لە دوكان بە پارەی میللەت بانگەشەی هەڵبژاردن دەكرێ
Monday, 22/02/2010, 12:00
هەر لە پێش هەڵبژاردنەوە یەكێتی و پارتی حسابی خۆیان كردبوو كە ئەم هە ڵبژاردنە هەڵبژاردنێكی چارەنووس سازە و دەبێت هەرچۆنێك بوە ئەسپی خۆیان لەمەیدانی بانگەشەدا تاو بدەن. هەڵبژاردنی 7_3 هەڵبژاردنێكی چاوەڕوانكراوە لە كتوپریِ ڕووداوەكاندا كە بەپێی رای چاودێرانی سیاسی دەڵێن هەڵبژاردنی ئەمساڵ زۆر موفاجەئەی تێدا دەبێت. با لەوە بگەڕێن ئێستا لەهەموو شارەكانی عێراق سەرجەم قەوارەو كوتلەكان كەوتونەتە بانگەشە بۆ خۆیان دیارە كوردستانیش لەم هەڵمەتەدا بەدەر نیە بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە كە لە شارۆچكەی دوكان لیستی كوردستانی گرێ بەست لەگەڵ خاوەن ئوتومبێلی دەبڵ كابینەكان واتە پیكابەكان دەكات رۆژی بە پەنجا دۆلار و پەنجا لیتر بەنزین بۆ خاوەن ئوتومبێلەكان، بەمەرجی ئەوەی كە سەیارەكانیان بە دروشم و وێنەی كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی بڕازێننەوەو بەردەوام بسوڕێنەوە. باشە ئەمە چ وویژدانێك قبوڵی دەكات كە پارەی ئەم میللەتە ڕەش و ڕووتە ئاوا بەهەدەر بدرێ و كەسیش لێپێچینەوەی لەسەر نەكات. لەكاتێكدا ئێستا ماڵ و خانەوادەی وا هەیە لە شاری سلێمانی بۆ نانی شەو موحتاجە. دە بەسە ئیتر تۆزێك چاو بەڕابردوتانا بخشێننەوە ، ئاخر كوا حەق كوا ویژدان ؟ ئەی هاوار بۆ وا لەم میللەتە دەكەن بۆ وامان لێدەكەن بڵێین بەعس باشتربوو !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست