پاراستن لە 31ئابدا یارمەتی خۆپیشاندەران دەدات دژی موچەی خانەنشینی پەرلەمەنتاران
Monday, 26/08/2013, 12:00
1621 بینراوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی شوومی ٣١ی ئابدا، کە بنەماڵەی بارزانی لە ساڵی ١٩٩٦ی ئەو رۆژەدا سوپای عێراقی هێنایە سەر شاری هەولێر و گەورەترین خیانەتیی نەتەوەییان ئەنجامدا، بۆیە لە دوای ساڵی ٢٠٠١ەوە بۆ تۆمارکردنی ئەو تاوانە لە ناو مێژووی بنەمالەی بارزانیی, بەردەوام هەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە، بۆ ئەمساڵ پارتیی دەیەوێت کارێک بکات تا خەڵکەکە سەرقاڵ بێت و یادی ئەو رۆژە نەکەنەوە، یان بێ بایەخی بکەن، بۆ ئەو مەبەستە هەر لە ئیستاوە پلانێکی داناوە، دەیەوێت لەو رۆژەدا چالاکییەکی دیکە ئەنجام بدرێت،. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە هەولێر رایگەیاند، کە دەزگای پاراستن چەند کەسێکی بەناو بێلایەن و هەروەها کۆمەڵیک نووسەر نێو میدیاکانی هانداوە، پروپاگەندەی خۆپیشاندان دەکەن دژ به خانهنشینی ئەندام پەرلەمانتاران لە عێراق و هەرێمی کوردستان. پاراستن وای داناوە، گوایە ئەو ناڕەزاییەتییە دژی سیاسەتی پارتیشە سەبارەت بە خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران، کە ئیتر کەس گومان ناکات، سەرچاوەکە دەڵێت: دەنا ئەوانەی کە بەڕاستدژی موچەی خانەنشینی پەرلەمەنتاران، بۆچی رۆژێکی دیکەیان دیاری نەکردووە، کەچی رۆژی ٣١ی ئاب دادەنێن بۆ خۆپیشاندان؟!