به‌شار ئه‌سه‌دله نێوان كوشتنی ڕۆڵه‌كانی گه‌ل و چاو‌ڕێی هاتنی كۆرپه‌كه‌ی ؟؟
Thursday, 31/01/2013, 12:00
كاتێك كه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه دروست ده‌بێت له‌دوای ئه‌وقۆناغه زۆربه‌ی تاكه‌كان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كه نه‌وه‌یك بێته نێو ژیانیان ،به‌پێ ی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و خێڵ و تیره‌یه‌ك حیاوازی به‌دی ده‌كرێت ئاره‌زوو بون له ره‌گه‌زی نێر‌و مێ به‌پێ ی ویستی مرۆڤه‌كان گۆرانكاری به‌خۆه‌وه ده‌بینێ،هه‌موو هاوسه‌ركان مافی خۆیانه به‌پێ ی توانا‌و باری ژیانیان خۆیان بۆ له‌دایك بونی كۆرپه‌كه‌یان ئاماده بكه‌ن،ڕه‌نگ بێت ئاماده‌كردنه‌كان زۆر جار هێنده به‌خته‌وه‌ری بۆ خێزانه‌كان دروست بكه‌ن جیهان له چاوی ئه‌و جۆره‌كه‌سانه له‌زه‌ت و چێژێكی تایبه‌ت تری هه‌یه ،كاتێك كه دوو هاوسه‌ر چه‌ندین ساڵێك چاوه‌ڕێی ئه‌و رووداوه له ژاینان ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده رووداوه‌كه له چاوه‌روانی ته‌نیا خێزانێكی بچكۆلانه به‌خۆیه‌وه خه‌ریك ده‌كات و ڕه‌نگ بێت له هه‌ندێك بارودوخدا تا كاتێكی درنگیش زۆرێك له هاوڕێ و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شیان لایان ئاشكرا نه‌بێت ،به‌ڵام له ژیانی سیاسیه‌كان ڕێك پێچه‌وانه‌یه كاتێك كه ژیانی كوڕ‌و كچه‌كانی سیاسیه به‌رزه‌كان گۆرانێكی ئاسایانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی رووده‌دات ئه‌وا ده‌بێته مانشێتی رۆژنامه و به رووداوێكی ئاسایانه سه‌یر ناكرێت ،ته‌نانه‌ت وا له جۆری جل و به‌رگ و رۆیشتن و قسه‌كردنیان ده‌كۆڵدرێته‌وه وه‌ك ئه‌وانه له هه‌ساره‌یه‌كی تر هاتبنه سه‌ر زه‌وی ، مرۆڤه هه‌ژاره‌كانیش هاتن و چونیان گرنگ نی یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له سایه‌ی دیموكراسی گاڵته به ژیانیان ده‌كرێت، ماوه‌ی دوو رۆژێكه رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی كه‌زانیاریه هه‌ستیاریه‌كان له‌لایه‌ن حزبوالله ی لوبنانی پێده‌گه‌ن نوسیویه‌تی "سه‌رۆكی سوریا و ئه‌سمای خێزانی چاوه‌رێی له‌دایك بونی مناڵێكن" ئه‌و رۆژنامه‌یه وای كرد له‌ماوه‌ی زۆر زوو ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كی جیهانی هه‌بێت ، كاتێك باوكی به‌شار كه مژده‌ی هاتنی كوڕێكی بۆسه‌ر ئه‌و زه‌مینه به خه‌ڵكی سوریا ڕاگه‌یاند گه‌لی سوریا له‌و كات هه‌رگیز بیریان له‌وه نه‌كردبووه كه ڕۆژێك دابێت ئه‌و مژده ده‌ره شێره ببێته خوێن مژ و ڕۆژانه هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌ی مژده‌ی مه‌رگ پێبه‌خشینه‌وه‌یان له جیاتی فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی باشتر پێشكه‌ش بكات،كاتێك باوكی به‌شار شانازی به هاتنی ئه‌و كوره‌ی ده‌كرد كه ئاماده‌ی بكات بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی پاراستنی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئه‌و وه‌ك مناڵێك هیچ گوناهێكی نه‌بوو به‌ڵكو كینه له دڵی باوكی بوو له زانستی پزیكشی چاوه‌وه وای لێبكات هه‌زاران خۆزگه‌ی كچ و كوری تازه هاو‌سه‌ربوونی ووڵاته‌كه‌ی به كوشتن‌یان له گۆڕنێت و هه‌رگیز بواری ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ره‌خسا كه ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌سما و به‌شارچاوه‌رێی مولودی كۆرپه‌كانیان بن، هاتنی به‌شاری كور جگه له كوشتنی هه‌زاران هاووڵاتی ووڵاته‌كه‌ی هیچ خێر‌و به‌ره‌كتێكی بۆ خه‌ڵكه‌كه نه‌هێنا،به‌شار بۆ پاراستنی كورسه‌یه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی وه‌ك نه‌ریتی باوكی ئاماده‌یه ته‌واوی ووڵاته‌كه‌ی خه‌ڵتانی خا‌وێن بكا گرنگ نی یه چه‌ند له‌وكه‌سانه چاوه‌ڕێی مناڵ بوون ده‌كه‌ن ،به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه قبوڵ ناكات بۆ ته‌نیا ساتێكیش كۆرپه‌كه‌ی خۆی ناخۆشی ببینێ ،ئه‌وه‌ی ئێستا له چاوه‌ڕوانی له دایك بوون خه‌ڵكی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن جگه له هاتنی ئاده‌میزادێك هیچی تر نی یه به‌ڵام رق و كینه‌ی ده‌سته‌ڵاداری به‌شارو بنه‌ماڵه‌كه‌ی وای لێده‌كه‌ن كه كوشتنی مرۆڤه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی پله‌ی ستیه‌شن له‌سه‌ری راده‌هێنن،تا ئه‌وكاته‌ی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن بۆ راپه‌راندنی خه‌ڵكی ڕه‌ش و رووتی سوریا به‌سه‌ر ووڵاتانی درواسێدا له ئاواره‌یدا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن ،ئێستا ئه‌سمای خێزانی به‌شار له‌چاوه‌ڕێ بونی مناڵێكی تره هه‌زاران مناڵ‌یش له چاوه‌رێی فرۆكه‌كانی سوپای سوریان تا خانوه كانیان به‌سه‌ر بروخێنێ ، ئێستا مناڵه‌كانی گه‌لی سوریا ته‌نیا له نه‌بونی دادپه‌روه‌ی و یه‌كسانی مرڤه‌كان گیریان خواره‌وه ژیانیان بۆته نه‌گبه‌تی ده‌سته‌لاتی به‌شار، ئێستا مناڵه‌كانی سوریا هه‌رگیز خۆزگه ناخوازن مناڵه‌كه‌ی به‌شار كوڕبێت تا له ترسی گه‌وره‌بونی كه چه‌ندین ووڵاتی زل هێز بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیان ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌پارێزن ئه‌و كوره‌ش بكه‌ن به دیكتاتۆر وه‌ك باوكی به‌شارئه‌وی لێ‌كردن به دیكتاكۆر ، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له گریانی هه‌زاران مناڵی برسی و نه‌بونی ژیان ده‌ڵێت ئه‌سه‌د دیكتاتۆره ،سێ ساڵه ده‌ڵێن په‌له قاژه‌ی مه‌رگیه‌تی ،ته‌نیا چه‌ند رۆژێكی ماوه له حكوم كردن ......؟!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست