کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نۆكانەكەى دلێرى سید مجید وپیاوەكانى و هەڵبژاردنێكى تر

Friday, 22/01/2010, 12:00


جارێكى تر نزیك دەبینەوە لە هەڵبژاردنەكان و بانگەشەى هەڵبژاردن، با بزانین ئەمجارە دلێرى سید مجید چەندى پارە داناوە بۆ بەخشینەوە بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن لە ڕێى دەمانچە كڕین و سەیارە كڕین و زەوى بەخشینەوە بەخەڵكدا بۆ ئەوەى دەنگیان بدەنێ؟؟!!
جارى پێشوو كۆمەڵێك قازانجى زۆرى هەبوو بۆ پیاوەكانى وەكو ئەحە ڕیشە، بەكر سعید، سۆران سعید، ئومێدى كارگەكان، على فتاح، شوانەى حسابات، دكتۆر ڕێكەوت، كە هەر یەكەیان وەنەوشەیەكیان بە دیارى وەرگرتوو، و چەند ڤیلایەكیان بۆ دروست كراوە لە سیتەك لەگەڵ كڕینى خانوویەك بۆ دكتۆر ڕێكەوت ، كە بە سەدان هەزار دۆلار مەزەنەدەكرێت كە ئەگەر ئەم هەموو دەفتەرە دۆلارانە نەدرێت بەم پیاوانەى دلێرى سید مجید وە بدرێت بە چاككردنى كارەباى قەزایەك باشتر نییە بۆ كۆكردنەوەى دەنگ یان بدرێت بە كۆمەڵێك دز كە بە خەویش لەم ناز و نیعمەتەدا بوونایە باوەڕیان نەدەكرد چوونكە هیچیان شایەنى ئەوە نیین وە لەو ئاستەدا نیین وە هەموو خەڵكى سلێمانى ئەم ڕاسییە دەزانێت.
ئەحەڕیشەى كۆنە تەواڕى هەر گرێبەستێك دەكات لەگەڵ كۆمپانیاكاندا ڕێژەیەكى باش لە ژێرەوە بۆ خۆى دادەنێت.
هەرچى بەكر سعیدە، بەناوبانگە بە سەفەرى بەلاشى ووڵاتان و گەڕان بە شوێن لەشفرۆشاندا لەسەر حسابى كوردایەتى و پارەى میللەت.
ئومێدى كارگەكان لە ئەحەڕیشەوە فێر بووە كە چۆن گرێبەستەكان ڕێژەى باش بۆ خۆى دابین بكات، على فتاح پێویست ناكات بە خەڵكى بناسێنین چوونكە ئەو پارانەى كەمانگانە دەیان دەفتەر دۆلارە بە ئاشكرا ڕەوانەى بانكەكانى دەرەوەى ووڵات دەكرێت.
شوانەى حسابات ناوى خۆى بە خۆیەوەیەتى دەسەڵاتى تەواوى لە بەكارهێنانى پارەى نۆكاندا هەیە بۆ بەرژەوەندییە تایبەتییەكانى خۆى و شەریكە لەگەڵ هەموو ئەو كۆمپانیایانەى كە معاملە لەگەڵ نۆكاندا دەكەن.
ئێمە لێرەدا دەپرسین بۆچى دلێرى سید مجید ڕێگە دەدات ئەم پارانە بۆ ئەم كەسانە خەرج بكرێت كە ناتوانن تەنها لە ماڵەكانى خۆشیاندا دەنگ بۆ (ى.ن.ك) كۆ بكەنەوە و هەموو ئەم ڕاستییانە بۆتە مایەى مێژوویەكى ڕەش بۆ خودى دلێرى سید مەجید كە بە دەستپاكەكەى ناو یەكێتى بەناوبانگ بوو، وەئێمە دڵنیاتان ئەكەینەوە كە لە داهاتووى نزیكدا میللەت ئەم سەروەت و سامانە دزراوانەى كە دراوە بەم كەسانە وەردەگرێتەوە و لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لەسەر ماڵ و موڵك و سەیارەیان دەكرێت و پارەى میللەت هەر بۆ میللەت دەبێت و ئەمانیش بە هەمان چارەنووسى پیاوەكانى ڕژێمى بەعس دەگەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە