کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئه‌رسه‌لان بایز له‌ 17 ی شوباتا چی به‌سه‌ر هات؟

Friday, 02/03/2012, 12:00


له‌ یادی 17 شوباتا شێرکوژه‌که‌ی یه‌کێتی و ده‌م جفته‌که‌ی په‌رله‌مان ، ئه‌رسه‌لان بایز بۆ گه‌یاندنی په‌یامی مامه‌ی به‌ په‌شیمان بونه‌وه‌ی له‌و کاره‌ی که‌ کردی ، که‌ جێگۆرکێی وێنه‌کانی مه‌لامسته‌فا بوو به‌ وێنه‌ی مه‌سعودو مامه‌ی ، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م به‌م نیازه‌ ئه‌و کاره‌ی نه‌کردبوو به‌ڵام خه‌لکی لێیان کرد به‌ هه‌ڵلاو به‌ ملیان دابڕی ، بۆیه‌ کاتێک ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌رسه‌لان خه‌لک به‌ هه‌لی ده‌زانێ ‌و ده‌یانه‌وێ بۆی بکه‌ن به‌ هه‌ڵوێست هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م هیچ کاتێک خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێک نه‌بوه‌ که‌ ته‌نانه‌ت ئه‌لقه‌ له‌گوێکانیشی شانازیی پێوه‌ بکه‌ن ، به‌ڵام ئیتر ده‌ردی هه‌ولێریه‌کان خۆیان ده‌یڵێن (شته‌که‌ هات) ، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌ مامه‌ی گوێی کێشه‌کا و پێی ده‌ڵێ که‌ بچێته‌وه‌ ناو خه‌ڵک وئه‌م کاره‌ی که‌ کردویه‌تی به‌ خه‌ڵکی بڵێ که‌ کارێکی ناره‌وام کردوه‌و لێی په‌شیمانم ، هه‌ر بۆیه‌ وبه‌م بۆنه‌یه‌ و له‌ یادی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌رگای سه‌رای ئازادیی سلێمانی که‌ وانیشان بدا بڵێ ئا ئه‌وه‌تا 17ی شوباتیش هات ئێمه‌ هه‌ر وه‌کو خۆمان ماوین بۆیه‌ به‌ یاوه‌ری عدنان موفتی ته‌شریف ده‌به‌نه‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر له‌وێش بانگی سه‌رجه‌م ئه‌لقه‌ له‌گوێکانیان ده‌که‌ن له‌ ئه‌ندام وکارگێرو جێگره‌کانی مه‌ڵبه‌ند بۆ گوێبیستن له‌و په‌شیمانیه‌ی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روو ده‌دا به‌ پێچه‌وانه‌ی ویست و داخوازیه‌کانی بوو ، ده‌با بزانین چی رویدا ؟
له‌ دانیشتنه‌که‌یا کاتێک عدنان موفتی قسه‌ئه‌کاو تێر تێر به‌ شان و باڵی یه‌کتر هه‌ڵده‌ده‌ن ، دواتر مایکه‌که‌ ئه‌ده‌ن به‌ ئه‌رسه‌لان وئه‌ویش دێته‌ قسه‌و سه‌ره‌تا ده‌ڵێ مه‌به‌ستمه‌ له‌ داهاتوو مانگانه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ دانیشم وراو پێشنیاره‌کانتان وه‌رگرم وبیانکه‌م به‌ به‌رنامه‌ی کار به‌ڵام ده‌بێ ئێوه‌ش پشتیوانم بن .... دواتر دێته‌ سه‌ر کرۆکی بابه‌ته‌که‌ و ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ی من کردم ئه‌وه‌ مه‌به‌ستم نه‌بوو که‌ ئێوه‌ له‌ فه‌یسبوک و ئه‌نته‌رنێته‌کانا کردتان وئاگره‌که‌تان خۆش کرد ، چونکه‌ ده‌بێ ئێوه‌ بزانن که‌ مه‌لامسته‌فا ره‌مزی کورده‌و ئینکاری ئه‌وه‌ ناکرێ و ده‌بێ ئێوه‌ش ئه‌م راستیه‌ هه‌زم بکه‌ن چونکه‌ هیچ کاتێک مێژوو به‌بێ مه‌لا مسته‌فا نانوسرێته‌وه‌ و..... له‌م بابه‌تانه‌ .
دواتر دێته‌ سه‌ر بابه‌تی په‌رله‌مانتار وداواکاریه‌کانیان بۆ ڤیللا وسه‌یاره‌ی مۆنیکا و وه‌نه‌وشه‌ ، ئه‌رسه‌لان زۆر بێ شه‌رمانه‌ به‌رگری له‌ داوا کاریه‌کانی په‌رله‌مانتاران ئه‌کا وده‌ڵێ داواکه‌یان داوایه‌کی ئاسایی و ره‌وابوو ‌ چونکه‌ ئه‌وان پرسیارێکیان کردوه‌ ئاخۆ ده‌توانن بۆ مناله‌کانیان دوای خۆیان یه‌کی ڤیللایه‌کیان بۆ تاپۆ بکه‌ن ؟یان نا ؟ ئێ ئه‌مه‌ خۆ کوفریان نه‌کرد ؟ ته‌نها پرسیار بوو به‌س . له‌مه‌ زیاتر هیچی تریان نه‌وتوه‌ بۆ ئێوه‌و ئۆپۆزسیۆن لێتان کردن به‌و هه‌ڵلایه‌ ؟ ئه‌مه‌ کارێکی باش نه‌بوو ده‌بێ ئه‌م هه‌ڵچونه‌ی جه‌ماوه‌ ر ئێوه‌ کپی که‌ن ودایمرکێننه‌وه‌ ... ئه‌مه‌ کاری ئێوه‌یه‌ هه‌ڤالان .
لێره‌ قسه‌و فه‌رمایشته‌کانی ئه‌رسه‌لان ته‌واو ده‌بن ، دواتر داوا له‌ به‌شدار بوان ده‌کرێ ئه‌گه‌ر که‌سێک پرسیارێکی هه‌بێ‌ با بفه‌رموێ . ئه‌وه‌ی چاوه‌روان نه‌ئه‌کرا ئه‌رسه‌لان له‌م دانیشتنه‌ گوێبیستی بوو ، کاتێک له‌ جیات پیرۆزبایی وده‌ست خۆشی دوو که‌س له‌ جێگرانی مه‌ڵبه‌ند دێنه‌ قسه‌ ، سه‌ره‌تا خالید هه‌رکی که‌ جێگرێکی مه‌ڵبه‌نده‌ ووتی : ئه‌گه‌ر ئێوه‌ مه‌لا مسته‌فا به‌ ره‌مزی کورد ده‌زانن ئه‌ی بۆ له‌ 975 شۆرشێکی ترتان هه‌لگیرساند ؟ بۆ نه‌چونه‌وه‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌و ره‌مزه‌ ؟
هه‌روه‌ها بۆ پرسی په‌رله‌مان وداواکاریه‌که‌یان ووتی موچه‌ی شه‌ش ملیۆن به‌شیان ناکا تا داوای ڤیللا بکه‌ن ئێمه‌ وامان زانی له‌ ژوره‌ داخراوه‌کانی په‌رله‌مان باس له‌ مه‌ینه‌ته‌کانی خه‌لکه‌ هه‌ژارو پاره‌ دزراوه‌کان ئه‌کرێ نه‌مان ئه‌زانی باس هه‌رباسی ئیمتیازاته‌ (دۆم بێ وکه‌ڵاش بۆ خۆی بکا) .
دواتر به‌کره‌ شین که‌ جێگری یه‌که‌می مه‌سئول مه‌ڵبه‌نده‌ مایکه‌که‌ی وه‌رگرت و ئه‌میش زۆر له‌و توندتر که‌وته‌ که‌ول کردنی ئه‌رسه‌لان وهه‌ڤاله‌کانی له‌ سه‌ر سه‌کۆ تا ئه‌و ئاسته‌ی ووتی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌ ستراتیژیه‌ی که‌ ئێمه‌ هیچی لێ نازانین داوا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌که‌ین ده‌که‌ین ‌ . ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش مه‌لا مسته‌فا به‌ ره‌مزی خۆتان ئه‌زانن بۆ له‌ 964 جیا بونه‌وه‌و سه‌ری ئه‌و خه‌لکه‌شتان دا له‌ قور وخۆشتان داتان له‌ به‌رزه‌که‌ی بانان به‌ سه‌لامه‌تی بۆی ده‌رچون ؟ چیتان له‌و خه‌ڵکه‌ زیاتره‌ تا ئه‌مرۆ بێن لێره‌ زه‌مینه‌ سازی بۆ شتێکی تربکه‌ن ؟
له‌م وتانه‌ی به‌کر ، ئه‌رسه‌لان زۆر توره‌ ده‌بێ چه‌ندی ده‌کا بۆی پینه‌ ناکرێ ، ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵکه‌که‌ ده‌ست به‌رز ئه‌‌که‌نه‌وه‌ رێگه‌یان پێ نادرێ به‌ ناچاری کۆتایی به‌ دانیشتنه‌که‌ دێنن و پرته‌و بۆڵه‌ ده‌که‌وێته‌ نێو هۆڵه‌که‌، به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ره‌س به‌ دانیشتنه‌که‌ دێنن که‌ نیازیان وابوو بۆماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵیان دانیشن به‌ڵام ئاپۆری ناره‌زایی خه‌ڵکیان پێ به‌ربه‌ست نه‌کرا که‌ به‌ لێشا وکاخه‌ز ونامه‌یان بۆ ده‌چوه‌ سه‌ر سه‌کۆکه‌ .
ئه‌رسه‌لام به‌م دانیشتنه‌ زۆر نیگه‌ران و توره‌ ئه‌بێ له‌ دڵته‌نگیا خۆی پێناگیرێ دوای چه‌ند رۆژێکیش کاتێک خه‌لک بۆ پیرۆزبایی ده‌چنه‌ سه‌ردانی ده‌ڵێ : به‌کره‌شینمان لێ بۆ‌ته‌ (عه‌نته‌ر بنی شداد) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە