له کوردستانه‌وه پێشکه‌شه به شه‌هیدانی شرنا‌خ
Friday, 30/12/2011, 12:00
پێش ئێوه به ڕه‌نگی خوێنین
بشێوێنن ڕه‌نگی خاکم
پێش ئێوه به مه‌رگی کاکم
بسووتێنن جه‌رگی داکم
من سه‌ده‌یه‌ک
له‌ناو سکی ئه‌م خاکه‌دا به‌و ڕه‌نگه بووم
له سوێی جه‌رگی ئه‌م داکه‌دا
هاواربرده‌ی زۆر ده‌رگه بووم
گوڵی سپیم دا هه‌ر ده‌ستێ
وه‌رینه‌گرت، نایه لاوه
مه‌لی سپیم بۆ هه‌ر کوێ نارد
به باڵی سوور بۆم گه‌ڕاوه
تا وام لێهات به چیا که‌وم
له چیاش فێر بم چاو له داڵ که‌م
ئاسمانگه‌ڕی لوتکه‌نیش بم
باڵم به‌سه‌ر چاڵم زاڵ که‌م
مێژووش بینی
خاکه‌که‌ی من چه‌ند بشێوێ.. ناسڕێته‌وه
کوردستانه داکه‌که‌ی من
چه‌ند بسووتێ.. نابڕێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست