ئه‌و نامانه‌ی مێژووی بزووتنه‌وه‌کانی شاخ ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه (2)
Friday, 15/10/2010, 12:00
چه‌ند نامه‌یه‌کی (سالار عه‌زیز) بۆ خاڵه حاجی:
مێژووی نامه‌کان، هه‌ر هه‌مان مێژووه، که تاڵه‌بانی له نامه‌کانییدا هێرش ده‌کاته سه‌ر هه‌مووان.
ئه‌و که‌سایه‌تییانه، که له ناو (ینک) و جودا بوونه‌وه و ئالای شۆڕ‌شیان راگه‌یاند، له سه‌روبه‌ندی ئه‌و کاته‌دا، سالاریش وه‌ک که‌سێکی ناسراوی ناو ئاڵای شۆڕش چه‌ند نامه‌یه‌ک بۆ خاڵه حاجی ده‌نێرێت و به‌دوایدا روو له ئێران ده‌کات و له موسافرخانهی حافز، له شاری ورمێ له کوردستانی رۆژهه‌ڵات، چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی خۆی ده‌کات.
ئه‌وه‌ی نامه‌کان بخوێنێته‌وه مێژووی ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، ناوه‌ڕۆکی نامه‌کان زۆر شه‌خسین و پیاو هه‌ست ده‌کات، که سالار له ناو نامه‌کاندا شێوه‌یه‌ک له پاڕاناوه و داچوون ده‌بینی له ئاستی به‌رگه‌یه‌ک، که بۆ ئه‌ندامه‌کانی ناو ئاڵای شۆڕش و به‌تایبه‌ت خزمه‌کانی سالار خۆی، که له پلانی ده‌رچووندان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پاشان له‌ناو خودی نامه‌کاندا، پرسیارێکی مێژوویی ئاڵۆز سه‌ر ده‌رده‌هێنێت و ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی جدی بۆ بکرێت ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه چۆن ئاوا هه‌موو سه‌رانی کورد له خهوبینیندان بۆ ئه‌وه‌ی برایه‌تی و دڵسۆزییان بۆ بسه‌لمێنن و له خۆبردنهپێشهوهدان بۆ چوونه پێشه‌وه له خاڵه حاجی و حیزبی سۆسیالیست.
ئه‌مه ده‌بێت مێژوونووسان له‌دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م نامانه‌دا پرسیاری جدی بکه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌م نامانه‌دا به‌دی ده‌که‌یت هه‌وڵی (سالار عه‌زیز)ه بۆ گه‌یشتن به حاجی مسته‌فایه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان ، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خاڵه حاجییه‌وه، چونکه ئه‌و له ناو ئێران‌دا به‌رپرسی گشتی پیوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حسک بووه، له نامه‌کاندا سالار هێنده‌ی له خه‌می ده‌رکردنی برازاکانی خۆی بووه هێنده له‌خه‌می پرسه‌کانی تردا نه‌بووه، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا خۆشی ئۆغری کرد بۆ وولاتی سوید و ئالای شۆڕش و هاوڕێکانی به‌جێ هێشت ، له‌نامه‌کاندا ده‌زانێ که (حسک) له‌گه‌ڵیدا سارده بۆیه شێوه‌یه‌ک له ڕووخانی پێوه دیاره ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسکردن و به‌راورد کردنه له مابه‌ینی نامه‌کانی تاڵه‌بانی و سالاردا ، ئه‌وه‌یه سالار به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سوکایه‌تی به که‌سه‌کانی ناو یه‌کیتی ناکات و به‌چاک و به‌خراپ ناویان ناهێنێ، به‌لام تاڵه‌بانی گوێ به‌هیچ نادات و به‌ڕاست و چه‌پدا دێته خوارێ.
سالار عه‌زیز:که‌سایه‌تییه‌که، له‌دوای راپه‌ڕی نه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ک بووه پارێزگاری سلیمانی و کۆمه‌ڵێک رووداوی سه‌یر له‌وکاته‌دا ڕوویدا، به‌ڵام لوتبه‌رزی ئه‌م کاکه‌یه رێگه‌ی پێنه‌داوه تاکو ئیستا داوای لیبوردن بکات یان به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و پرسیارانه وه‌ڵام بداته‌وه که بێ وه‌ڵامن و ته‌مومژاوییه، پاشان کاتێک روویان له ئێران کرد، ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی نامه نووسینی هه‌بووه له هه‌وڵی ده‌رکردنی خزمه‌کانیدا بووه ئه‌ی ئێمه مافی خۆمانه پرسیار بکه‌ین کاتێک که پارێزگاری سلێمانی بووه چی کردووه؟ ئه‌مه ته‌نها پرسیاره و هیچی تر!
ئیستا خوێنه‌ر ده‌توانێت پرسیار بکات: بۆچی له خێراییه‌کی زوودا خاڵه حاجی له سلێمانی تیرۆرکرا؟ که‌چی نامه‌کان له‌گه‌ڵیدا نه‌چوونه ژێر خاکه‌وه و خۆیان بۆ روونکردنه‌وه‌ی مێژوو هه‌ڵگرت؟
ماوه‌ته‌وه بڵێم، که ئه‌و نامانه، نامه‌ی ئاسایین، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک بۆ براده‌ر و خزم و که‌سی خۆی بنووسێت، لێ ئاسایی نییه، که‌سێکی به‌ناو سیاسیی، رابه‌ر، به‌رپرس، یان سه‌رکرده‌ی سیاسیی و سه‌ربازیی کاری وای لێبووه‌شێته‌وه.
****************************************
نامه‌ی (1)برای به‌ڕێز خاڵه حاجی
سڵاوی گه‌رم ... هیوام خۆشی و شادیته و زۆر هه‌واڵت ئه‌پرسم .
سڵاو له‌کاک ڕه‌سوڵ و باقی براده‌ران ده‌که‌م ، من چوار پێنج ڕۆژه هاتومه‌ته‌وه .
هیوادارم بتوانین یه‌کتر ببینین ،دیاره بێجگه له‌بینینی خۆتان کهپێخۆشحاڵم پێ ی.
خۆ قسه‌و باس ئه‌وه‌نده هه‌یه ، ماڵی ئێوه‌ش ئاوابێت هه‌موومانتان سه‌رقاڵ و مه‌شغوڵ کردوه . هیوادارم ئه‌م گۆڕان و ڕوداوانه‌ی دوای نهبوبێتهمایهی کاردانه‌وه‌ی براده‌رانی ئێمه به‌رامبه‌ر به‌ئێوه ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێک یان قسه‌یه‌کیش کراوه، هیوادارم دڵگران نه‌بن له‌سه‌ر ڕه‌ئی ئالای شۆڕش ، سه‌باره‌ت به‌ئێوه حساب نه‌که‌ن . هیوادارم ئێوه‌ش ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا وای لێ نه‌کردبن ، دۆستایه‌تی و برایهتێکهی جارانتان بیر چێته‌وه .
لای من زۆر ئیعتیادی یه ئێوه چی ده‌که‌ن به‌مه‌رجێ زه‌ره‌ر مه‌ند نه‌بێت بۆ هیچ لایه‌ک و به‌تایبه‌تی دۆستهڕاستهقینهکانی حیزبتان و ئێمه‌ش .ئه‌گینا هه‌ر جرمو جۆڵێکی له‌وبابه‌ته بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی تر بێت ئه‌وه عائیدی خۆتانه.
ڕاسته(ینک) نه‌یاری ئێمه‌ن یان ئه‌وان ئێمه به‌نه‌یاری خۆیان ده‌زانن ، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دا ئه‌بێت که‌نزیک بونه‌وه‌ی ئێوه له‌وان په‌یوه‌ندی ئێوه‌و ئێمه تێک بدات ،وابزانم هیچ مبرر نی یه له‌نێوان ئێمه‌و ئێوه‌شدا هیچ ڕووی نهداوهلهدۆستایهتی پته‌و زیاتر .
من به‌ش به‌حاڵی خۆم چاکه‌ی ئێوه به‌تایبه‌ت شه‌خسی تۆم له‌یاد ناچێت و هه‌ر گیر بهعهقڵما ناچێت تۆ ئێمه‌ت خۆشنه‌وێ ، باکاک ره‌سوڵ یان کاک عه‌دنان یان کاک قادر یان براده‌رانی تر ، بێ ویژدانی و که‌م نه‌زه‌ری ده‌ر ده‌چێت ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ر به‌دۆستی خۆتان نه‌زانن ، یان هه‌ڵوێستێکی تر وه‌ر بگرن، ئێمه هه‌ر (لێره‌وه ئه‌و دێڕه‌ی خواره‌وه‌ی نامه‌که دیارنه‌ماوه......) ئه‌گه‌ر بێ ویژدانی بکه‌ن ، سڵاو ڕێزم دوپات ده‌که‌مه‌وه
به‌ئومێدی دیدار
خۆشیتان
براتان
سالار
19860702
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
نامه‌ی (2) برابهڕێزو خۆشه‌ویستم خاڵه حاجی
سڵاوێکی گه‌رم ، هیوام خۆشیتانهو زۆر ئه‌حواڵتان ده‌پرسم و سڵاوم بۆ کاک ڕه‌سوڵ و هه‌موو براده‌ران هه‌یه .
هه‌ڵگری نوسراو کاک (شالاو) کهعهرزم کردی ته‌ته‌ری ئێمه‌یه‌و (عه‌ده‌م تهعهروزتان) بۆ دروست کردوه واهاته ڕێ ی به‌ڕێزتان .
براگیان سێ براده‌رمان گه‌یشتونه‌ته (میراوه) که‌یه‌کێکیان (جیهان)ی برازامهو ئیتحاقیان کردوه‌و په‌کیان له‌سه‌ر وه‌ره‌قه که‌وتوه جاداوا ده‌که‌ین چه‌ند وهڕهقهیان بۆ بنێرن ، ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌ره‌ی ئێمه قهرهقهی لابێت کاره‌که زۆر ئاسان تر ده‌بوو ،پێویستی به‌م هه‌موو هات و چۆیه نه‌ده‌کرد . جابرای خۆشه‌ویست زۆر زۆر مه‌منون و دڵخۆش ده‌بووین
ئه‌گه‌ر هه‌ندێک وه‌ره‌قه‌ی ترمان بده‌نێ ،کاک شاڵاو بۆ ئه‌و براده‌رانه‌ی ده‌بردو ئیتر چاومان له‌برای خۆشه‌ویستی وه‌ک تۆیه .
خۆشیتان
براتان
سالار
ئه‌م نامه‌یه بێ به‌رواره
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
نامه‌ی (3) برای به‌ڕێزم خاڵه حاجی
هیوام خۆشیتانهو ، زۆر هه‌واڵتان ده‌پرسم
براده‌رێکمان به‌ناوی (خه‌لیل دهۆکی) به‌و وه‌ره‌قانه‌ی که کاتی خۆی دامانه (برادهرهکهمن) له‌گه‌ڵ دوومنداڵ و ژنێکدا گیراون و هاتونه‌ته ورمێ ، جاناوبراو هاوڕێ یه‌کی پێشکه‌وتوی ئێمه‌یه‌و ده‌مێکیشه چاوه‌ڕێ ی ده‌که‌ین . بردنی ئه‌و براده‌ره بۆ ئۆردوگا زۆر کار له‌ئێمه تێک ده‌دات ، جاتکایه به‌ڵکو هه‌وڵی به‌ردانی بده‌ن و هیمه‌تێکی باش بکه‌ن لهپسوڵهکهدا ناوی (جانیسلێمان عبدول حمید)ه و خۆشی نامه‌ی بۆ نوسیون که‌جه‌نابتان دیوتانه جادیسان تکا ده‌که‌ینه‌وه که‌هه‌وڵێکی بۆ بده‌ن زۆر سوپاستان ده‌که‌ین
خۆشیتان
براتان
سالار
ئه‌م نامه‌یه‌ش به‌رواری له‌سه نی یه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
نامه‌ی (4)برای به‌ڕێز خاڵه حاجی
سڵاوێکی گه‌رم ، زۆر هه‌واڵتان ده‌پرسم ، هیوام خۆشیتانه
هاورێیان هێدی وعه‌بدوڵا دوێنێ گه‌یشتنه لامان ، براده‌رانی ئێوه کاتی خۆی نامه‌یه‌کیان نوسیبوو که دوو براده‌ری کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیان پێوه کردوون ئه‌مان بوون . پێش مانگێک له‌مه‌و پێش جه‌ماعه‌تی مام که‌مال ویستویانه بیان گرن ، به‌ڵام هاوڕێیانی تر خه‌به‌ر یان داونه‌تێ و ئه‌وانیش ئه‌م ماوه‌یه لای هاوڕێیانی حیزبی شیوعی بوون ، هاوڕێ هێدی ئه‌ندامی کۆنفرانس بوه‌و کادێرێکی پێشکه‌و توه ، زۆر له‌هاوڕێیانمان له‌و ناوچانه ئیستا بهمختهفی کار ده‌که‌ن و چه‌ند که‌سێکی تریان په‌رته‌وازه بوون ، به‌هه‌ر حاڵ وه‌زعی براده‌رانمان له‌ناوه‌وه زۆر باشه .
ئه‌و دوو هاوڕێ یه هاتن سه‌رێک له‌ورمێ بده‌ن یه‌کێکیان ئیشی دکتۆری هه‌یه تکایه به‌ڵکو یارمه‌تیان بدان و دوو وه‌ره‌قه‌شیان بۆ بکه‌ن سوپاستان ئه‌که‌ین.
مامۆستا جه‌عفه‌ر له‌سورێن له‌سه‌ر خواستی هاوڕێیانی ناوه وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ، براده‌ران نامه‌یان نوسیوه خه‌ریکی ته‌واو کردنی کاره‌کانیانن ، داوایان له‌ئێمه کردوه که به هادیئی حه‌ره‌که بکه‌ین تاجهماعهتی مام که‌مال ده‌ستپێشخه‌ری نه‌که‌ن.
سڵاوم دووباره ده‌که‌مه‌وه ، مامۆستاجه‌عفه‌ر سڵاوی هه‌یه
براتان
سالار
ئه‌م نامه‌یه‌ش به‌رواری پێوه نییه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
نامای (5)برای به‌ڕێزم خاڵه حاجی
سڵاوێکی گه‌رم،، هیوام خۆشیتانه سڵاوم بۆ کاک ڕه‌سوڵ هه‌یه.
چه‌ند ڕۆژێک نامه‌یه‌کم بۆ به‌ڕێزتان نوسی باسی ئه‌وه‌م کرد بوو که‌ئه‌مڕۆ بۆ دۆڵی خواکورک ده‌چین ، چونکه ڕێک نه‌که‌وت و هه‌ر له‌م ناوه بووم و ئه‌وا بۆ دوو ڕۆژ ده‌چیت پشت ئێشه په‌کی خستوم و لێ ی که‌وتووم . ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ باشتر نه‌بووم ئه‌وا ده‌بێ بچمه لای دکتۆرێک .
براگیان ئه‌گه‌ر(حاجی مسته‌فا) هاته‌وه ئاگادارم بکه‌ره‌وه‌و خۆشتان قسه‌مان له‌گه‌ڵیاندا بۆ بکه‌ن و بالهم وه‌زعه نه‌جاتمان بێت .
سڵاو ڕێزم دوپات ده‌که‌مه‌وه
براتان
سالار
ئه‌م نامه‌یه‌ش به‌رواری پێوه نی یه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
نامه‌ی (6) برای به‌ڕێزم خاڵه حاجی
سلاو ێکی گه‌رم ، هیوام خۆشیتانهو زۆر هه‌واڵت ئه‌پرسم ، ئێمه‌ش باشین.
برای به‌ڕێز ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نی یه له‌و پاره‌یه‌ی لای به‌ڕێزتان دامناوه به‌ڵکو 500$
بهخۆشناو بده‌ن.
گه‌شتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که لیسه پاسێک بۆ خۆشناو بکڕین باشه و زوتر ده‌توانێ بڕوا چونکه ئه‌وی تر ئگه‌ر کارتی سه‌وزیشی هه‌بێت هه‌ر زۆری پێ ده‌چێت ، جاخۆشناو بۆ تاران ده‌چی تا بهبرایهکی بگا‌و بیکڕێ.
نازانم براده‌رانی ئێران و ئیشه‌که‌ی ئێمه به‌چی گه‌شت؟ هیوادارم بهوهلام دانه‌وه‌یان ئاگادارم بکه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود گه‌شت ئاگادارم که حه‌ز ده‌که‌م بی بینم . هه‌ندێ قسه خۆمم هه‌یه ده‌ر باره‌ی بینینی خۆم و کاک ئازادی پاسۆک ، ئه‌گه‌ر یه‌کمان بینی باسی ده‌که‌ین چونکه تۆزێک سه‌یر بوون .
سڵاوم بۆ کاکه سه‌ید کاکه‌و مه‌لا ناسیح ، سلاوم بۆ کاک نه‌وزادی دڵشکاو
هه‌ر شاد بن
براتان
سالار
1985.06.24
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
نامه‌ی (7)برای به‌ڕێز خاڵه حاجی
سلاوێکی گه‌رم ، هیوام خۆشی و سادیتانه و هه‌واڵتان ده‌پرسم .
نامه‌ی ترم ده‌ر باره‌ی ئه‌و براده‌ره‌مان که ناوی (خه‌لیل دهۆک)ی یه‌و ناوی جانی سلێمان عه‌بدول حه‌میدی له‌خۆی ناوه و له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی و دوو منداڵی‌دا هێناویانن بۆ ورمێ
ئه‌م براده‌ره وه‌ره‌قه‌ی ئێوه‌ی لابوه که‌چی خۆی ته‌حویلی ئێران داوه له‌سه‌ر سنور و ووتوێتی من براده‌ری ئه‌وانم . به‌هه‌ر حاڵ خۆشتان دیبوتان و مه‌سه‌له‌که‌ی ڕه‌نگه بزانن ؟
جا دوێنێ بۆ (خوی)یان بردووه به‌نیازی بردنیانن بۆ تاران . ناوبراو هاوڕێ یه‌کی پێش که‌وتوی ئێمه‌یه و بۆلای ئێمه هاتوه ، هه‌ڵه‌ی کردوهکهنهی ووتوه من عایدی حیزبی سۆسیالیستم ، وای زانی وه ئێوه لێره ڕۆشتون وابهسهراحهت قسه‌ی کردوه . جائه‌گه‌ر گه‌یشته جه‌هروم زۆر زه‌حمه‌ته هێنانه‌وه‌ی، ئه‌و براده‌ره‌ش بادینی یه بۆ ئه‌و ناوه زۆر سودی لێ ئه‌که‌ین هه‌رچۆنێک بوه هیمه‌تی به‌ردانیان بکه‌ن ، زۆر سوپاستان ده‌که‌ین .
تکایه ئه‌گه‌ر ڕه‌قه‌می ماڵی حاجی مسفوی له‌تاران لایه بۆم بنوسه .
هه‌رشاد بن
براتان
سالار
22.09
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
نامه‌ی (8)برای به‌ڕێزم خاڵه حاجی
سڵاوێکی گه‌رم ،، هیوام خۆشی وشادیتانهو زۆر هه‌واڵتان ده‌پرسم ، مامۆستا سه‌لام زۆر سڵاوی بۆتان هه‌یه ، ڕۆژی جمعه هاتینه (حافز) *له‌وێ نه‌بوون زۆرچاوهڕێم کرد بۆ ئه‌وه‌ی بتانبینین و خواحافیزیمان بکردایه ، ئیستا سبه‌ی شه‌و به‌ره‌و ئه‌و دیو ده‌چین و من جارێ له‌و ناوه‌دا ده‌بم ، مامۆستا سه‌لام تائه‌وێ دێ و پاسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئورمێ و له‌و ناوه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و دیاره هه‌میشه یه‌کتر ده‌بینن ، سۆرانی برازام له ئورمی ده‌بێ و چاوه‌ڕوانی جوابی پاساپۆرتهکهیهتی که‌چه‌ند ڕۆژێکه داومه به حاجی مسته‌فا.
هیوادارم وه‌ره‌قه ئه‌و چوار براده‌ره‌مان لای کاک حاجی مسته‌فا ته‌وا بوبێت و هه‌ر ئه‌وان لهڕاژان مابوون ،ئیتر ئه‌وێ که‌سمانی به‌یه‌کجاری لێ نامێنێ.
بهوهرزێرم ووتبوو بێته لاتان بۆ وه‌ره‌قه‌که، بێ گومان سه‌رتان لێ ده‌ده‌مه‌وه بێ ئێوه‌ی و دوری ئێوه‌م لاناخۆشه. هیوادارم هه‌میشه برایه‌کی دڵسۆزتان بم.
هه‌ر شاد بن.
براتان
سالار
1985.11.13
بۆ بینینی وێنه‌ی نامه‌کان کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Salar_Aziz/1.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست