میدیای ئه‌هلیش بۆته به‌شێیك له‌میدیای سێبه‌ر و حیزبی
Saturday, 26/07/2014, 12:00
1958 بینراوە
میدیای ئه‌هلی ده‌بل موڕاله له‌داوا كردنی دیموكراسیه‌ت چونكه‌مرۆڤم ده‌وێ ره‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌رنوسه‌ره‌كانیان بگرێ و بایكۆتی نه‌كه‌ن و نه‌لێین ئه‌مه جوێن و سوكایه‌تیه وه‌ك ده‌سه‌لات !؟ ته‌نانه‌ت ستافێیك له‌نوسه‌ریان هه‌یه خه‌تێیكی سوریان بۆ كێشاون نابێ كه‌س ره‌خنه‌یان لێ بگرێ چونكه هاوریی و خه‌لكی یه‌ك شارن (ره‌هه‌ندیه‌كان) وه ئه‌و میدیایه له‌كۆندا زۆر باسی شه‌فافیه‌تی داهات و خه‌رجی ده‌سه‌لاتیان ده‌كرد به‌لام بیان بینن هه‌ر یه‌كه‌ی هه‌لده‌ستێ كۆمپانیایه‌ك داده‌مه‌زرێنێ گۆڤار و وێب سایتێك و جه‌ند كارمه‌ندێیكی هه‌یه نازانم ئه‌و پاره‌یان له‌كوێ بوو ؟ بۆیه‌ك له‌و میدیایانه‌مان نه‌بینی بێت داهات و خه‌رجی خۆی بلاوبكاته‌وه له‌كاتێكدا باس له‌شه‌فافیه‌تی به‌رپرسان ده‌كه‌ن!؟
باس له‌چه‌ندین كاری قێزه‌وه‌نی هه‌ندێ له‌و سه‌رنوسه‌رانه‌یان ناكه‌م كه‌ئه‌وانیش له‌لایه‌ك گوتار دژ به‌بنه‌ماله‌بونی حزب ، گه‌نده‌لی و تاوانی به‌رپرسان بلاو ده‌كه‌نه‌وه كه‌چی له‌گه‌ل به‌شیكیان له‌نادیه‌كان ده‌خۆنه‌وه ، دژ به‌گه‌نده‌لی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن كه‌چی ده‌جنه لای لیژنه‌ی ده‌ستپاكی داوای لابردنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی هاوژینه‌كانیان ده‌كه‌ن ....
له‌مه‌ش ترسناكتری ئه‌م میدیایه ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێیك رۆلیان لەهوشیارکردنەوەی خەلک و دەستبردن بۆ بڤە سیاسیەکان ده‌برد و گوتار ی جیایان هه‌بوو لەچاو میدیاکانی سێبەرو حزبدا، ئه‌وا ئه‌مرۆئه‌وانیش ئه‌و رێچكه گوتاردانه‌یان نماوه ، وه‌ك میدیاكانی سێبه‌ر و حزب ، خه‌ریكی هه‌وال چنینی سه‌ردان و دیدار و گوته‌ی به‌رپرسانه ، بێ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی بڤه هه‌لبده‌نه‌وه ، یان هه‌والی پڕ له‌ئازاره‌كانی كۆمه‌لگا له‌نادادپه‌وره‌ری كۆمه‌لایه‌تی ره‌وشی مافی مرۆڤ بجولێینن ، كار‌و چالاكی ئه‌وانه بلاو بكه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌ێ درێژه به‌ناره‌زایه‌تی دژ به‌و ده‌سه‌لاته بده‌ن .... ته‌نانه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌شی بلاو ده‌كه‌نه‌وه كه‌مترین ره‌خنه‌ی له‌م ده‌سه‌لاته ی تیایه ؟ پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م میدیایه بۆواده‌كات و وای لێهاتوه ؟ ئیستا زانیمان گۆران جوه ده‌سه‌لات و دژه‌كانی دوێنیان به‌دۆستی ئه‌مرۆ ده‌پێون ئێوه بۆ وه ك جه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر بابه‌ته‌كان ناجولێننن؟
استی ئه‌مانه‌ش سه‌یریان بكه‌ن نیاز عزیزی رۆژنامه‌نوس ٢٠ جاره دادگا كاتی دادگایكردنی داده‌نێ ، به‌لام ئاسایشی پارتی و حكومه‌تی بنكه فراوان نایباته به‌رده‌م دادگا به‌بێ هیچ پاساوێیك ، بۆ ئه‌ودۆسیه ناجولێینن ؟ ئایا ئه‌مه هیزی هه‌والی تیا نیه و گالته‌جاری نیه به‌كه‌رامه‌تی رۆژنامه‌نوسان ؟ له‌هه‌موی كاره‌ساتر ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له‌سه‌ر لڤین توشی ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه بوه !؟ یان ئه‌و هه‌موو هه‌ره‌شه و خۆ گیفكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ سه‌رنوسه‌ری ئه‌و میدیایانه كه‌ده‌بێت سه‌نگاوی راده‌ستی دادگا بكرێ به‌لام ئه‌وا سه‌نگاوی بریاری گرتنی هه‌یه و له‌به‌رچاویانه بیان بینن ده‌وێرن هه‌والكیشی له‌سه‌ر بلاو بكه‌نه‌وه ؟ باشه ناتوانن وه‌ك بچوكترین پرۆتست بچنه لای یه‌كیتی بلێین ناتوانین ئه‌و سوكایه‌تی قبول بكه‌ین ئه‌وا بێ كه‌رامه‌تیه به‌خۆمان و بنه‌ماله‌ی كاوه گه‌رمیانی كه یه‌كێ له‌وانه‌ی تۆمه‌تباره به‌شه‌هید كردنی كاوه گه‌رمیانی ئه‌وا به‌به‌رجاوی هه‌مومانه وه له‌میدیاكان ده‌كرێته پاله‌وان و پله‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیداری پێدراوه له‌كاتێكدا بریاری گرتنی له‌دادگادا هه‌یه ؟ له‌وه‌ش شه‌رمه‌زارتر كۆمپانیای ئاوینه‌یه كه‌بۆ ناوبانگ و ریكلام ده‌لێین كاوه گه‌رمیانی په‌یامنێری ئیمه‌یه به‌لام ئه‌ی بۆ بۆدۆسیه كه‌ی و ململانێ له‌گه‌ل سه‌نگاوی ئه‌و داكۆكیه له‌و ئه‌ندامه‌یان نابینرێ ؟ به‌لام بیان بینن به‌ده‌یان هه‌والی ژنی ئه‌كته‌ر ، سه‌رنج راكێش بلاو ده‌كه‌نه‌وه ته‌نیا بۆ زیاتر كلیك و سه‌یركردنی مالپه‌ره‌كانیان تا كۆمپانیایه‌ك ئاوریان لێبداته‌وه ریكلامێیكیان بۆ بكه‌ن به‌واتای ئه‌وه‌ی له‌دارشتنی هه‌واله‌كانیان ده‌بینرێ ئازارنه‌دانی به‌رپرسان و قه‌ره‌بالغ كردنی مالپه‌ره‌كانیانه نه‌وه‌ك ره‌وشی مافی مرۆڤ و ئازادی بیر‌ورا ئه‌مه‌ش هه‌مان نه‌خۆشی و ژه‌هری میدیای سێبه‌ر و حزب