کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

بە کورت و کرمانجی مەسەلەی بودجە و مووچەی هەرێم!

Tuesday, 23/03/2021, 4:20

993 بینراوە


 گرفتی بودجە و دەرامەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم  لە دوای ڕووخانی سەدام  تا ئەمڕۆ بەردەوامە. بێگومان ئەو گرفتە ڕاستەخۆ یان ناڕەستەوخۆ کاردانەوەی لەسەر گوزەرانی باشوورییەکان هەبووە، بەتایبەتی ئەوانەی کە بژێوی ژیانیان بە مووچەی دەوڵەت بەستراوە.  ئەم گرفتە هەرگیز کاردانەوەی لەسەر جۆری ژیانی لێپرسراوانی حزبە  بەشداربووەکانی حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێم نەبووە،  ئەوان هەر لەدوای کۆڕەو تا ئەمڕۆ خۆیان و خێزانەکانیان ژیانی شاهانە لە کۆشکوتەلاردا بەسەر دەبەن، گشت دەرامەت و بەرهەمی سامانە سروشتییەکانی هەرێمیان دزیوە و کردویانە بە موڵکی تایبەتی خۆیان، پشکی شێریش بەر بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کەوتوە، لەبەرئەوە ئەو بودجەیەی کە لە بەغدادوە دێت، کاردانەوەی لەسەر ژیان و کورسیەکانی ئەوان نابێت. میدیا کوردییەکانی باشوور ئەوانەی ڕاستەوخۆ سەر بە حزبەکانن یان سێبەریانن، هەمیشە ئەو بابەتە بە سادە و ساکاری لە خەڵک ناگەیەنن.
 بە کورتوکرمانجی  مەسەلەی ڕێکنەکەوتنی بەغداد لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سلێمانی و هەولێر لەبەرئەوەیە کە، ئەوان بەرهەمی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕادەستی ناوەند ناکەن و دەیخەنە باخەڵی خۆیان، سەرەڕای ئەوەش داوای مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداد دەکەن. کۆتا شاندی هەرێم، بە سەڕۆکایەتی قوبادی کوڕی جەلال تاڵەبانی لەو چەند ڕۆژەی دوایدا بە دەستبەتاڵی ناردراوە بۆ هەرێم، هەنووکە هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمیی لەنێوان هەرێم و بەغداد نییە و مەسەلەی بودجە و مووچە چارەسەر نەکراوە. جاران ڕێککەوتن لەنێوان بەغداد و هەرێم ئەوەبوو کە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا ڕادەستی بەغداد بکرێت بەڵام هەرێم پابەندی ئەو ڕێککەوتنە نەبووە، بەڵام ئێستا بەغداد داوای ٤٠٠هەزار بەرمیل نەوتی کردوە، لەو پارەیەش خەرجی و تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی لێ کەمبکرێتەوە کە دەکات ٢٣٠ هەزار بەرمیل ڕۆژانە، ئەم ڕێککەوتنە بردرا بۆ پەرلەمانی عیراق، لەوێدا تێبینی کرا کە مەرج بۆ ئەو ڕێککەوتنە دانەندراوە، کە ئەگەر هەرێم وەک جاران پابەند نەبێت بەوەی ئەو بەرهەم یان ئەو بڕە بەرمیل نەوتانە بدات بە بەغداد دەبێت هەڵوێستی ناوەند چۆن بێت بەرامبەری، بۆیە ئەندام پەرلەمانەکان بە تایبەتی کوتلەی فەتح و یاسا نەیانهێشت ئەو بابەتە لە پەرلەمان ڕەتبێت و بودجەی هەرێم لە بەغداد بۆ ساڵی ٢٠٢١ تەرخان بکرێت.

پەیامی رۆژ ئەمجارە لەلایەن (ئاشتی برایم ئەفەندی) نووسراوە