کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بازرگانەکانی جەنگ دیسانەوە کەوتنە خۆ بۆ پاراستنی سەروەت و سامانەکانیان و موزایدەکردن بۆ بەرژەوەندیەکانیان!!

Saturday, 19/02/2011, 12:00


حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان خۆپیشانده‌ران‌و قوربانیانی دوێنێ شاری سلێمانی به‌گێره‌شێوێن له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له‌مه‌ڕ رووداوه‌ خوێناوییه‌كه‌ی دوێنێی به‌رده‌م لقی چواری پارتی له‌شاری سلێمانی، حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه‌و خۆپیشانده‌ران به‌گێره‌ شێوێن له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له‌به‌یانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌ "نیگه‌رانی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌ ڕووداوه‌که‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17/2/2011ی شاری سلێمانی ده‌درده‌بڕین که‌ به‌هۆی ژماره‌یه‌ک که‌سی گێره‌شوێن ڕوویداو تیایدا په‌لاماری باره‌گای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان دراو به‌داخه‌وه‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌که‌ ژماره‌ک کوژراوو برینداری لێکه‌وته‌وه‌".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "پشتیوانی له‌ هه‌ڵوێسته‌که‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین بۆ جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌کڕیزی گه‌لی کوردستان که‌ مایه‌ی به‌دیهێنانی ده‌ستکه‌وته‌ گه‌وره‌کانی ئه‌مڕۆو پاراستنیانه‌، له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ک که‌ زیان به‌ سه‌قامگیری کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌مان بگه‌یه‌نێت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە