سه‌رۆك گڵۆڵه‌ی له‌لێژییه....
Saturday, 05/05/2012, 12:00
كێشه‌كانی نێوان به‌غدادو هه‌ولێر له‌وه‌دا نییه كه لایه‌نێكیان له‌لایه‌نه‌كه‌ی تر ناچێت، یان لایه‌نه غه‌درلێكراوه‌كه گله‌یی و ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی لایه‌نه بێ به‌ڵێنه‌كه بكات، به‌ڵكو كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌م دوو لایه‌نه هه‌ردووكیان له‌یه‌ك ده‌چن، هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌موو بڕیاره‌كانیان له‌ده‌ستی یه‌ك كه‌سدا هێشتۆته‌وه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیان قۆرخكردووه‌و هه‌ر دووكیان ده‌ستیان به‌سه‌ر سامانی وڵات‌دا گرتووه‌و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حیزبی‌یان له‌ناو حكومه‌ت و یاسادا خستۆته پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه، ئه‌م ناكۆكیانه وای كردووه كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ناوخۆی كوردستانیش دروستبكات، به‌تایبه‌تی لای هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار كه هه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتی و پارتی ده‌م ده‌كاته‌وه بیروڕای جیاوازیان هه‌یه له‌یه‌كتری، خۆیان كردۆته نیمچه شانۆگه‌رییه‌ك بۆ به‌رپرسه‌كانی تری وڵات، كێ ئازایه‌و جوانترین لێدوان دژی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بدات.
ئه‌و مژده خۆشه‌ی كه به‌ڵێن بوو سه‌رۆكی هه‌رێم له‌نه‌ورۆزدا به‌گه‌له‌كه‌ی بدات، هه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكیانه بوو كه پێشتر له‌نێوان به‌غدادو هه‌ولێردا هه‌بوون، كاك مه‌سعود ویستی له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه تۆڵه‌ی خۆی له‌مالكی بكاته‌وه‌و له‌و ڕێگایه‌وه به‌غداد ناچاربكات مل بۆ داواكاریه‌كانی بدات، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها خه‌یاڵ پڵاوییه‌ك بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بیرچووبۆوه كه ده‌وڵه‌تی كوردی پێویستی به‌چی هه‌یه‌و پاشان ده‌بێت ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌م كاته‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا هاته سه‌ر خه‌ت و ئه‌م بنه‌ما بنچینه‌ییانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی بیری سه‌رۆك هێنایه‌وه، بۆیه سه‌رۆكیش ناچار بوو له‌ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی په‌شیمان بێته‌وه، پاشان له‌پێناو داپۆشینی ئه‌م هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، وای كرد كه جارێكی تر سه‌رۆكی هه‌رێم هێرشێكی توند بكاته‌وه سه‌ر مالكی و به‌دكتاتۆر ناوی ببات، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی بیری چووبۆوه كه هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ی كه هێرشی پێ كرده سه‌ر مالكی، هه‌مووی له‌خۆشیدا ده‌بینرێت و هه‌مان سیفاتی تێدایه‌و ماڵی هه‌ردووكیان له‌شووشه‌یه.
ئه‌م هه‌موو خۆخه‌ریكردنه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆوه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێش بیست ساڵیم بیرده‌خاته‌وه كه زۆر جیاواز بوو له‌ئێستای، له‌پێش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له (19-5-1992)، كاك مه‌سعود سه‌فه‌رێكی بۆ چه‌ند وڵاتێك ئه‌نجامدا، دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌كوردستان بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌سێ هه‌فته، كاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان ئه‌وه‌ی به‌هاوڵاتیانی هه‌ر سێ پارێزگاكه ڕاگه‌یاند كه سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پشتگیری له‌دۆزی كورد ده‌كه‌ن له‌حوكمی زاتی زیاتر به‌كورد ڕه‌وانابینن و ئێمه‌ش وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان به‌حوكمی زاتی ڕازین، ئه‌مه له‌كاتێكدا مونافیسه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو داوای فیدڕاڵیه‌تی ده‌كردو وه‌ك بڕیاری دابوو به‌كه‌متر له‌فیدڕاڵیه‌ت ڕازی نابێت، ئێستاش هه‌موان به‌ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتیشه‌وه ده‌زانن كه هێشتا كاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه‌هاتووه، به‌ڵام سه‌رۆك دێته سه‌ر خه‌ت و باسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات، به‌ڵێ جه‌نابی سه‌رۆك هیچ كوردێك نییه له‌م دنیایه‌دا خه‌و به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردییه‌وه نه‌بینێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تۆ نا كه جارێ كاتی نییه‌و شوێنه داگیركراوه‌كانیشی نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت نه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كه‌م ئه‌ندام و قاچ و ده‌ست بڕاوه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكی بێ دڵیشه، ئایا جه‌نابی سه‌رۆك مرۆڤ بێ دڵ ئه‌ژی، ئه‌ی بیرت چۆوه كه باوكت له‌وه‌سێته‌كه‌یدا به‌هه‌موو گه‌لی كوردی ده‌وت (كه‌ركوك دڵی كوردستانه)، ئه‌ی چۆن ده‌وڵه‌ته‌كه‌ت به‌بێ دڵ ئه‌ژی، ئه‌ی كه ویستت ئه‌و ده‌وڵه‌تۆچكه بێ دڵه ڕابگه‌یه‌نیت له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆت سه‌رۆكه‌كه‌یت، بۆچی له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ سه‌رخستنی دۆزی كورد له‌به‌رده‌می عه‌ره‌به‌كاندا له‌قسه‌كانت په‌شیمانبوویته‌وه‌و پێت ڕاگه‌یاندن كه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری داوه كورد له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه، ئایا تۆ هیچ پرسێكت به‌په‌رله‌مان كرد، یان بڕیارتدا كه ڕاپرسییه‌ك بكرێت میلله‌ت خۆی بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆی بدات، یان بیرت چووبۆوه كه ئه‌مه پرسێكی نیشتیمانییه‌و ده‌بێت میلله‌ت خۆی بڕیاری لێبدات.
نا جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه تۆ بڕیارت لێدابوو ڕایبگه‌یه‌نیت نه‌بوونی زۆر باشتره وه‌ك له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تۆچكه‌یه‌كمان هه‌بێت نیوه‌ی هاونیشتیمانییه كورد زبانه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داگیركه‌راندا ژیان بگوزه‌رێنن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست