شۆڕشی گوڵان، یان شه‌ڕی عه‌ره‌ب ئیسرائیل؟ - به‌شی دووه‌م
Monday, 23/05/2011, 12:00
یه‌عقوب نه‌مرودی، باڵوێزی ئیسرائیل، له‌ئێران، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1959 دا، نامه‌یه‌کی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌وکاتی ئیسرائیل، ده‌گه‌یه‌نێته محه‌مه‌د ڕه‌زاشا. له‌نامه‌که‌دا، وێڕای سڵاو و ستایشی محه‌مه‌د ڕه‌زاشا و مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی، بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی، بیرخستنه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌می شاعه‌باسی تێدایه که غه‌دریان له ئێران کردووه و سنوره‌که‌یان که‌م کردۆته‌وه و بۆ عێراقیان داتاشیوه. وێڕای ئه‌مه‌ش، داگیرکردنی جێگاپیرۆزه‌کانی ئه‌هلی حه‌ق(واتا شیعه‌کان) ی تێدا نوسرابوو و ئه‌و ناهه‌قیانه‌ش که‌به‌رامبه‌ر به جوله‌که کرابوون له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌کان به‌گشتی و حکومه‌تی عێراقی به‌تایبه‌تی. به‌وردی له سێ دێڕ و نیودا، باسی هێرشی سوپای عێراق ده‌کات بۆ سه‌ر جوله‌که‌کان و کوشتنیان به‌ناهه‌ق. به‌و پێیه، مه‌به‌ستی نامه‌که ئاماژه‌دان بوو به دوژمنێکی هاوبه‌ش.
له‌وه‌ڵامه‌که‌ی محه‌مه‌د ڕه‌زاشادا، نه‌رمیه‌کی ته‌واو نوێنراوه و داخ له بێویژدانی حکومه‌تی عێراق کراوه و ئاماده‌یی هاوکاریکردن نیشاندراوه.
له‌پاش ئه‌م نامه‌یه، دوو که‌س له موساد به‌ناوه‌کانی ته‌سفیز میر و ناحوم ئه‌دمونی، به‌یاوه‌ری یه‌عقوب نه‌مرودی، باڵوێزی ئیسرائیل له ئێران، ده‌چنه دیده‌نی شای ئێران و پرسی به‌کارهێنانی کارتێك، دژ به عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن. ئه‌و کارته‌ش، مسته‌فا بارزانی بوو.
نه‌خشه‌که‌ی ئیسرائیل، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێك بوو له‌نێوان کورده‌کان، به سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا بارزانی و حکومه‌تی عێراق، به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم. ئێرانیش به‌مه قایل بوو، به‌ڵام ترسی هاوکاریکردنی عێراقی هه‌بوو له کورده‌کانی ناوخۆی وڵاته‌که‌ی و ئیسرائیلیش بۆ متمانه‌بوون و دڵنیایی، به‌ڵێنی به‌ئێراندا که ڕێگری له‌هه‌ر هه‌وڵێکی له‌و شێوه‌یه بکات.
له‌پاش چه‌ند ڕۆژێك، وه‌فدێکی تایبه‌ت، به گفتوگۆکردن، له‌باره‌ی پرسی جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌ی جه‌نگی نێوان مسته‌فا بارزانی و حکومه‌تی عێراق، ده‌چنه‌وه بۆلای شای ئێران. به ڕازیبوونی محه‌مه‌د ڕه‌زا شا، به‌هاوکاری و گه‌یاندنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و خواردن و پێداویسته‌کانی دیکه‌ی جه‌نگ و پاره، کۆتایی به‌کاره‌کانیان دێنن و یه‌که‌م یارمه‌تی، لژێر ناوی هاوکاریکردنی شادا، ده‌گاته ده‌ستی بارزانی، له بنکه‌ی سه‌ره‌کی خۆی، له حاجی ئۆمه‌ران. ئیدی، له‌ژێر چاودێری و به‌فه‌رمانی ئێران و ئیسرائیل، جه‌نگ، له‌نێوان مسته‌فابارزانی و حکومه‌تی عێراقدا، ده‌ستیپێکرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌له‌مانگی ئه‌یلولدا، جه‌نگه‌که هه‌ڵگیرسا ناویان لێ نا، شۆڕشی ئه‌یلول.
له‌و ساڵه‌وه، تاکو ساڵی 1963، که عه‌بدولسه‌لام عارف کوده‌تایکرد و عه‌بدولکه‌ریم قاسمی لابرد، جه‌نگ نه‌وه‌ستا.
له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌که‌وه، ئه‌فسه‌ره ئیسرائیلیه‌کان که سه‌ر به موساد بوون، ده‌ستیانکرد به ڕاهێنانی چه‌کداره‌کانی مسته‌فا بارزانی، له‌شه‌ڕی پارتیزانیدا. ته‌نانه‌ت، به‌کۆمه‌ڵ ده‌یانبردنه ئیسرائیل و له‌جه‌نگی دژی فه‌له‌ستینیه‌کاندا به‌شدارییان پێده‌کردن و زۆرێك له‌وێده‌ر تێدا چوو و نه‌گه‌ڕایه‌وه.
داڤید کرۆن، ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی موساد، سه‌رپه‌رشتی و به‌رپرسی کاره‌کانی موساد و جه‌نگی مسته‌فا بارزانی و حکومه‌تی عێراقی له‌ئه‌ستۆ بوو. پاش ئه‌ویش، ڕاهێنه‌ری به‌ناوبانگی جه‌نگیی موساد، سه‌گی چۆری، یه‌کێك له جێبه‌جێ کاره‌کانی نه‌خشه‌ی جه‌نگه‌که بوو.
دایڤد کرۆن، داوای له حکومه‌ته‌که‌ی کرد، که محه‌مه‌د ڕه‌زاشا، ڕازی بکات تاکو چه‌کی دژ به‌فڕۆکه و تانك و هه‌لیکۆپته‌ر، بداته مه‌لامسته‌فا و ڕاهێنه‌ری تایبه‌تیش به‌وبوواره، له ئیسرائیله‌وه، به‌ڕێگای ئێران‌دا، بهێنرێنه کوردستان، تاکو فێریان بکات. هه‌روه‌ها داوای‌کرد، ڕاهێنانی زیاتر به کورده‌کان بکرێت و پاره و خواردنیان پێشکه‌ش بکرێت.
له‌نامه‌یه‌کدا، که دایڤد کرۆن، بۆ یه‌عقوب نه‌مرودی نوسیوه، هاتووه" له‌م جه‌نگه‌دا، ئێمه براوه‌ین، به‌ڵام ترسم له په‌شیمانبوونه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی هه‌یه، چونکه کۆمه‌ڵێك خه‌ڵك دژی جه‌نگه‌که‌ن و ڕه‌نگه کاری تێبکه‌ن و په‌شیمانی بکه‌نه‌وه". دیاره له‌و ده‌مه‌دا، کۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌ناو پارتیدا هه‌بووبن و دژی ئه‌و جه‌نگه‌بوبێتن که هی خۆیان نه‌بووه و هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌کانی کردبێت. به‌ڵام دایڤد، ناوی هیچ که‌سێکی نه‌بردووه.
جه‌نگی ئیسرائیل-عێراق، به‌به‌کارهێنانی کورده‌کان، له‌ساڵی1961 ه‌وه تاکو ساڵی 1963 ، گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی. جه‌نگێکی ماڵوێرانکه‌ر بۆ کورد و سه‌رکه‌وتن بۆ ئێران و ئیسرائیل. ئه‌م جه‌نگه به‌خوێنی هه‌زاران لاوی کورد و تێکچوونی سه‌دان ماڵ و دێهاتی خه‌ڵکی کورد و له‌سێداره‌دان و دوورخستنه‌وه و بێسه‌روشوێنکردنی هه‌زاران که‌سی کورد، بۆ ئیسرائیل و ئێرانی هاوپه‌یمانی ده‌کرا. له‌ولاشه‌وه، مسته‌فا بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و به‌رپرسه‌کانی ناو پارتی، لافی شۆڕش و کوردایه‌تییان لێ ده‌دا و به‌خه‌ڵکی کوردی داماو و نه‌خوێنده‌واریان ده‌فرۆشته‌وه. ئیدی، کوردستان، سه‌ربازگه‌یه‌کی به‌هێزی ئیسرائیلیه‌کان بوو. ته‌نها جیاوازییه‌ك که‌هه‌بوو ئه‌وه‌بوو که سه‌ربازه‌کان کوردن و خاکه‌که‌ش خاکی کوردستانه و زه‌ره‌رمه‌نده‌که‌ش خه‌ڵکی ئه‌م نیشتیمانه‌یه که مسته‌فا بارزانی ڕێبه‌ریه‌تی و به‌ئاره‌زووی خۆی، به‌پێی ته‌واوی بیرکردنه‌وه لاواز و نه‌خۆشه‌که‌ی، وه‌کو سه‌ره‌کی خێڵێك، ته‌واوی کوردی له‌ناو چوارچێوه‌ی حیزبێکدا کۆکردۆته‌وه و جه‌نگی بێ ئامانجی پێده‌کات و به‌ره و چاره‌نوسێکی نادیار، ڕۆژانه سه‌دانیان لێ به‌کوشت ده‌دات و ماڵ‌وێران و ماڵکاولیان ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست