ده‌رهاویشته‌ی پارتی ئه‌که‌په‌ی ئه‌ردۆغان له ڕۆژنامه‌ی ڕووداو دا
Friday, 04/05/2012, 12:00
ماخیمه ئازاد
وه‌رگێرانی / سه‌لاح خدر
ڕۆژنامه‌ی ڕووداو له‌و زمانی هه‌واڵه‌کانی دا که په‌یوه‌ست به باکور ، باشوور ، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کوردستان به‌کاری دێنێت جگه له کاردانه‌وه‌یه‌کی توند هه‌ستێکی دژبه‌ری نیشانی مرۆڤ ده‌دات.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕۆژنامه‌ی ڕووداو کاتێک نرخاندن له سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کوردان ده‌کات ، وه‌ک دژبه‌رێکی په‌که‌که و ڕێبه‌ری پارتێکی سیاسی لایه‌نگری پارتی ئه‌که‌په‌ی تورکی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان قسه ده‌کات.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه که‌له هه‌ولێر و ئه‌وروپا چاپ و بڵاوده‌بیته‌وه له‌م دواییانه‌دا له هه‌وڵه‌کانیدا په‌یوه‌ست به ڕۆژئاوای کوردستان و پارتی یه‌کێتی دیموکراتی په‌یه‌ده و سووریا .
یاخود ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستا و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک و ئێران ، زمانێکی زۆر توندی ڕه‌خنه‌ئامێز به‌کاردێنێت ئه‌وه‌ش وای کردوه که ڕوبه‌ڕووی ناڕازیی بوونی ڕای گشتی کورد ببیته‌وه .
ڕێبوار که‌ریم وه‌لی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕۆژنامه‌ی ڕووداو بۆ کوبونه‌وه‌یه‌ک (چوبوه تورکیا) له دیمانه‌یه‌کیدا بۆ یه‌کێک له ڕۆژنامه تورکیه‌کان که‌وتبوه حاڵێکی وه‌هاوه که مرۆڤ ئه‌وی وه‌ک پهترۆنێک ده‌بینی که هه‌وڵ ده‌دات پرۆژه‌یه‌کی به‌رهه‌مهینان له ئه‌که‌په وه‌ربگرێت نه‌ک وه‌کو ڕۆژنامه‌وانێک.
له دیمانه‌که‌یدا له 30 مانگی ڕابردودا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی تورکی ئه‌نجامی داوه که مرۆڤ ده‌توانێت گومان بکات ده‌ستکاری قسه‌کانیشی کرابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی مه‌دیاکانی تورک له‌و بواره‌دا زۆر پیس و خراپن ، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی ڕێبوار وه‌لی له‌وێ ده‌یکات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێڵه‌ی له‌م ڕۆژانی دواییه‌دا له ڕۆژنامه‌که‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن هاوشێوه‌ن.
ڕێبوار وه‌لی ده‌ڵێت: کاتێک ئێمه چاومان به‌بارزانی که‌وت ئه‌و پێی وگوتین (په‌یوه‌ست بوونی ئێمه به ده‌ستوره‌وه په‌یوه‌ست بونمانه به خاکی عێراقه‌وه ئێستا ئێمه ڕیفراندۆم ئه‌نجام ناده‌ین ئێستا هه‌وڵی پێشکه‌وتنی زیاتر ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌ری ئه‌وا ئه‌وکات ئه‌و ڕێگه‌یه تاقی ده‌که‌ینه‌وه)
ڕێبوار وه‌لی ده‌ڵێت: ئێستا به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤێکدا ده‌گه‌ڕێن سێ مانگ تا شه‌ش مانگی دی ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری کێشه‌کان هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ڕیفراندۆم پێک‌بێت پێده‌چێت په‌که‌که تێکی بدات چونکه له‌ساڵی 1992 دا په‌که‌که ناڕازیی بوونی به‌رامبه‌ر یه‌که‌مین حکومه‌تی هه‌رێم نیشاندابوو واته پێش تورکیا په‌که‌که دژایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کردوه .
ڕێبوار که‌ریم وه‌لی به‌رده‌وام ده‌بیت له‌و ئاتمۆسفهرهی تێکه‌وتوه و ده‌ڵێت: په‌که‌که کێشه‌ی کورد نیه به ڕیشهکێ کردنی په‌که‌که کێشه‌ی کورد کۆتایی نایه‌ت به‌ڵکو په‌که‌که بۆ هه‌ر که‌سێک سه‌رچاوه‌ی تههدیه ، تورکیا له‌م 10 ساڵه‌ی دواییه‌دا هه‌موو شتێکی بۆ باشووری ڕۆژئاوا کردوه* خزمه‌تی مه‌زنی کردوه ته‌نها ئه‌وه‌یه ناسنامه‌ی نه‌داونه‌تێ ، به‌ڵام په‌که‌که هه‌مووشتیکی له‌و خه‌ڵکه سه‌ندوه و په‌که‌که هیچی بۆ کوردان نه‌کردوه ته‌نها ناسنامه ده‌هێنێته بیری ئه‌و خه‌ڵکه.
به‌ڵێ وه‌ک ده‌بینرێت ڕێبوار وه‌لی وه‌ک نوێنه‌ری پارتێکی سیاسی دژبه‌ری په‌که‌که قسه ده‌کات ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومانه ئه‌وه‌یه که نازانرێت ڕێبوار وه‌لی بۆ له‌باشووری کوردستانه‌وه چوته تورکیا و لهپاداشتنی ئه‌و قسانه‌شی که ده‌یکات چی وه‌رگرتوه ، بۆیه پێویسته ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک نه‌دات و ئه‌و قسانه به‌درۆ نه‌خاته‌وه ئه‌وا متمانه و باوه‌ڕی گه‌ل به ڕۆژنامه‌ی ڕووداو نامێنێت.
له‌لایه‌کی تر ئه‌و قسانه بۆ ئه‌و جۆره ڕۆژنامانه تورکیانه ئابڕوچونێکی مه‌زنه که‌له‌م دواییانه‌دا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی مایه‌پوچی ئه‌که‌په و ئهدۆغاندا شتی وا نیشان ده‌ده‌ن که بزوتنه‌وه‌ی ئازادی کوردان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک ڕه‌ش که‌ن ئه‌مه‌ش له کاتێکدا دێت که هیچ سه‌رده‌مێک وه‌ک ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا سیاسه‌تی فاشیزمی و ئه‌نتی کوردی ئه‌که‌په بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نه‌بوه ، که‌واته له کاتێکی وه‌هادا ئیفاده‌ی پهترۆنی ڕۆژنامه‌یه‌ک به‌م شێوه‌یه هیچ باوه‌ڕ و ڕاستیه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که ده‌بێته هاوکاری ڕاوکه‌رانی نکۆڵی و فاشیزم و زه‌خت و زۆری.
هه‌واڵ یاخود ڕق و کین ؟
خوێنه‌رانی هێژا نه‌ک ته‌نها گوتنه‌کانی ڕێبوار که‌ریم وه‌لی به‌ڵکو ئه‌و هه‌واڵانه‌ش که‌له‌م دواییه‌دا له ڕۆژنامه‌که‌ی ڕیبوار وه‌لی دا واته ڕووداو ده‌بینرێن چه‌واشه‌کاریه‌کی ئاشکرای تێکدایه.
ته‌نها سه‌ردێڕی چه‌ند هه‌واڵێکی ئه‌م دواییه‌دا نمونه‌ی ڕاستیه‌کانن.
له 24 نیساندا له نێوان په‌ژاک و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا پێکدادانێک هاتبوه ئاراوه و تێیدا چوار پاسداری ئێرانی کوژرابوون.
ڕووداو له سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌که‌یدا نوسیبووی (په‌ژاک چوار کوردی ئێرانی کوشت)
گه‌لۆ به‌چی و به‌کام زهنیه‌ت ئه‌م سه‌ردێڕی هه‌واڵه نوسراوه ؟ ئه‌مه چی پێوانێکی ڕۆژنامه‌وانیه ؟ له‌کاتێکدا پاسداری ئێران بکوژرێت و ڕووداو کوردبوون یان ده‌رده‌خاته پێش ، ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستیه نیشان ده‌دات که ئه‌و ڕۆژنامه‌یه چه‌ند له به‌ره‌ی دژی په‌ژاک دا جێده‌گرێت ، ده‌بێت به‌هۆی بینینی ناڕازیی بونه‌کانی خه‌ڵک دوای چه‌ند ڕۆژێک سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌که‌ی گۆڕی بۆ په‌ژاک چوار پاسداری کوردی ئێرانی کوشت.
له‌هه‌واڵێکی تردا له 26 نیساندا واته چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌رباره‌ی ڕۆژئاوای کوردستان ئه‌م سه‌ردێڕه‌ی به‌کارهێنابوو ، (په‌یه‌ده دوو ئه‌ندامی ئاسایشی سووری ده‌ستگیرکرد) له‌و هه‌واڵه‌دا هاتبوو که په‌یه‌ده له قامیشلۆ و عامودی هێزه ئه‌منیه‌کانی سووریا گرتوه و پێش ڕوداوه‌که‌ش سێ ئه‌ندامی په‌یه‌ده‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوریه‌وه ده‌ستگیرکرابوون و له‌هه‌مان هه‌واڵدا هاتوه که به‌سه‌دان ئه‌ندامی په‌یه‌ده هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر پۆلیس *.
-----
* (خوێنه‌رانی هێژا لێره‌دا ڕێبوار که‌ریم وه‌لی مه‌به‌ستی له باشووری ڕۆژئاوا، باکوری کوردستانه که زمانی نکۆڵی کردنی حکومه‌تی تورکیایه به‌رامبه‌ر کورد و خاکی کوردستان که دان به خاکێکدا نانێت ناوی کوردستان بێت به‌داخه‌وه ئه‌ویش به‌هه‌مان زمان ده‌دوێ) وه‌رگێر.
* (هه‌واڵه‌که به‌م شێوه‌یه‌یه ، هێزه‌کانی سووریا کوردێکی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له قامیشلۆ ده‌ستگیر ده‌که‌ن بنه‌ماڵه‌ی کوڕه‌که و خه‌ڵکی شاره‌که بۆ ئازادکردنی ئه‌و که‌سه ناڕه‌زایی نیشان ده‌ده‌ن و پۆلیسێکیان به‌ڵام دوای ڕۆژێک هه‌ردوو لایان ئازاد کران و کێشه‌که کۆتاییهات) .
ئه‌مه لینکی دیمانه‌که‌ی ڕێبوار که‌ریم وه‌لیه به تورکی.
http://haber.gazetevatan.com/Haber/447038/1/Gundem
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست