کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەرۆكى هەرێم و حاكم قادر و مافەكانى مرۆڤ ؟!!

Wednesday, 13/05/2009, 12:00

1745 بینراوە


لەدواى ئەوەى بۆ جارێكیتر لەلایەن ئەو ڕێكخراوە نێو دەوڵەتیانەوە, كە چاودێرى بارودۆخى مافەكانى مرۆڤ دەكەن و جاروباریش سەرێدەكەنە نێو زیندانەكانى كوردستان دا, عەجایبى زۆریان بۆ دەردەكەوێ, ئەمجارەش لەلایەن ڕێكخراوى لێبوردنى نێو دەوڵەتیەوە ڕاپۆرتێك پێشكەش ى ڕاى دونیا كراو بارودۆخى نالەبار و لە تەنگەژەدابوى مافەكانى مرۆڤ, لە ژێر دەسەڵاتى یەكێتى و پارتى دا ئاشكرا كرا, ئەم ڕاپۆرتە لەدواى زنجیرەیەك هەوڵ و تۆێژینەوە و ڕاپۆرتى دیكە دێ كە لەساڵانى ڕابردودا لەسەر ئەو بارودۆخەى كوردستان هەڵوەستەیان كردوە وەك ئەركى سەرەكى خۆیان, كەچى ئەمساڵیش بە بیانوى هەرزان و بەتاڵ لە وەڵامدانەوەی زانستى بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتانە دەستپێكرد, لەهەنگاوى یەكەم دا دەزگاى ئاسایشى یەكێتى, بە حوكمى پەلە و پشت بەستن بە دكۆمێنتى نادیار و قسە كردن لە ڕابردو , وەسف كرد, ئاسایش بەوەوە نەوەستا, وەكو لە ڕونكردنەوەكەدا هاتوە كە لەلایەن حاكم قادرەوە ڕاگەیەندراوە, ئەو ڕاپۆرتانە پشتیان بە زانیارى كەسانێك بەستوە كە چاویان بەم ئەزمۆنەدا هەڵنایەت, ئەمانە و كۆمەڵێ شتى تر دەربارەى ئەو ڕاپۆرتانە وتراون كە دەبێ بوترێن. بەداخەوە ئاسانترین چەك بەدەست ئەم دوو حیزبەوە ڕاهاتون لەسەرى بۆ ئەوەى لە گەوهەرى مرۆڤ كەم بكەنەوە, وەڵامدانەوەیەكى بەتاڵ و شاردنەوە و خۆتێنەگەیاندنى ڕَاستیەكانە, وەك ئەوەى ئەوان باسیدەكەن بیانەوێ مرۆڤى دەرەجە دووى پَى قایل بكەن كە واتێگەیشتون لەمرۆڤى ئەم وڵاتە, هەر بۆنمونە لەچەند ساڵى پێشودا و لەبەرنامەیەكى كوردسات دا حاكم قادر میواندارى بەرنامەكەى كردبوو(ئەوكات سەرۆكى شارەوانى سلێمانى بوو) , لەلایەن ڕۆژنامەنوسێكەوە ڕیپۆرتاژێك ى ڕۆژنامەوانى سەبارەت بەخراپى شەقامەكانى ناو شارى سلێمانى خۆێنرایەوە, هەموو شۆفێرەكان لەو ڕیپۆرتاژەدا خراپى و تێكچونى ئۆتۆمبیلەكانیان گەڕاندبوەوە بۆ خراپى و نالەبارى شەقامەكانى ناو شار, كەچى حاكم قادر وەڵامى ئەوە بوو ئەو بەڕێزانە شۆفێرى باش نازانن, تا دواتر ڕۆژنامەنوسەكە قسەى فیتەرێكى خۆێندەوە كە هۆكارى تێكچونى ئۆتۆمبیلەكانى باس دەكرد و بەهەمان شێوە ئەویش دەیگەڕاندەوە بۆ خراپى شەقامەكان, كەچى هەمدیس حاكم وتى ئەویش فیتەرێكى باش نیە, ئێستا كە حاكم قادر بەڕیوەبەرى ئاسایشى گشتیە, كاتێ كە وەڵامى ئەو ڕاپۆرتانەى دایەوە سەبارەت بە هەبونى پیشێل كارى مافەكانى مرۆڤ نوسرابون, هەمان ئەو ڕۆژم بیر دەكەوێتەوە كە میوانى بەرنامەكە بوو,دەكرێ لێرەدا چەند پرسیارێ لەبەڕێزى بكەین, ئایا جاران شۆفێر و فیتەرەكان نەزان بوون,و شەقامەكان بێخەوش و مۆدێرن بوون, ئەى ئێستا ئەو ڕێكخراوانەى كە دێنە كوردستان و ئاگادار دەبن لەبارودۆخى مافەكانى مرۆڤ و بەدواداچون دەكەن سەڕەڕاى ئاستەنگەكان كە دروست دەكرێ لەبەردەمیان دا, كاتێ ڕاپۆرتەكانیان بڵاو دەكەنەوە بۆچى بەهەمان شێوە تۆمەتبار دەكرێن, یان بە گرتنەبەرى كۆێرە ڕێ وەسفیان دەكەن؟ یا بۆ پێاندەڵێن سەرچاوەى زانیاریەكانیان ناحەزن؟ ناكرێ پێمانبڵێن كێ دۆستى ئەم ئەزمۆنە تایبەتكراوە ى ئێوەیە؟ كیێ هەڕەشەیە بۆ سەر مافەكانى مرۆڤ؟ پێویستە پێمان بڵێن لە ماوەى ڕابردوا ئەو دەزگاو ڕێكخراوانەى كە هاتونەتە كوردستان و تۆێژینەوە و بەدواداچونیان سەبارەت بە مافەكانى مرۆڤ كردوە, تەنها یەكجۆر ڕێكخراو بون؟ بۆچ ئەو ڕێكخراوە پەیوەندیدارانەى كە دێینە ئەم هەرێمە, نیگەرانى و غەمى مرۆیانە بە ڕاپۆرت و زانیاریەكانیانەوە دیارە كە چنگیان كەوتوە لە ماوەى گەڕانیان دا؟ ئایا ئەوان دەستى كێان لەپشتە و تەنها بۆ كوردستان دەنێردرێن و دەگەڕێن, یان بۆ هەموو وڵاتانى دونیا؟ ئەگەر ڕاپۆرتەكانى ڕێكخراوى لێبوردنى نێو دەوڵەتى, پشتیان بە ناحەز بەستبێ و زانیاریان لێوەرگرتبن, ئەى هێومن ڕایتس وتش پشتى بە چ ناحەزێ بەستبوو؟ ئەم هەموو ناحەزە چ دەكەن لەم وڵاتەدا؟
ئەو پرسیارانە زۆرن, بەڵام كە س ناتوانێ بەبەر پرسى ئاسایشیشەوە وەڵامى بدەنەوە, لەوڵاتێكدا ناڕەزاى خەڵك و نیگەرانى و توڕە بونەكەى لەدەسەڵات, دەستى ناعەدالەتى سیاسى و كۆمەڵایەتى , ناشەفافیەت لە بردنى داهاتى كوردستان و دابەشكردنى چین و هەبونى مەحسوبیەت و هۆكارەكانى بڵاوكردنەوەى بیرۆكراتیەت و قۆرخكردنى دەسەڵات بۆ بنەماڵەكانى, لەپشتەوە بێت, كەچى بەدەستى گێرەشێوین وەسف بكرێ, چۆن ڕێگە دەدات ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكانى مرۆڤ ڕاپۆرت بڵاو بكەنەوە, نەك تاوانبار كردنیان؟ هێشتا دڵى نەرمە ئەم دەسەڵاتەى ئێمە.
چۆن دڵى نەرم نەبێت؟ ئەوەتا لەدواى بڵاوكردنەوەى ڕاپۆرتەكانى ڕێكخراوى لێبوردنى نێو دەوڵەتى سەبارەت بەهەبونى پێشێل كارى لە مافەكانى مرۆڤ دا لە كوردستان, سەرۆكى ئەم هەرێمە بڕیارى دا, لێكۆلێنەوە بكرێ ئەگەر پێشێل كارى هەبێت,سەیرە سەرۆكى ئاگاى لەوە نەبێت كە پێشیڵ كارى تەنگى بە مرۆڤى ئەم وڵاتە هەڵچنیوە, ئەوانەى كە دەكەونە داوى دەزگاى پاراستنى حیزبەكەى و دەزگاى زانیارى هاوپەیمانیەكەیەوە, ئەم سەرۆكە نازانێ چارەنوسیى ئەوانە چ دەبێت؟ ئەگەر تا ئێستا نەیزانیوە بابچێ لە قەڵادزێ باشترین و نوێ ترین نمونەى ئەشكەنجە ببینێ لەسەر لاشەى ئەو كوڕە گەنجە كە لەزیندانەكانى حیزبەكەى سەرۆكى هەرێمەوە بەسەرى هاتوە, لەو
زیندانانەى كە سەرۆك تەنانەت ژمارە ى جوڵە و هەناسەى پیاوە پاراستنەكانى دەبێنێ و لێیان ئاگادارە, پرسیارەكەمان ئەوەیە, بەڕێز سەرۆك چۆن دڵنیاى پێشێل كارى لەبوارى مافەكانى مرۆڤ دا هەیە, من دەڵێم نەخێر شتى وانیە, بەڵگەشم قسەكەى خۆتە, كە دەڵێى بەدواداچون دەكەین, ئەگەر پێشَلكارى هەبێت, كەواتە خۆت ماندو مەكە و ماڵت ئاوابێ, بەڵكو خۆڵێ ببارێ ژێر دەوارە نهێنیەكانتان هەڵداتەوە و ئاشكرایبكات كە چەندە مرۆڤ كەرامەتى تیا شكاوە, تكایە بزانە ئەو خۆڵبارینەش خەتاى حكومەتى هەرێمە!!!!پێویستە پێش ئەوەى خوانەخواستە سەرۆكى هەرێم دەست بكات بە لێكۆڵینەوە كە نازانین مەبەستى چییە لە لێكۆڵینەوە؟ بپرسین تا ئێستا نەتانزانێبێت بەهەر هۆیەكەوە بوبێت, ئەو هەموو پێشێل كاریە بووەتە جەریانى ڕۆژانە؟ دڵنیاین پێشیل كارى نیە وەك خۆتان دەڵێن ئەگەر هەبێ؟ ئیدى نازانین لاى ئێوە و تاڵەبانى, پێشێل كارى تەنها جینۆساید و ئەنفال كردن و خیانەتى نیشتمانى, و شەڕى ناوخۆ و, بردنى داهاتى كوردستان و ئازاردانى ڕۆژنامەنوسانە...........هتد؟ دڵنیاشین ئەوانە هیچ كات نەبونەتە پێشێل كارى لەفەرهەنگى حیزبحكومەتە یەكگرتوەكەى ئێوەدا, چونكە ئەوانە سیمبلى ئەم سەردەمەن, و دلًسۆزى ئەم ئەزمۆنەن!!
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)