تالەبانى لە سەركورسیەكەى سەدامەوە, ڕێكەوتنامەى جەزائیردووبارەئەكاتەوە
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
ئاشكرایە بە ناو هێنانى ڕێكەوتنامەى جەزائیر یەكسەر بیرمان بۆ ئەوەدەڕوا كە چۆن لەڕابردودا كورد چۆن شۆڕشەكەى ڕوبەڕوى خیانەتى ناحەزەكانى بوەو كۆتایى هێنا بەجوڵانەوەى ڕزگارى كورد كەئەوكاتە سەرجەم كوردستانى گرتبوە خەڵك بەچاوى ئومێدەوە ئەیڕوانى لە ئایندەى ئەو شۆڕشەوە, ساڵى 1975لەسەروبەندى كۆبونەوەى ئۆپیك سەدام و شایى ئێران لە جەزائیر بە پشگیرى كۆمەڵگەى دنیا ڕێكەوتنامەیەكیان ئیمزاكرد بەپێى ئەو ڕێكەتنامەیە شایى ئێران ئەبێ واز لە پشگیرى جوڵانەوەى كوردى بێنێ كەئەوكاتە بارزانى ڕێبەرایەتى ئەكرد, ڕێكەوتنامەى جەزائیر لە مێژوى گەلەكەمان بە ڕێكەوتنامەیەكى شوم ناوزەند ئەكرێ لە دواى ڕێكەوتنامەى سایكس بیكۆ و لۆزان كەتێیدا كورد لە هەمومافەسەرەتایەكان بێبەشبوو وەكو گەلێك بەڵام ئەوەى جێى باسەكەمانە لە دواى ئەو هەموو نەهامەتیەى كورد لە ڕابردوو ئێستادا بەسەرى هات ئێسات خۆى بەدەستى خۆى چاڵى خیانەت بۆگەلەكەى هەڵ دەكەنێ ڕێگرى ئەكات لە بەدەست هێنانى هەموو مافە سەرەتایەكانى ,ڕِۆژى 23 ئازار لە میانەى هەوڵە ناحەزاكانى تالەبانى بۆ پەك خستنى شۆڕشى و خەباتى گەلێكى وەك كورد كەلە باكورى كوردستان نكۆڵى لە بونى ئەكرێوو بە توركى شاخاوى ناوى ئەبەن , سەرۆكى توركیا عەبدوڵا گول گەیشتە بەغداد , ئەم سەردانەى سەرۆكى توركیا بە ڕۆژێكى شوم ناوى ئەبەم لە مێژوى گەلەكەماندا كەتیدا ڕوى خیانەتو ناحەزى تالەبانى دەرخست بۆ بە گژاچونەوەى هێزى لە بنەهاتوى پارتى كرێكارانى كوردستان كەچەند ین ساڵە لە خەبات و تێكۆشانە دژى ڕژێمى كۆنەپەرستى تورك, هەر لە كۆبونەوەیە خیانەتكاریى یە تالەبانى زۆربەڕونى لەبەرچاوى كەنالەكانى ڕگەیاندا ڕایى گەیاند دوو مەرجى بۆ چەكدارەكانى پارتى كرێكارانى كوردستان دانا , یەكەك دانانى چەكى شەرف شەكى بەرخودانى نەتەوەى , دووەم بە جێ هێشتنى خاكى كوردستان , دیارە تالە بانى بیر چووەتەوە كەكورد لە باكورى كوردستان ڕوبەڕوى لە ناو بردن و نكۆڵى كردن لە مافە سەرەتایى یەكانى بوەتەوە تەنانەت تورك كارێكى واى كردوە كە كوردى وەك ئاردى ناو دڕك لێكردوە بێبشى كردون لە خاك و زمانى خۆى , پارتى كرێكارانى كوردستان لە خۆڕا چەكى بەرگرى هەڵ نەگرتوە لە بۆ ئامانجێكى نەتەوەى چەكى بەرخودانى كردۆتە شان , ئیتر چۆن كەسێكى وەك تالەبانى هەروا بە سانایى ئەڵێت چەكەكانتان دانێنن , وە دیارە تالەبانى بیرى چوەتەوە كە پەكەكە لە خاكى كوردستانە یان بە تەواوەتى وازى لە كوردستانیەت هێناوە و ملى بۆ داگیر كەرێكى تورك و فارس بەتەواوەتى شۆڕكردوە , بەڵام ئەوەى جێى دڵخۆشیە پەكەكە بزوتنەوەیەكى لە بن نەهاتوى گەلەكەمانەو بە پشگیرى نەتەوەى درێژە بەخەباتى دیموكراسى دەدات وەهیچ كات پەكەكە بە پشگیرى وڵاتانى داگیر كەر درێژەى بە خەبات نەداوەو نەبووەتە مل هوڕى وڵاتانى داگیركەرى خاكى كوردستان,
(بژى گەلى ژێردەستە , سەرشۆڕى بۆ ئەوانەى دروست بونى دەوڵەتى كوردى بە خەو ئەزانن..).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست