ئەوانە بێ مافەكانى سەرەتاییانەشیان بوون
Tuesday, 04/03/2014, 12:00
مەبەستم لە بێ مافەكانى سەرەتایى بوونى ئەوانە لە دەزگاكانى شەهیدان و زیندانیانى رامیارى و پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى و گۆڕانى مەڵبەندى (24)ى رانیەن بە تایبەتى و نەبوونى خزمەتگوزارى گشتین بۆ جەماوەرى ئەوان گوندانەى ڕۆژهەڵاتى ناوچەى مەرگەو ڕۆژهەڵاتى زنجیرە چیاى ئاسۆس وەكو گوندەكانى (كێلەسپى و بناویلەو كەڵەكان و ناودەشت و گەرمكان و بێخرەو نێزۆكەو خانەڵەو سەرچیاو كانى هەنجیرو دۆڵەگۆم و سەرتەنگ و ئەلبانە) كە لە ساڵى 1976 وە هەتا ساڵى 1988 ناوەندى حەوانەى یەكێتى و گۆڕان بوون بە هەموو ئەوان گوندانە چل ماڵانیان لێیان نین و بێ كارەباو ئاوو ئاوەڕۆو خوێندنگاو نەخۆشخانەو جادەن و بەناوى یەكێتى یەوە لە ساڵى 1991 وە هەتا ئێستا لەژێر دەسەڵاتى تایبەتى بەرپرسانێكى گۆڕاندا بوون و وەكو كۆمیتەو مەڵبەندو ئاسایشى یەكێتى و گۆڕانیش بەرپرسانێكى دۆڵەگۆمى هەمیشانە گوتویانن ئێمەیین نوێنەرانى گوندەكانى بنارى ئاسۆس بە گوندەكانى (بێترخەو سەفرەو زەرونى) زۆریش دوور لە هەمان گوندانە كەلە ڕاستیدا لە ساڵى (2009)ەوە بەناوى یەكێتى هێڵى مام جەلالەوە بوونەتە نوێنەرانى دزى و تاڵان و داوێن پیسى و درۆزنى و فریودەرى و چەواشەكارى تێكدەرى و ئاژاوەگێڕى و سیخوڕێتى، بە تایبەتى بە ناوەكانى شەهیدان و بنەماڵەكانى دۆڵەگۆمیانەوە چەتەگەرێتیان كردوون وەكو وەرگرتنى پلەكانى حیزبى و حكومى و پارەو ئۆتۆمبیل و زەوى و خانوو چەك ، وە بەتایبەتى تریش بەناوەكانى شەهیدان و بنەماڵانى ناوداران و ناسراوانى دۆڵەگۆمیان وەكو شەهیدان (محەمەد رەسوڵ عەبدوڵڵا و ئیبراهیم حەمە شوان و ئەحمەد خدر مینە قەڵات و برایانى من عەلیە سورەو ئەحمەد بچكۆل)ەوە كە بنەماڵەكانیان لە ساڵى 1991ەوە هەتا ئێستا هەژاران و قەرزداران و كرێنشینان بوون وە هەمان چەتان بە ناوەكانى هێڵى كۆسرەت رەسوڵ و هێڵى مام جەلالەوە محەمەد وەتمانى ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى سەرۆكیان بووە و بە مستەفا چاوڕەش و عارف روشدى و سامان گەرمیانى و عادل مورادو هیرۆخان و قادر حەمەجان و عومەر فەتاح و مەلا بەختیارو جەعفەر شێخ مستەفاى ئەندامانى سەركردایەتى و رێبەرایەتى یەكێتى ناساندون وە من لە ڕێگاى كەسانێكى نزیك لە ئەوان بەرپرسانەى یەكێتیەوە ئەوان چەتانەى دۆڵەگۆمیانم پێیان ناساندون كە كەسانێكى هەرە نمونانەى بێ ئابڕون كە هەمیشانە دوژمنانى تایبەتیانەى بنەماڵەكانى شەهیدان و زیندانیانى رامیارى و پێشمەرگە دێرینەكان و كەم ئەندامانى دۆڵەگۆمیان بوون تەنانەت خۆشیان لەگەڵ هاوشێوانێكیاندا هێرش و پەلاماریان بردوونەتە سەر بنەماڵانى شەهیدانێك و خێڵەكیانە پێیانیان گوتون مردوان و زیندوانتان دەگێین نابێت لەبەرامبەرماندا لەسەر پێشلكردنى مافەكانى خۆشتان لەسەرمان بدوێن.
شەهیدەكانى دۆڵەگۆم
1- حوسێن مەحمود خدر ئاڵى. 2- كەمال حاجى مەحمود خدر ئاڵى. 3- محەمەد حەمەدەمین مەحمود ناسراو بە حەمەلاو مینە كولەكە. 4- حەمە سور خدر حەمەدەمین ناسراو بە مامە سورە خدر مینە قەڵات 5- خدر محەمەد ئیبراهیم ناسراو بە خدرى حەمە شوان وە حەمە سور براى شەهیدى ناودار ئەحمەدەو خدریش براى شەهیدى ناودار ئیبراهیمە.
زیندانیانى رامیارى دۆڵەگۆم
1- ئامینە محەمەد عەلى بێخرەیى (مردووە) دایكى شەهیدان ئەحمەدو حەمەسور. 2- مینە كولەكە(مردووە) 3- ئایشێ ژنى مینە كولەكە (مردووە) 4- دەوڵەت مەحمود خدر ئاڵى باوك و دایك و ژنى شەهدی حەمەلاون و دەوڵەت خوشكى شەهید حوسێنیشەو پورى شەهید كەمالیشە. 5- ئەحمەد محەمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە ئەحمەدى حەماغا (مردووە) براى شەهیدان حەمزەو مەمەندە. 6- دەوڵەت خدر مینە قەڵات خوشكى شەهیدان ئەحمەدو حەمە سورو ژنى شەهید عەلیە سورە. 7- شەهید عەلیە سورە براگەورەى من. 8- ئامینە خوشكى گەورەى من. 9- شەهید ئەحمەد بچكۆل براگەورەى من .
زیندانیانى رامیارى گوندى بێخرە
1- بابەكر عەباس مەحمود ئاغا مردووە. 2- مەحمود ئیسماعیل عەلى.
زیندانیانى ڕامیارى گوندى ئەلبانە
1- خدر محەمەد ئیسماعیل (مردووە) 2- محەمەد ئەحمەد حسن . 3- ساڵح محەمەد عومەر 4- ئەحمەد مەحمود محەمەد .
زیندانیانى ڕامیارى گوندى سەرتەنگ
1- شەهید سەلیم مەحمود عەبدوڵڵا ئاغا 2- شەهید سلێمان رەسوڵ ئۆمەر. 3- شەهدی محەمەد رەسوڵ رەشید. 4- عومەر ئیبراهیم شێخە (مردووە) 5- حاجى وەیس محەمەد (مردووە) 6- رەسوڵ خدر محەمەد 7- كەریم عەبدوڵڵا عەلى (مردووە) 8- رەسوڵ حەمەدەمین پیرۆت (مردوو) 9- عەلى عومەر ئیبراهیم 10- ئەحمەد كەریم عەبدوڵڵا 11- فاتیمە رۆستەم قادر (مردووە) .
پێشمەرگە دێرینەكانى دۆڵەگۆم
1- ئامینە خوشكى من. 2- ئایشێ فەقێ عەزیز كولەكە، كچى شەهید فەقێ 4- بەیان عەبدوڵڵا محەمەد خوشكى شەهید حوسێن 5- شوكریە محەمەد ساڵح . 6- شەونم عەلى حەمە.
ئەوانە لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا لە ناوچەكانى ئازادكراوبوون و پێیان گوتراون ژنى شاخ یان ژنانى شاخ، زۆرایەتیان موچەكانیان مانگانە شەست هەزار دینارى عێراقین ، واتە پەنجا دۆلارە ، وە ئامینە ژنى پێشمەرگەى دێرین محەمەدى براى شەهیدان ئەحمەدو حەمە سورەو ئایشێ ژنى پێشمەرگەى دێرین تۆفیق قادر مینە قەڵاتى براى شەهیدان ساڵح و محەمەدە.
بەیان ژنى پێشمەرگەى دێرین ئیسماعیل حوسێن مینە قەڵاتەو شوكریە ژنى پێشمەرگى دێرین سەدیق قادر مینە قەڵات براى شەهیدان محەمەد و ساڵحە و شەونم ژنى پێشمەرگەى دێرین عەلى حەمە شوان براى شەهیدان ئیبراهیم و خدرە.
ئاواتم
بۆیە حەز دەكەم بژیم، تا ولاتی وێرانم
ئاوەدان دەبێتەوە، دەبینم بە چاوانم
شار و گوندی ڕوخاوم، دەكرێنەوە بە قەڵا
لە كوردستان نامێنێ، چی دیكە دەردو بەڵا
جەژنی سەركەوتنی كورد، لە هەموو كوردستاندا
دەبێتە جەژنی شادی، بڵاو دەبێ بە جیهاندا
ئەو كاتە گرنگ نیە، لەلام مردن یان ژینم
چونكە بەختەوەری كورد، بەچاوی خۆم دەبینم
1990 چیا
ئەمشەو
ئەمشەو شەوێكە چوارلام بێدەنگە
گەرچی دڵی من پڕ لە ئاهـەنگـە
وەكو فەرهـادی قـوڵینگی تـاوداوە
سینگی شێرانەی وەبەر چیا داوە
یەكجار زۆر دوور و بەرز دەڕوانێ
چیا كون دەكا بـۆ بـونـی جـوانێ
ئای چـەنـد لـەمێژە زەلیلی ئـەوم
مـاوەم پـێ نـادا تـاوێ بسرەوم
مەلـی شەیدایە دەفـڕێ چڵاو چـڵ
هـەتـا نەمردووە بكا بۆنی گوڵ
بۆیـە پێویـسـتـە بیـوەسـتێنـمەوە
گـوڵـی بۆن خۆشی بۆ بهێنمەوە
1990- چیا
سەبووری
دوور مەكەوە خۆشەویستم
توانام ماوە بگرە دەستم
وەرە خەمم بڕەوێنە
چونكە دوورم لە ئەو شوێنە
كە گوڵ بووم و لێی ڕوا بووم
كە ئاو بووم و لێی هەڵقوڵابووم
من بۆ خەڵكانێك سوتاوم
كە زۆر لەگەڵیاندا ژیاوم
دەزانم تۆش هەر لەوانی
كوردی پێویستە بیزانی
وەرە پێشێ یاری شیرین
بمخەرە باوەشی ئەوین
هەرچەندە لە یاران دوورم
بەڵام بە تۆ زۆر سەبوورم
سەردەشت 1/10/1990
بۆ خەم ڕەوێن
مەم ڕەنجێنە مەم سوتێنە ئەزیزم
لە سێبەری خۆشم هەر توڕە و زیزیم
ئەوەندە دەردە دار و گرفتارم
دڵ گوشراو و دەركراو و نەدارم
خۆشی و شادیم بۆ جارێكیش نەدیوە
دەر نەچووم لەو ژیانە بێ بژیوە
لەوەتەی هەم دەربەدەر و كۆچەرم
هەتا كەنگێ ئەو ژیانە دەربەرم
باوەشی میهرەبانیت بۆم بگرەوە
بە قسەی لوس نا دەمەوێ بە كردەوە
بسەلمێنی بۆم، خەم ڕەوێنی چاكی
خاوەن بەڵێن و وەفا و هەستی پاكی
5-8-1996 ڕەبەت رۆژهەڵاتى كوردستان
جێم مەهێڵە
ئەگەر بڕۆی بێ ناز دەبم
هێندەی تر لانەواز دەبم
دەكەومە بن باری ستەم
دەنووم لەناو باوەشی خەم
با بەناو شێر و پڵنگ بم
با لەسەر چیای زۆر بڵند بم
بەڵام بێ ناوەڕۆك دەبم
هەر كۆچەر و گەڕۆك دەبم
دەبمە گاڵتەجاڕی ناكەس
وەكو هەر كەسێكی بێكەس
هەژار نەدار بێكار دەبم
كۆیلەی دەستی ستەمكار دەبم
تاقە سوارە تۆزێ ناكا
دەبێ هاواڵێ پەیداكا
كەس بەتەنیا هیچ نەبووە
لەناو خەڵكا بزر بووە
منیش لەمێژە دیارم
كە چەند بێ كەس و هەژارم
لەناو ئەو گێژاوە لێڵە
لەگەڵم بە جێم مەهێڵە
2005 ڕانیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست