.سیحرى مەسول .
Thursday, 13/08/2009, 12:00
مە سول ئەو پیاوە كامل بۆیاخەیە كە هەژدە ساڵە بووە بەساحیر بۆ نمونە ئەگەر 2000 مەتر زەوى پێویست بێت بە قودرەتى قادر وەك لاستیك زەویەكەى لە سەنتەرى بازاڕدا بۆ درێژ دەبێت لە ماوەى شەش مانگدا بە قەرزو قۆڵە دەیكاتە تەلارێكى چەند نهۆمى و هەر دووكانێكى دەداتە 10 تا 12 دەفتەر دۆلار بەسەر قوفڵانەو لە سەر خزمێكى تاپۆى دەكات و پێشمان دەڵێت خاوەنى یەك مەتر زەوى نیم , كەچى باس لە نەتوانینى هەزمكردنى مافى تاك دەكات لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا پێى وایە كێشەى ئەم ئەزمە مالیە هۆى نیشتە جێبوونە, یان ئەگەر حەزى لە ژنى دووەم بوو ببورن دوەمیان هەیە سێیەم و چوارەم ئەوا زۆر بە ئاسانى كیژۆڵەیەكى 17 ساڵان بەسوارى سەیارە زۆر گرانەكانەوە ئەباتە شەوى سوورەوە كەچى باس لە ناكارا بونى بزوتنەوە فیمینیستەكان دەكات و داوا لە ژنان دەكات كە مافەكانیان بۆ دابین بكات , مەسول ئێستە وێنەیكى داوەتە دەرەوەى خۆى كە غائبە لە هەقیقەتى مەسول و بەها ئەخلاقیەكانى بەجۆرێك كە لاى تاكى هاوڵاتى پڕیەتى لە فێڵى بەردەوام , ئەم مەسولە كەدێتە سەر شاشەكان قسە لەسەر ئێمە دەكەن هێندە میهرەبانە بەردەوام :
تیشك دەخەنە سەرمان و لێمان دەكۆڵنەوە .
بەتەما دەبن لە كۆبونەوەى ئەم جارەدا باسى بكەن .
بە ئیجابى كۆبونەوەكە دوادەخرێت بۆ چەند سەدەیەكى تر.
هەموو ڕۆژێ كێشەكانى ئێمە هەڵدەسنگێنن.
هەمو ڕۆژێ دەمانخەنە بوارى جێ بەجێكردنەوە .
چاو دەخشێننەوە بەوردە كاریەكانى یاساى بارى كەسێتى ئێمە .
كێشەى ئاوو كارەبا ئینشائەڵا بەزو ترین كات چارەسەردەبێت.
قبوڵ مەركەزى و قبوڵ خاێ و منەهەجەكانى خوێندن ڕێك وەك سویدى لێ دەكەن.
با لە سەفەرى خانوەكەى دوبەى و ئەوروپا بێنەوە واژۆى كارەكان دەكەن .
خۆیان بەردەوام بە قەرزارى كیماباران و ئەنفال دەزانن .
ئەوان پاڵەوانى دوێنێى شاخ و ئەمڕۆى شارەكانن مێژوو شاهیدە.
پەرە بە مەجالى كۆمپیتەرو ئەنتەرنێت دەدەن .
هەمویان دكتۆرایان هەیە,كەچى علوچە.
ئیتر ئەم كردارانە بەردەوامە تاكو چەند كوڕێكیان دەبەنە مەكتەب سیاسى ئەوسا لێكۆڵینەوەكان و كۆبونەوەكان هەر بەردەوام دەبن ,تا ئیمە دەچینە جەهەنم.
لە كۆتایدا تا مردن هەر سەرۆك و مەسول و خەمخۆرى میللەت دەبێت وكە ئەم زاتە پاكە مرد لە مەراسیمێكى بێوێنەدا لە قەبرێكى مۆدێرنى 200 مەتریدادەنێژرێت وێنەكانى بە ئەمرى كوڕەكەى دەبێت لە هەموو شوێنێكدا هەڵبواسرێ لە گەڵ ناو هێنانیدا سڵاوى بۆبنێرێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست