کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەگەر دەستوورتان بردە پەرلەمان چیمان بۆ دەگۆڕن؟

Friday, 05/07/2013, 12:00

1190 بینراوە


سەربەست




دەستوور بەرزترین ئاستی یاساییەو بنکەو ڕێوشوێنە سەرەکیەکانی دەوڵەت و شێوازەکەی دیاریدەکات، واتە ئایا ئەو دەوڵەتە پادشایەتیە یان کۆماری، وە هەرکام لەمانە بوو، ئایا شێوەی سەرۆکایەتی یان پەرلەمانی دەگرێتەخۆ؟
بۆ نموونە: لە سوید سیستمی دەوڵەت پادشایەتیەکی پەرلەمانیە. مێژووی دەستووری ئەو دەوڵەتە دەگەڕێتەوە بۆساڵی ١٧٧٢ کە گوستافی سێهەم، بە دامەزراندنی حوکمێکی پادشایەتی موتلەق، دەستوور دەخاتەگەڕ.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا دەستوور دەتوانێت دەست لە پیرۆزیی پادشایەتی و سیستمەکەی بدات کە لەمێژوویدا دەسەڵاتێکی سەپێنراوە؟ ئایا دەستوور دەتوانێت ڕێ لەوە بگرێت کە پادشای سوید سوودمەند بێت لەو هەموو کۆشک و تەلارو پاسەوان و دەستکەوتانەی بژێویەکی پادشایانەی بۆ ئەو خێزانە دروستکردووە، خێزانێک کە چەند سەدەیەکە، مشەخۆرانە بەسەر دانیشتوانەوە ئەلەوەڕێن؟ تا ئێستایش گوستافی شانزەهەم، هەروەک باووباپیرانی، لەو سامانە دەخوات کە بە نیعمەتێکی ئاسمانی دادەنێن بۆ خۆیان و ئۆرۆستۆکراسیەکانی دەوروبەریان. دەستوور هەمیشە دەستێکی ئۆرۆستۆکراسی دەینووسێت و هەر بۆ پاراستنی سامانەکەی ئەوانیش دەنووسرێت.
دەبێت لە کوردستانیش هەروەک سوید، بپرسین: ئەگەر دەستوور برایە پەرلەمان، گۆڕان چیمان بۆ دەگٶڕێت؟ ئایا گۆڕان دەتوانێت بە دەستکاری دەستوور، سیستمی ئابووریمان بۆ بگۆڕێت؟ ئایا گۆڕان دەتوانێت بەو دەستوورەی خۆی دەیەوێت، هەژاری و بێکاری و چەوساندنەوە لەناو ببات؟ ئایا دەستوورەکەی گۆڕان دەتوانێت سامانی نیشتمانی بەسەر ئەندامانی کۆمەڵدا وەک یەک دابەش بکات؟ ئایا دەستوورەکەی گۆڕان دەتوانێت دەست لە سەرمایەی سەرمایەدارە هەرە گەورەکان بدات و بیکاتەوە بە موڵکی کۆمەڵگا؟ ئایا دەستوورەکەی گۆڕان دەتوانێت ئەو هەموو موڵک وماڵە پەخشانکراوە بگێڕێتەوە بۆ خەڵکی کە بەشێکی لای خۆیانە؟
بێگومان ئەوە خەوێکی وەدی نەهاتووەو هەرگیز گۆڕان هەڵەی وا گەورە ناکات. وە هەتا ئێستایش لە بەرنامەی گۆڕاندا نەبینراوە کە گۆڕان پلانی گۆڕینی سیستمی ئابووریی هەبێت. وە دەستووری هیچ ووڵاتێکی ئەم جیهانە نەیتوانیوەو ناتوانێت دەست لە پیرۆزیەکانی موڵکیەتی شەخسی بدات. بۆیە لە سێبەری هەردوو دەستوورەکەی (پارتی یەکێتی) و گۆڕاندا، ئێمە هەمان ژیانی کولەمەرگی ئەگوزەرێنین و ئەوانیش هەمان ژیانی شاهانە. تۆ بڵێی گۆڕان و ئیسلامیە هاوپەیمانەکانیان، معجزەیەکی دونیاییان پێبێت و سامانی نیشتمانیمان بۆ بگێڕنەوە؟ ئەوە هەرگیز ئامانجی ئەوان نیە هەروەک چۆن ئامانجی ئیخوانەکانی میسر نەبوو. وە بە پێچەوانەی ئەوانیشەوە، ئامانجی هەژاران و بێکارانی کۆمەڵگاکەمان، گێڕانەوەی ئەو سامانە داگیرکراوەیە کە دەسەڵاتداران و سەرمایەدارەکان، تنۆکە عارەقێکیان لە پێناویدا نەڕشتووە. ئەوان هەموویان، بە گۆڕانیشەوە، دەسەڵاتیان بەکار هێناوە بۆ دابەشکردنی سامانی نیشتمانی بەسەر حیزبەکانیاندا کە هیچ نین کۆمپانیای سیاسی نەبێت. ئەم تێڕوانینەیش لە ئێستادا بۆتە تێڕوانینی هەموو کەس بۆ هەموو حیزبە سوودمەندەکانی ناو پەرلەمان کە ڕۆژنامەو تەلەفزیۆنەکانیشیان بەسەر شانی خەڵکیەوەن و بە بودجەی دەوڵەت، کراونەتە ئامێری گێلاندنمان، بە ئاستێک کە چیتر خەڵکی نازانێت چی ڕاستەو چی درۆ. وە هەر کات ئەو بودجەیەیان لێبڕا، ئەوجا دەبنە چەند ئامێرێکی خامۆش و هیچیان ئامادەی ئەوە نابن لە پارەو سامانی خۆیان بەکار بهێنن بۆ پەخش کردنی درۆکانیان. وە زۆر بە دڵنیاییەوە، هەروەک چۆن زۆری نەبرد میسر هەموو نهێنیەکانی ئاشکرا کرد کە ئامانج سەپاندنی دەسەڵاتی ئیسلامی نیە، بەڵکو چارەسەری بنەبڕی گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانە، ئا بەو جۆرە، لە کوردستانیش ئەوە بە زویی یەکلا دەبێتەوە کە ئامانجی خەڵکی دوورە لە ئامانجی گۆڕان. وە خەڵکی لەوێدا ناوەستێت کە دەستوور ببرێتە پەرلەمان یاننا. خەڵکی بەرەو ئەوە دەڕوات جڵەوی دابەشکردنێکی ئینسانیانەی سامانی نیشتمانی بخاتە ژێر دەستی خۆی، وە هەرگیز بەوە ڕازی نابێت دەستوور لە پەرلەمان بریار بدرێت یان لە مەکتەبە سیاسیەکاندا. خەڵکی گۆڕانکاریەکی ئابووریی بنەڕەتی دەوێت، ئەوەیش بە هەژاران و بێکارانی ئەم کۆمەڵگایە دەکرێت نەک کۆمپانیا سیاسیەکان.
سەرکەوتوو بێت خەباتی هەژاران و بێکاران!



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)