم کایەش بۆ سەرقاڵکردنی جیلی گەنجان هەرزانترین شتە بۆیە دیسان ئەمانیش بایەخێکی زۆری پێدەدەن و سەدان یانەو کەناڵ و ڕۆژنامەو بەرنامەو کۆلێج و پەیمانگاو tvیان بۆ دروست کردووە ، چونکە کلیلی گێلاندنی گەنجانە.



بابان بریزی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە